Accessibility links

زیاد جەبار: پرسیار لە حکومەت دەکەین سەبارەت بە دەنگۆی بلۆککردنی پارەی هەرێم لە بانکی لوبنان


زیاد جه‌بار سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌په‌رله‌مانی كوردستان ‌

زیاد جەبار سەرۆکی لیژنەی کاروباری دارایی و ئابوری پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، لەم گفتوگۆیەدا باس لە دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان دەکات و بە زۆر باش وەسفی دەکات، هاوکات وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە ئایا دەنگۆی بلۆک کردنی پارەی نەوتی هەرێم لە بانکی ناوەندی لوبنان تا چەندە ڕاستە؟ لە وەڵامدا زیاد جەبار دەڵێت ” ئه‌وه‌ له‌ شوێنێكی فه‌رمیه‌وه‌ قسه‌وباسی له‌سه‌رنه‌كراوه‌، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئێمه‌ش ئه‌وه‌مان بیستووه‌ كه‌ ئه‌و پاره‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ بانكه‌كه‌ی لوبنان بلۆككراوه‌، به‌ڵێ ئه‌وه‌ جێی قسه‌وباسه‌ ده‌كرێت له‌ داهاتوودا له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی خۆماندا قسه‌وباسی له‌سه‌ربكه‌ین و پرسیار ڕووبه‌ڕووی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین بۆئه‌وه‌ی داوای ڕوونكردنه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت بكه‌ین. ”

”ئێستا دۆخی دارایی حکومەتی هەرێم زۆر باشە و حکومەت قەیرانی دارایی نەماوە، بەڵام دۆخی دارایی بۆ خەڵک خراپە ”

لە سەرەتای قسەکانیدا، سەرۆکی لیژنەی کاروباری دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان وتی” سه‌رچاوه‌كانی داهات له‌ هه‌رێمی كوردستان بریتین له‌ چوار سه‌رچاوه‌ی داهات گرنگترین و گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی داهات له‌ هه‌رێمی كوردستاندا بریتیه‌ له‌ فرۆشتنی نه‌وت، سه‌رۆكی حكومه‌ت ڕایگه‌یاند كه‌ ئێستا ڕۆژانه‌ 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنرێت به ‌تایبه‌تی له‌م دوایانه‌دا نرخی نه‌وت زۆر به‌رزبۆته‌وه‌ واته‌ گرنگترین سه‌رچاوه‌ كه‌ بریتیه ‌له‌ 85% ی داهاتی هه‌رێمی كوردستان فرۆشتنی نه‌وته‌، وه‌ نرخی نه‌وتیش به‌وشێوه‌یه‌ به‌رزبوویه‌وه‌ ده‌كرێت بڵێین، ئێستا هه‌رێمی كوردستان له‌دۆخێكی دارایی زۆرباشدایه‌ به‌ڵام من بۆ ژیانی خه‌ڵك ناڵێم به‌ڵكو بۆ باری دارایی حكومه‌ت ده‌ڵێم، كه‌ ئێستا له‌ باری دارایی زۆرباشدایه‌ ده‌كرێت بڵێم قه‌یرانی دارایی تێپه‌ڕیووه‌(بۆ حکومەت) بۆیه‌ پێویست ده‌كات حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌م له‌كاتی خۆیدا مووچه‌ بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان دابین بكات هه‌م ئه‌و پرۆژانه‌شی كه‌ له‌ڕابردوودا به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ په‌كیان كه‌وتووه‌ و وه‌ستاون ئێستا پێویستیان به‌وه‌ هه‌یه‌ بخرێنه‌وه‌ گه‌ڕ و بخرێنه‌وه‌ كار. ”

زیاد جەبار ئەوەشی وت”ئه‌م مانگی سێیه‌ش ئه‌و سلفه‌یه‌ (دووسەد ملییارەکەی بەغداد) گه‌یشتۆته‌ هه‌رێمی كوردستان، بۆیه‌ دوباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان له‌بارودۆخێكی باشدایه‌ و پێویسته‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتی خۆیدا مووچه‌ بدات به‌داخه‌وه‌ ئێستا كۆمه‌ڵێك كێشه‌ هاتوونه‌ته‌پێش، په‌رله‌مانی كوردستان كۆمه‌ڵێك یاداشت بۆ بانگكردنی وه‌زیره‌كان به‌شێكی زیاتر په‌یوه‌ندی به‌ وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ هه‌یه‌ من پێشتر ئه‌وه‌م ڕاگه‌یاندبوو كه‌ وه‌زیری دارایی ئێستا ده‌وام ناكات له‌ شوێنه‌كه‌ی خۆی ئه‌مه‌ش پێویستی به‌وه‌یه‌ كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بكرێت له‌وێوه‌ بڕیار بدرێت كه‌ مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان سه‌رف بكرێت. ”

”ئێستا هیچ بیانوویەک نیە بۆ دواکەوتنی موچە”

”ئێستا هیچ بیانویه‌ك نییه‌ بۆئه‌وه‌ی كه‌ مووچه‌ دوابكه‌وێت به‌داخه‌وه‌ بارودۆخی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكیش خراپه‌ به‌هۆی دواكه‌وتنی مووچه‌وه‌ هه‌مووما ئه‌وه‌ ده‌زانیین ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌خۆرن له‌ فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان ئێستا بارودۆخێك هاتۆته‌پێش كه‌ مووچه‌كانیش به‌وشێوه‌یه‌ دواده‌كه‌وێت ئه‌مه‌ په‌یوه‌ندی به‌و دواكه‌وتنه‌ی مانگی پێشووه‌وه‌ هه‌بووه‌ كه‌ مانگی یه‌ك له‌ مانگی دوودا دواكه‌وتووه‌ و مانگی دووش له‌ 10/3 وه‌ مووچه‌ ڕاگه‌یه‌نرا به‌وشێوه‌یه‌ دواكه‌وتووه‌ ئومێد ده‌كه‌ین له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌وێته‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ و كه‌ پێویست بوو له‌م ڕۆژانه‌دا دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌ستی پێبكردایه‌. ”زیاد جەبار سەرۆکی لیژنەی کاروباری دارایی و ئابوری پەرلەمانی هەرێم وایوت”

”ئایا پارەی هەرێم لە بانکەکەی لوبنان بلۆککراوە”

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ، دوای ئه‌وه‌ی مایه‌پووچبوونی خۆی ڕاگه‌یاند بانكی ناوه‌ندی لوبنانی ده‌وترێت كه‌ 694 ملیۆن دۆلاری پاره‌ی فرۆشی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌و بانكه‌ بلۆككراوه‌ وه‌كو لیژنه‌كه‌تان تاچه‌ند ئاگاداری ئه‌وه‌ن؟

لە وەڵامدا سەرۆکی لیژنەی کاروباری دارایی و ئابوری هەرێم (زیاد جەبار وتی) ” ئه‌وه‌ له‌ شوێنێكی فه‌رمیه‌وه‌ قسه‌وباسی له‌سه‌رنه‌كراوه‌ به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئێمه‌ش ئه‌وه‌مان بیستووه‌ كه‌ دەڵێن ئه‌و پاره‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ بانكه‌كه‌ی لوبنان بلۆككراوه‌ به‌ڵێ ئه‌وه‌ جێی قسه‌وباسه‌ ده‌كرێت له‌داهاتوودا له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی خۆماندا قسه‌وباسی له‌سه‌ربكه‌ین و پرسیار ڕووبه‌ڕووی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین بۆئه‌وه‌ی داوای ڕوونكردنه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت بكه‌ین. ”

”وەزیری دارایی جارێکی تر ناگەڕێتەوە وەزارەت و دەسلەکارکێشانەوەی پێشکەش کردووە ”

سەبارەت بەوەی ده‌وام نه‌كردنی وه‌زیری دارایی هه‌تا چه‌ند كاریگه‌ری هه‌بووه‌ له‌سه‌ر كاروباره‌كان؟
لە وەڵامدا سەرۆکی لیژنەی کاروباری دارایی و ئابوری پەرلەمانی هەرێم وتی” به‌پێی زانیاری خۆم وه‌زیری دارایی كه‌ ده‌وام ناكات، جارێكی تریش له‌ڕێگه‌ی ئێوه‌وه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نم به‌پێی زانیارییه‌كانی من وه‌زیری دارایی جارێكی تر ناچێته‌وه‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ و ئیشوكاری ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ ناكات و به‌فه‌رمی ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌ی كردووه‌ و بڕیاریداوه‌ جارێكی تر نه‌چێته‌وه‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌. ”

ئایا ئه‌وه‌ دروست نییه‌ كه‌ ده‌ڵێن له‌ماڵه‌وه‌ كاره‌كانی ده‌كات؟

وەڵامەکەی زیاد جەبار بەمجۆرە بوو” به‌ڵێ هه‌تاوه‌كو ئێستا و ماوه‌یه‌كی دوورودرێژه‌ له‌ماڵه‌وه‌ كاره‌كانی جێبه‌جێ ده‌كات بۆئه‌وه‌ی ئیشوكاره‌كان نه‌وه‌ستێت به‌ڵام هه‌تا ئێستا وه‌ڵامی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی نه‌دراوه‌ته‌وه‌ خۆی بڕیاری خۆیداوه‌ كه‌ ناچێته‌وه‌ وه‌زاره‌ت. ”

واته‌ وەزیری دارایی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش كردووه‌؟

”به‌ڵێ وه‌زیری دارایی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش كردووه‌” زیاد جەبار سەرۆکی لیژنەی کاروباری دارایی و ئابوری پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەوجۆرە جەختیکردەوە”

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:19 0:00

XS
SM
MD
LG