Accessibility links

پاپا فرانسیس: ئەوانەی دەبنە هۆکاری خەفەتی دایکان و کوشتنکاری خودا ناناسن


پاپا فرانسیس لە ڕێوڕەسمێکی ئاینیدا ئەمرۆ یەکشەممەی ناسراوە بە یەکشەممەی ئازارەکان بەر لە جەژنی ئیستەر ویا هەستانەوەی رۆحی مەسیح، لە گۆڕەپانی سەینت پیتەر سەرشێتی جەنگی لە ئۆکرانیا شەرمەزارکرد، و گوتی ئەوانەی دەبنە هۆکاری خەفەتی دایکان و کوشتنکاری خودا ناناسن.

لە ڕێوڕەسمەکەدا کە دەیان هەزار کەس ئامادەبوون و چڵە زەیتون و دارگەڵای خورمایان هەڵگرتبوو، ئەمە یەکەم کەڕەتە لەوەتای ساڵی 2019ـەوە ڕێگا بە خەڵکی بدرێت بچنە گۆڕەپانەکەوە، دوای 2 ساڵ لە کەمکردنەوەی تێکەڵاوبوون بەهۆی کۆڤید-19وە.

پاپا فرانسیس باسی لە نەهامەتیەکانی جەنگی کرد، بێ ئەوەی باسی ڕووسیا بکات، ووتی "کاتیک پەنا بۆ تووندوتیژی دەبرێت، دەریدەخەین ئێمە هیچ لەبارەی خوداوە نازانین، و نە دەربارەی ئەوانی دیکە، کە خۆشک و براکانمانن ".

ووتیشی "ئێمە بێ ئاگاین لە هۆکاری بوونمان لەم جیهانەدا، تا کار دەگاتە ئەوەی تاوان وکاری دڕندە ئەنجامدەین هیچ واتایەکی نیە، لەمەدا سەرشێتی جەنگ دەبینین ".

پاپا باسی دایکانی کرد کە مێردەکانیان و کوڕەکانیان دەمردن، و پەنابەرانی لەگەڵ منداڵان لەباوەشیاندا لە بۆمب ڕادەکەن، گەورە تەمەنەکان کە جێهێڵراون بەتەنها بمرن، گەنجان کە لە دوا ڕۆژ بێ بەشن، سەربازەکانی بۆ کوشتنی خوشک وبراکانیان نێردراون. وگوتی لەوێ مەسیح جارێکی تر لە خاچ دراوەتەوە.

لەوتای جەنگەوە پاپا فرانسیس ناوی ڕووسیای نەهێناوە لە نزادا نەبێت، بۆ نموونە لە میانەی بۆنەیەکی تایبەت لەپێناو ئاشتیدا لە 25ی مانگی 3دا. هەرچەندێکە وەک بەکارهێنانی داگیرکاری و دوژمنکاری، ئاماژەی بەڕووسیا داوە.

XS
SM
MD
LG