Accessibility links

چوار سەربازی ئەمەریکایی لە دێرەزۆری سوریا برینداردەبن


هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی دوو هێرشی ناڕاستەوخۆ بۆ سەر کێڵگەی نەوتی ئەل عومەر لە دێرەزۆری چوار سەربازی ئەمەریکی بە سوکی برینداربوون.

هاوپەیمانییەکە لەسەر هەژمارەی فەیسبووکی خۆی لە بارەی ڕووداوەکەوە دەڵێت دوو بینای پشتیوانی لە گوندی کەسک کرانە ئامانج. هەروەها دەشڵێت " چوار سەربازی ئەمەریکایی بە سووکی بریندار بوون ڕەوشی تەندروستیان باشە."

هەروەها هاوپەیمانییەکە دەشڵێت لێکۆڵینەوە لەسەر هێرشەکە بەردەوامە و زانیاری زیاتر بڵاو دەکرێتەوە.

چاودێرانی ناوچەکە پێیانوایە کە هێرشەکانی سەر بنەکی ئەلعومەر لە ناوچەی دێرەزۆری سوریا لەلایەن میلیشیاکانی سەربە ئێرانەوە ئەنجام دراوە.

دلبرین خەلۆ دەڵێت میلیشیاکانی ئێران لە مەیادین کە دەکەوێتە گوندەکانی ڕۆژئاوای دێرەزۆرەوە بە مووشەک هێزەکانی هاوپەیمانان دەکەنە ئامانج.

لە سەرەتای ئەم ساڵەوە هێزەکانی هاوپەیمانان ڕووبەڕووی چەندین هێرشی مووشەکی لە ناوچەکەدا بوونەتەوە.

بەرپرسی ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) سیامەند عەلی بە دەنگی ئەمەریکای وت ئەگەر ئەو هێرشانە بەردەوام بن، ئەوانیش بێ وەڵام دانانیشن.

دەقی ڕاپۆرتەکەی پەیامنێرمان زانا عومەر لە قامشلۆ

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:06 0:00

XS
SM
MD
LG