Accessibility links

پێشەوا هەورامانی: هێشتا نامانەوێت بگاتە بەکارهێنانی زۆرینە، چاوەڕێین


پێشەوا هەورامی

وتەبێژی فەرمی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشەوا هەورامانی ڕایدەگەیەنێت” تا ئێستاش پارتی دیموکراتی کوردستان چاوەڕێیە سەرۆکی پەرلەمانی هەرێم بە بەرپرسیارێتی خۆی هەستێت و بانگهێشت بۆ کۆبونەوەی پەرلەمان ئەنجامبدات، دەشڵێت” یەکێتی نایەوێت هەڵبژاردن لە هەرێم ئەنجامبدرێت، ئەگەرنا ئه‌و داواكارییانه‌ی یەکێتی و ئەو لایەنانەی تر دوایانده‌كه‌ن شتێكی زۆر گرنگ نین به‌لای پارتیه‌وه، بۆ نمونە داواکاری‌ فره‌ بازنه‌ کە یەکێتی و لایەنەکانی تر داوای دەکەن، چونکە بۆ حیزبێكی وه‌كو پارتی زۆربه‌ی كات جه‌ماوه‌ری خۆی ده‌پارێزێت. ”

”هێشتا نامانەوێت بگاتە ئەوە... چاوەڕێین”

له‌ هه‌فته‌ی پێشوودا سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان هۆشداریدا ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی په‌رله‌مان بانگهێشتی په‌رله‌مان نه‌كات بۆ دانیشتن ئه‌وا پارتی زۆرینه‌ی خۆی به‌كاردێنێت، سەبارەت بەوەی ئه‌و هه‌نگاوه‌تان به‌كوێ گه‌یشت ئایا به‌نیازن ئه‌و زۆرینه‌یه‌ به‌كاربهێنن یاخود هه‌نگاو نراوه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مان و یه‌كێتی بۆئه‌وه‌ی كه‌ كۆبوونه‌وه‌ ڕێكبخرێت؟
لە وەڵامدا وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان (پێشەوا هەورامانی) وتی ”هێشتا نامانه‌وێت بگاته‌ ئه‌وه‌ (زۆرینە بەکاربهێنین)، ڕاسته‌ ئێمه‌ په‌یامێكی جددیمان ناردووه،‌ به‌ڵام پێمانخۆشه‌ كه‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان خۆی به‌ده‌نگ ئه‌م داوایه‌وه‌ بێت به‌بێ ئه‌وه‌ی كارێك ڕووبدات سه‌قامگیری سیاسی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا كێشه‌ی تێبكه‌وێت، بۆیه‌ هێشتا هیوادارین سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌و لێپرسراویه‌تیه‌ی خۆی هه‌ڵبستێت ئه‌ركه‌ له‌سه‌رشانی و واجبه‌ له‌مكاته‌ی كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستاندا نه‌ك هه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردن به‌ڵكو چه‌ندین كێشه‌ی دیكه‌ هه‌ن له‌به‌رده‌م خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستاندا به‌تایبه‌ت دۆخی سلێمانی ئێستا له‌دۆخێكی یه‌كجار خراپدایه‌ ئه‌ركی په‌رله‌مانی كوردستانه‌ له‌مكاته‌دا به‌ئه‌ركی خۆی هه‌ڵبستێت و كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بكات و به‌دواداچوون بكات، ئیتر ئایا وه‌زیرێكی پارتی له‌مه‌ لێپرسراوه‌ یان وه‌زیرێكی یه‌كێتی یان گۆڕان له‌مه‌ لێپرسراوه‌ یان هه‌ركه‌سێكی تر بێت بابێته‌ ناو هۆڵی په‌رله‌مان و له‌سه‌ر ئه‌مه‌ قسه‌ بكات بۆیه‌ هێشتا چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ین كه‌ خۆی (سەرۆکی پەرلەمان) به‌م لێپرسراویه‌تیه‌ هه‌ڵبستێت. ”

” ئه‌وكاته‌ وه‌كو گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانی و گه‌وره‌ترین حیزب له‌ هه‌رێمی كوردستان ئێمه‌ به‌ ئه‌ركی خۆمان هه‌ڵده‌ستین”

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌و به‌رپرسیاریه‌تیه‌ هه‌ڵنه‌ستێت ئێوه‌ چی ده‌كه‌ن؟

لە وەڵامدا پێشەوا هەورامانی وتی” ئه‌وكاته‌ وه‌كو گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانی و گه‌وره‌ترین حیزب له‌ هه‌رێمی كوردستان ئێمه‌ به‌ ئه‌ركی خۆمان هه‌ڵده‌ستین، بۆیه‌ ئێمه‌ جارێ بیر له‌ ئه‌گه‌ره‌ باشه‌كه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ ئه‌گه‌ره‌ خراپه‌كه‌ش وه‌كو عه‌ره‌ب ده‌ڵێت (لكل حادث حدیث.)

” پارتی هیچ شتێكی به‌بێ به‌رنامه‌ نییه‌ ”

وتەبێژی فەرمی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی وت” پارتی هیچ شتێكی به‌بێ به‌رنامه‌ نییه‌ و حیزبێكی هه‌ڕه‌مه‌كی نییه‌، ئه‌وه‌نده‌ی كار له‌سه‌ر ئه‌مڕۆ ده‌كات ئه‌وه‌نده‌ش بیری لای ئاینده‌یه‌ كه‌ به‌یانی چی ده‌كات، بۆیه‌ بێگومان بیرمان له‌هه‌موو شتێك كردۆته‌وه‌ و ده‌زانیین پارتی بیر له‌و هه‌نگاوانه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ده‌ینێت ئێمه‌ ئێستا ده‌زانین دۆخی هه‌رێمی كوردستان چۆنه‌ خۆزگه‌ به‌مجۆره‌ نه‌بوایه‌ خۆزگه‌ له‌ عێراقیش به‌مجۆره‌ نه‌بوایه‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان پێكه‌وه‌ به‌ یه‌ك ده‌نگ نوێنه‌رایه‌تی رای خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانیان بكردایه،‌ به‌ڵام ده‌بینرێت كه‌ هاتنه‌ پێشه‌وه‌ نییه‌ و ئه‌م نیه‌ت سافیه‌ له‌هه‌موو لایه‌نێكه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكو به‌شێكی لایه‌نه‌كان كه‌ له‌ناو حكومه‌تن و له‌گه‌ڵ پارتین له‌وه‌ته‌ی هاتونه‌ته‌ كابینه‌كه‌وه‌ به‌جددی و به‌ به‌رپرسیارێتیه‌وه‌ به‌ ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵنه‌ستاون هه‌موو جارێك ئه‌ركه‌ قورسه‌كه‌ بۆ پارتی به‌جێده‌هێڵن كاتێك كه‌ بارودۆخێك دێته‌ پێشه‌وه‌ و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان ده‌كه‌وێته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ نه‌ دۆست و نه‌ هاوبه‌ش و نه‌ برا ده‌بن واته‌ پشت له‌ هه‌موو مه‌بادیئێكی-بنه‌مایه‌كی برایه‌تی ده‌كه‌ن بۆیه‌ بێگومان به‌رنامه‌ و پلانی پارتی هه‌یه‌ بۆ ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌ی كه‌ دێنه‌ پێشه‌وه‌. ”

دەربارەی ئەوەی هه‌تا كه‌ی چاوه‌ڕێی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌بن كه‌ وه‌ڵامتان بداته‌وه‌؟
لە وەڵامدا پێشەوا هەورامانی وتی ” بابه‌ته‌كه‌ به‌ته‌نها سه‌رۆكی په‌رله‌مان نییه‌ وه‌كو كه‌س ، به‌ڵكو ده‌بێت حیزبه‌كه‌شی له‌م بابه‌ته‌دا بێته‌ پێشه‌وه‌ بۆیه‌ پارتی له‌سه‌ر حیزبه‌كه‌شی ناوه‌ستێت ئه‌گه‌ر نه‌یه‌ته‌پێشه‌وه‌. ”

هەورامی زیاتر وتی ” ئیتر ئه‌وه‌ سه‌ركردایه‌تی پارتی هه‌یه‌ بێگومان كه‌ باسێك ده‌وروژێت بۆ هه‌نگاوی دووه‌میش ئه‌وان قسه‌ی خۆیان ده‌بێت. ”

قسه‌ی یه‌كێك له‌ سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر پارتی ئه‌و زۆرینه‌یه‌ به‌كاربهێنێت ئێمه‌ش ناهێڵین سندوق له‌ زۆنی سلێمانی و زۆنی سه‌وز دابنێن، قسه‌ی به‌ڕێزتان له‌و باره‌یه‌وه‌ چیه‌؟
لە وەڵامدا پێشەوا هەورامانی دەڵێت” ئه‌وان ده‌مێكه‌ به‌ كردار سه‌لماندویانه‌ كه‌ حیزبێكی سۆشیال دیموكراتن، ئه‌مه‌ ئیتر ئه‌وپه‌ڕی سۆشیال دیموكراتی ئه‌وان نیشان ده‌دات و ئه‌وپه‌ڕی باوه‌ڕبوونیانه‌ به‌ دیموكراسی نیشان ده‌دات ، ئه‌م ناو و دروشمه‌ گه‌وره‌یه‌ی كه‌ هه‌ڵیانگرتووه‌ ئازادی و دیموكراسی و هه‌ندێك بابه‌تی دیكه‌ كه‌ خۆیان به‌ پێشڕه‌وی ده‌زانن 100% پێچه‌وانه‌ی دروشمه‌كانیان و ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ی كه‌ بۆی ده‌كه‌ن،‌ چه‌ندین ساڵه‌ خه‌ڵكیان به‌مه‌ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه‌ و (ماركێتنینگ) یان بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ پارتی حیزبێكه‌ پێچه‌وانه‌یه‌ی ئه‌وانه‌یه‌ و ئه‌وان هه‌ڵگری مه‌شخه‌ڵی دیموكراسین، به‌ڵام ده‌بینرێت كه‌ قسه‌یان چیه‌، له‌ كوێی دنیادا پارتێك ئه‌و مافه‌ی هه‌یه‌ كه‌ مافی هه‌ڵبژاردن له‌ خه‌ڵك وه‌ربگرێته‌وه‌ ، له‌كۆیی دنیادا هه‌یه‌ كه‌ هه‌ڵبژاردن ببێته‌ مافی پارتی یان یه‌كێتی و گۆڕان و یان هه‌رحیزبێكی تر بووه‌ ئه‌مه‌ مافی خه‌ڵكه‌ و خه‌ڵك ده‌بێت موماره‌سه‌ی ئه‌م مافه‌ی خۆی بكات و مافی من نییه‌ دوای بخه‌م و ئه‌م مافه‌ له‌ خه‌ڵك وه‌ربگرمه‌وه‌، ئه‌وان بڕیار بده‌ن ده‌نگ به‌ كێ بده‌ن، من له‌ ترسه‌كانی یه‌كێتی تێده‌گه‌م ئه‌وه‌یه‌ بڕیاره‌ چه‌ند لیستێك له‌ سلێمانی دروست بكه‌ن بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ به‌ بۆچوونی ئه‌وان ئه‌گه‌ر ئه‌م لیستانه‌ دروست بكرێن ئامانجی ده‌نگه‌كانی ئه‌وان ده‌بن، وا‌ ده‌زانن پارتی زۆربه‌ی كات و تاڕاده‌یه‌ك جه‌ماوه‌ری خۆی ده‌پارێزێت له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ئه‌گه‌ر كاریگه‌ریش بكات كاریگه‌ریه‌كی كه‌م له‌ پارتی ده‌كات. ”

” پارتی نایه‌وێت پرۆسه‌ی دیموكراسی ناشیرین بێت ”

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا پێشبینی ده‌كه‌ن هه‌ڵبژاردن دوابكه‌وێت؟
پێشەوا هەورامانی وتی” هه‌موو هه‌وڵێكی ئێمه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ڵبژاردن دوانه‌كه‌وێت ئێستا شته‌كه‌ بۆته‌ دوولایه‌ن لایه‌نێك له‌به‌رامبه‌ردا ده‌ڵێت من ناهێڵم سندوق دابنرێت، لایه‌نێكیش هه‌وڵه‌كه‌ی بۆئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌م مافه‌ی خه‌ڵك پیاده‌بكرێت بۆئه‌وه‌ی كه‌ پرۆسه‌ی دیموكراسی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا ناشیرین بكرێت واخه‌ریكه‌ یه‌كێتی هیچ شتێكی له‌مانه‌ی به‌لاوه‌ گرنگ نه‌ماوه‌. ”

هەورامانی دەشڵێت” پارتی ده‌یه‌وێت كه‌ پرۆسه‌ی دیموكراسی ناشیرین نه‌بێت له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌رنا خۆ ئه‌و داواكاریانه‌ی كه‌ دوایانده‌كه‌ن شتێكی زۆر گرنگ نین به‌لای پارتیه‌وه‌ فره‌ بازنه‌ بۆ حیزبێكی وه‌كو پارتی كه‌ زۆربه‌ی كات جه‌ماوه‌ری خۆی ده‌پارێزێت ئه‌و مه‌ترسی و شته‌ قورسه‌ نییه‌ پارتی لێی بترسێت یان ئه‌وه‌ی به‌لای ئێمه‌وه‌ قبوڵ ناكرێت بابه‌تی پێكهاته‌كانه‌ ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت مافی پێكهاته‌كان بپارێزین، ئه‌وان زۆرجار به‌ ئێمه‌ ده‌ڵێن كه‌ پێكهاته‌كان هاوڕان له‌گه‌ڵ پارتی یان ده‌نگی پارتین بیر له‌وه‌ ناكه‌نه‌وه‌ پێكهاته‌كان كاتێك ڕا و نیه‌تی ئه‌وان ده‌بینن ئاساییه‌ لایان ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ پارتی له‌ هه‌ندێك حاڵه‌تدا هاوڕابن، هه‌رجارێك ئه‌وان دێن ئه‌م پێكهاتانه‌ تۆمه‌تبار كردووه‌ و بێڕێزیان پێكردوون و ناویان زڕاندوون ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه‌شیان لێیان بوو بێت خراپ په‌یامه‌كه‌یان گه‌یاندووه‌، چه‌ندین جار بینیومانه‌، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مان له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه‌ پێكهاته‌یه‌ك به‌زمانی خۆی قسه‌ی كردووه‌ هۆڵی به‌جێهێشتووه‌ و ده‌ستیكردووه‌ به‌ هاتوهاوار چه‌ندین جار ئه‌مه‌ ڕوویداوه‌ بۆیه‌ ئه‌وان هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌تدا پێكهاته‌كانیان قبوڵ نییه‌ بۆیه‌ كاتێك پێكهاته‌كان بۆ پاراستن و زامنكردنی مافی خۆیان له‌گه‌ڵ پارتی نزیكن ئه‌وه‌ شتێكی ئاساییه‌. ”

”ترسه‌كه‌ له‌وه‌یه‌ كه‌ دیموكراسی تێدا پێشێل بكرێت”

ئاماژه‌ت به‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌وانه‌ی ئه‌وان داوایده‌كه‌ن شتێكی ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌ نییه‌ به‌لای پارتیه‌وه‌ بۆنموونه‌ فره‌ بازنه‌یی یان یه‌ك بازنه‌یی، ئه‌ی بۆچی پارتی نایه‌ته‌ ژێرباری هه‌موواركردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌ ده‌وترێت ئه‌م یاسایه‌ بۆ 30 ساڵ له‌مه‌وپێش به‌كارهاتووه‌؟

لە وەڵامدا پێشەوا هەورامانی وتی” پارتی نایه‌ته‌ ژێرباری هیچ شتێكه‌وه‌ كه‌ خۆسه‌پاندن بێت، دووه‌م ئه‌م یاسایه‌ هی 30 ساڵه،‌ به‌ڵام هه‌تا ئێستا حه‌وت جار هه‌موواركراوه‌ته‌وه‌ ئه‌وانه‌ی ئه‌م قسه‌یه‌ ده‌كه‌ن وابزانم زۆر ئاگاداری یاسا نیین و وه‌كو وایه‌ به‌ هه‌ڕه‌مه‌كی هاتونه‌ته‌ په‌رله‌مان، ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی مه‌به‌ستیان هه‌موواركردنه‌وه‌ بووه‌ بۆچی له‌چه‌ند مانگی پێش ده‌ستپێكردنی هه‌ڵبژاردنی خوولی شه‌شه‌مدا هاتوون؟! ئه‌م قسه‌یه‌ ده‌كه‌ن بۆچی له‌ خولی یه‌كه‌م و دووه‌می په‌رله‌ماندا ئه‌م داواكاریانه‌یان نه‌كردووه‌، ئێستا ئه‌م بابه‌تی بازنانه‌ ڕاسته‌ پارتی لێی ناترسێت، به‌ڵام ترسه‌كه‌ له‌وه‌یه‌ كه‌ دیموكراسی تێدا پێشێل بكرێت چونكه‌ هه‌رچی حیزبی بچووكه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستاندا به‌م فره‌بازننیه‌ كۆتایی پێدێت و یه‌ك حیزبی بچووك نامێنێت چونكه‌ ئه‌وكاته‌ ئه‌گه‌ر حیزبێك دوو كورسی بهێنێت سێ هه‌زار ده‌نگی هه‌ڵه‌بجه‌ و دوو هه‌زار ده‌نگی گه‌رمیان و چوار هه‌زار ده‌نگی دهۆك ئه‌وكاته‌ هه‌موو ئه‌م ده‌نگانه‌ ده‌سوتێت. ”

هەورامانی زیاتر ڕونیکردەوە” ئه‌وه‌ یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌كان و ئه‌وانه‌شی كه‌ ده‌نگ ده‌ده‌ن هاوڵاتی ئه‌م وڵاته‌ن و ده‌بێت ڕێز له‌ ده‌نگیان بگیرێت له‌م حاڵه‌ته‌دا له‌وانه‌ 150-250 هه‌زار كه‌س ده‌نگ بده‌ن و هیچ نرخێك بۆ ده‌نگه‌كه‌یان دانه‌نرێت و ده‌نگه‌كه‌یان ده‌سوتێت له‌م بابه‌ته‌دا. ”

”یەکێتی مەبەستێتی هەڵبژاردن نەکرێت”

وتەبێژی فەرمی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان وتیشی” یه‌كێتی مه‌به‌ستیه‌تی هه‌ڵبژاردن نه‌كرێت ئه‌گه‌ر ئێستا پارتی بڵێت من فره‌ بازنه‌م قبوڵه،‌ یه‌كێتی ده‌ڵێت، نه‌خێر با یه‌ك بازنه‌ بێت، یه‌كێتی هاتووه‌ بۆئه‌وه‌ی ڕێكنه‌كه‌ون واته‌ كۆبوونه‌وه‌ ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی ڕێكنه‌كه‌ون له‌گه‌ڵ ئێمه‌ واته‌ ئاماده‌ نیین بۆ هه‌ڵبژاردن، وه‌كو باسمكرد ئه‌سڵی بابه‌ته‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ چه‌ند لیستێك له‌ سلێمانی خه‌ریكه‌ دروست ده‌بن. ”

به‌ڵام نه‌وه‌ی نوێو یه‌كگرتووش هه‌مان داوای هه‌یه‌ كه‌ فره‌بازنه‌یی بێت؟

”پارتی گه‌وره‌ترین حیزبی كوردستانه‌ پارتی به‌ته‌نها به‌هێنده‌ی هه‌موو ئه‌و حیزبانه‌یه‌ واته‌ پارتی نوێنه‌ری 45 كورسیه‌ بۆیه‌ ئاساییه‌ كه‌ ئه‌ویش رای خۆی هه‌بێت له‌م حاڵه‌ته‌دا و ڤیتۆی نییه‌ له‌سه‌ر موناقه‌شه‌ی یاساكه‌ با بێن ئێمه‌ موناقه‌شه‌ی ئه‌م یاسایه‌ بكه‌ین له‌ په‌رله‌مان به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ با كۆمیسیۆن كارا بكه‌ینه‌وه‌ بزانین كێ ناهێڵێت كۆمیسیۆن كارا بكرێته‌وه‌. ”پێشەوا هەورامانی وتەبێژی فەرمی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی هەرێم وایوت”

هەورامانی وتیشی” ئەوان نایانەوێت کۆمسیۆن کارا بکرێتەوە، چونكه‌ نایانه‌وێت هه‌ڵبژاردن بكرێت له‌ هه‌رێمی كوردستان واته‌ له‌كاراكردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆنیشدا ئێمه‌ وتومانه‌ ئه‌گه‌ر دادوه‌رتان ده‌وێت با دادوه‌ر بیبات به‌ڕێوه‌، ئه‌گه‌ر پێشنیارتان هه‌یه‌ وه‌رن ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت وه‌ره‌ به‌پێی هه‌ڵبژاردن 2018 بێت به‌هه‌ر پێوه‌رێك داوای ده‌كه‌ن وه‌رن، به‌ڵام با كۆمیسیۆن كارا بكرێته‌وه‌ چونكه‌ ئه‌گه‌ر كۆمیسیۆن ده‌بێت ئیتر موناقه‌شه‌ی چی ده‌كه‌ن و باسی یاسای چی ده‌كه‌ن ئه‌ی كه‌سێك نابێت به‌ ئه‌ركه‌ ته‌كنیكیه‌كان هه‌ڵبستێت. ”

” لە گۆڕان و کۆمەڵیش-خەڵک هەن واژۆیان نەکردووە”

وتەبژی فەرمی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕەتیکردەوە، هەموو پەرلەمانتارانی فراکسیۆنەکانی گۆڕان و کۆمەڵ واژۆیان لەسەر هەمواری پڕۆژە یاسای هەڵبژاردن کردبێت، لەو ڕوەوە پێشەوا هەورامانی وتی” نه‌خێر ته‌نها 39 په‌رله‌مانتار پێشكه‌شیانكردووه‌ له‌ گۆڕان خه‌ڵك هه‌یه‌ له‌گه‌ڵی نییه‌ له‌ كۆمه‌ڵ خه‌ڵك هه‌یه‌ له‌گه‌ڵی نییه‌ ئه‌مه‌ پرۆژه‌یه‌كی گشتگیر نییه‌ من ده‌ڵێم 39 كه‌س واژووی كردووه‌ پارتی خۆی به‌ته‌نها 45 كورسیه‌ جگه‌ له‌ هاوپه‌یمانه‌كانی

جەختیشیکردەوە ”حه‌وت جار كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان كراوه‌ له‌ په‌رله‌مان ئێمه‌ ڤیتۆمان له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش نییه‌، من پێم سه‌یره‌ بۆچی پارتی ده‌هێنرێته‌ ناو ئه‌م باسه‌ی كه‌ بیه‌وێت هه‌ڵبژاردن په‌كبخات، ئه‌وه‌ ئه‌و حیزبانه‌ن كه‌ به‌هۆی كێشه‌ی ناوخۆییه‌وه‌ و به‌هۆی دۆخی خراپی خۆیانه‌وه‌ هاتوون داواكاریه‌كی قورس له‌ كۆتا خولیكدا ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی كه‌ هیچ ڕێی تێنه‌چێت قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت ”

please wait

No media source currently available

0:00 0:12:47 0:00


XS
SM
MD
LG