Accessibility links

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا داوا لە بەشێک لە کارمەندەکانی دەکات شەنگهای بەجێبهێڵن


ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕۆژی سێشەممە داوای لەو کارمەندانەی کۆنسوڵخانەی خۆی لە شەنگهای چین کرد کە کارەکانیان سەرەکی نین شارەکە بەجێبهێڵن .

ئەمەش بەهۆی نیگەرانیەکانی پەیوەستە بە سەلامەتی تەندروستی ئەو ئەمەریکاییانەی لە چینن، هاوکاتی ئەوەی کە حکومەتی چین بە توندی ڕێکارەکانی بەربەستکردن بەهۆی کۆڤید -19وە پیادە دەکات.

جێی ئاماژەیە چین پابەندە بە سیاسەتی ستراتیجی نەهێشتنی کۆرۆنا لە وڵاتدا بۆ رێژەی سفر، کە بە ئامانجی نەهێشتنی توشبوونە بە پەتاکە، ئەوەش لە ڕێی سەپاندنی ڕێکارەکانی بەربەستی توند بۆ خۆپاراستن لە کۆڤید19، هەروەها ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی پزیشکی بە کۆمەڵ بۆ زانینی ڕێژەی توشبوون بە کۆڤید و گرتنەبەری ڕێوشوێنی توند لەسەر گەشتکردن.

26 ملیۆن نیشتەجێی شانگهای لە سەرەتای مانگی چوارەوە فەرمانیان پێکراوە کە لە ماڵەکانیان بمێننەوە، بەهۆی بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی توشبوون بە COVID-19 ی نوێ کە زۆربەی حاڵەتەکان لە جۆری نوێی ئۆمیکرۆن تۆمارکراون.

سەرچاوە: فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG