Accessibility links

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی: پەتای کۆرۆنا لە هەموو ناوچەکانی جیهاندا لە کەمبوونەوەدایە 


بە پێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی کە لە ڕۆژی چوارشەممە بڵاوکرایەوە، ژمارەی حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهاندا بۆ ماوەی دوو هەفتەیە لەسەریەک لە دابەزیندایە و ژمارەی گیان لەدەستدانیش بەهۆی پەتاکە لە هەفتەی ڕابردووەوە دابەزیوە.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە نوێترین ڕاپۆرتیدا سەبارەت بە پەتاکە دەڵێت 9 ملیۆن کەیس تا ئێستا ڕاپۆرت کراون و بە پێی ڕێژەی کەیسەکان لە هەفتەیەکدا بە ڕێژەی لە 16٪ و زیاتر دابەزیوە و هاوکات زیاتر لە 26,000 حاڵەتی نوێی مردن بەهۆی کۆڤید 19 ەوە تۆمارکراون. ئاژانسی تەندروستی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە کەیسە پشتڕاستکراوەکانی پەتای کۆرۆنا لە هەموو ناوچەکانی جیهاندا لە کەمبوونەوەدایە.

سەرباری ئەم دەرئەنجامە بەڵام رێکخراوەکە هۆشداری داوە کە ئەو ژمارانەی ڕاپۆرت کراون زۆر دڵنیا نین لێی؛ چونکە زۆرێک لە وڵاتان تاقیکردنەوەی بەرفراوانیان بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا وەستاندووە، واتە زۆرێک لە حاڵەتەکان تۆمارنەکراون یان نەدۆزراونەتەوە.

رێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) وتی هاوکات بەدواداچوون دەکات بۆ جۆری ڤایرۆسی ئۆمیکرۆنیش، هەردوو جۆری ڤایرۆسەکە BA.1 و BA.2 کە بۆ یەکەمجار لە مانگی یەکی ئەمساڵدا لە بەریتانیا دۆزرایەوە. ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی گوتیشی خەمڵاندنە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئۆمیکرۆن کە پێکهاتەکەی گۆڕاوە لەوانەیە 10٪ زیاتر ئاستی گوستنەوەی بەرزتر بووبێتەوە وەک پەرەسندنەکانی پێشووی، بەڵام بۆ سەلماندنی ئەمە بەڵگەی زیاتر پێویستە لەو بارەیەوە.

هەفتەی ڕابردوو، بەریتانیا ڕایگەیاند کە حاڵەتەکانی کۆڤید 19 گەیشتۆتە بەرزترین ئاست لە سەرانسەری وڵاتەکەدا، بەپێی ئامارەکانی حکومەت لە هەر 13 کەسێک 1 کەس تووشبووە. ئەو ژمارانە لە هەمان ڕۆژدا بڵاوکرانەوە کە حکومەتی بەریتانیا دەستبەرداری بەرنامەکانی تاقیکردنەوەی خۆڕایی بوو بۆ پەتاکە.

هاوکات دەسەڵاتدارانی چین ئەم هەفتەیە تاقیکردنەوەی گشتی زیاتریان ئەنجام دا لە تەوای شانگهای، کە لە دوای بە خێرایی بڵاوبوونەوەی پەتاکە زۆرێک لە شوێنەکان لەو شارەدا داخران، لە شارەکە زیاتر لە 90,000 حاڵەتی پەتاکە تۆمارکراوە، بەڵام هیچ حاڵەتێکی مردن تۆمار نەکراوە.

سەرچاوە: ئەسۆشیەیتد پرێس

XS
SM
MD
LG