Accessibility links

زاناکان دەگەنە کۆتایی ڕێکخستنەوەی نەخشەی جینۆمی مرۆڤ


.
.

زاناکان دەڵێن بەم دوایانە توانیویانە نەخشەیەکی جینۆمی تەواو بۆ ژیانی مرۆڤ کۆبکەنەوە و بەشە ونبووەکانی بخەنە سەر ئەو ئامارانەی بەر لە نزیکەی 20 ساڵ بەدەست هاتبوون.

تیمە نێودەڵەتیەکە لە توێژینەوەکەی کە ڕۆژی پێنجشەممە لە گۆڤاری Scienceدا بڵاویکردەوە، باس لە یەکەم زنجیرەی جینۆمی تەواوەتی مرۆڤ دەکات، ئەوەی ئاماری دروستبوونی مرۆڤ و بەردەوامیی تێدا تۆمار کراوە، زاناکان دەڵێن هەوڵەکانی پێشوو ئەوەی لە سەرانسەری جیهاندا بۆنەی بۆ بەرێوەچوو، تەواو نەبوو چونکە تەکنەلۆجیای ڕیزبەندیی DNA لەو کاتەدا توانای نەبوو چەند بەشێکی تایبەتی بخوێنێتەوە. تەنانەت دوای نوێکاریـیەکان نزیکەی 8%ی جینۆم لە دەست دەچوو.

ئیڤان ئەیشلەر توێژەرەوە لە زانکۆی واشنتن و بەشدار لە هەوڵەکانی لە ئێستادا دەدرێن و پرۆژەی جینۆمی ڕەسەنی مرۆڤ وتی "هەندێک جین کە وەک مرۆڤ دەمانهێڵێتەوە لە ڕاستیدا لەم مەتریاڵە تاریکەی جینۆمدا کە بە تەواوەتی گرنگی پینەدرابوو و زیاتر لە 20 ساڵی خایاند، بەم دواییانە توانیمان ئەوەش بەدەست بێنین".

زۆرێک لەو باوەڕدابوون لەوانە خوێندکارەکانی ئەیشلەر کە بە تەواوەتی کۆتایی پێهاتووە و هەموو زانیارەیەکانی بە دەستهاتوون.

ئەیشلەر دەڵێت "لە کاتی وانە وتنەوەدا لە بارەی ئەم بەدەستهێنانە باسم بۆ دەکرن، وتیان ئەمە شەشەم جارە تۆ باسی سەرکەوتن دەکەیت، وتم نەخێر بەڵام ئەم جارە بە ڕاستی کۆتاییمان پێهێنا."

زاناکان دەڵین ئەم وێنە تەواوەی جینۆم ڕێگا بە مرۆڤایەتی دەدات تێگەیشتنی گەورەتری بۆ پەرەپێدان و بایۆلۆجیای مرۆڤ هەبێت، لە کاتێکدا لە بوارەکانی وەک پیربوون و دۆخی چوونە تەمەن و هەستەدەمار و شێرپەنجە و نەخۆشیەکانی دڵ، دەرگا بۆ دۆزینەوەی پزیشکی دەکرێتەوە.

کاسرین میگا، نووسەری یەکێک لە 6 توێژینەوە، ڕۆژی پێنجشەممە بڵاوکرایەوە، وتی ئێمە تەنها دەرفەتمان فراوان دەبێت لە تێگەیشتن لە نەخۆشیەکانی تووشی مرۆڤ دەبێت."

توێژینەوەکە کاری 2 دەیەی ڕابردوو دەردەخات. یەکەم ڕەشنووسی جینۆمی مرۆڤایەتی لە ئاهەنگێکدا لە کۆشکی سپی لە ساڵی 2000دا لە لایەن دوو قەوارەی ڕکابەرەوە ڕاگەیەندرا کە بریتیە لە پرۆژەیەکی نێوونەتەوەیی لە کەرتی گشتیەوە دارایی دەکرێت بە ڕابەرایەتی ئاژانسی پەیمانگای نیشتمانی ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ تەندروستی و کۆمپانیایەکی تایبەت بە ناوی Celera Genomics (سلێرا جینۆمیکس) بنکە لە مێریلاند.

جینۆمی مرۆڤ لە نزیکەی3.1 ملیار یەکەی لاوەکی لە DNA پێکدێت، کە جووت تفتی کیمیاوین ناسراون بە G، C، B، A و T. جینەکان زنجیرەیەک لە جووت پیتە زانیاری دروستبوونی پرۆتینی تێدایە کە بنچینەی بنەڕەتی ژیانە. مۆرڤ نزیکەی 30 هەزار چینی هەیە، ڕێکخراوە لە 23 گروپدا ناسراوە بە کرۆمۆسەمەکان و لە ناوکی خاندان.

مێگا دەڵێت بەر لە ئێستا کەلێنی گەورە و بەردەوام لە نەخشەدا هەبوون، ئەم کەلێنانە دەکەونە ناوچەی زۆر گرنگەوە.

مێگا، توێژەرەوەی زانستی جینۆمە لە زانکۆی کالیفۆرنیا لە سانتاکرۆز، لەگەڵ ئادەم فیلی لە پەیمانگای نیشتمانی توێژینەوەی جینۆمی مرۆڤ بۆ ڕێکخستنی تیمی زاناکان بۆ دەسپێک لە سفری جینۆمی نوێوە بەئامانجی دەستنیشانکردنی ڕیزبەندیی هەموو ئەوانە، لەوانەش ئەو بەشانەی پێشتر وونبوون. گرووپەکە ئەو بەشانەن لە کۆتایی کرۆمۆسمەکاندا ناونراوە کە ناسراوە بە تەلەمێر، یاخود یەکگرتنی Telomere-to-Telomere تەلەمێر تۆ تەلەمێر بە کورتکراوەی

T2T کارکردنیان زانیاری زیاتری نوێی بۆماوە دەخاتە سەر جینۆمی مرۆڤ، هەڵەکانی ڕابردوو ڕاست دەکاتەوە و بەردەوامی درێژخایەنی DNA ئاشکرا دەکات ئەوەی ڕۆڵی گرنی هەیە لە پەرەپێدان و نەخۆشیەکاندا. کۆپی‌یەک لەو توێژینەوەیە لە ساڵی ڕابردوودا بڵاوکرایەوە بەر لە پیاداچوونەوە لە لایەن هاوکارانی زانستییەوە.

زانای بۆماوە تینگ وانگ لە کۆلێجی پزیشکی زانکۆی واشنتن لە سانت لویس، بەڵام لە توێژینەوەکەدا بەشدار نەبوو دەڵێت " ئەتوانم بڵێم ئەمە باشتربوونێکی گەورەیە بۆپرۆژەی جێنۆمی مرۆڤ، کاریگەری دەکاتە دووئەوەندە".

ئەیشلەر ووتی هەندێک زانا لەوباوەرەدابوون چێگای زانیار لەسەری نەبوە ،وەک ناوی لێنا زانیاری "خاشاکی" تێدایە. ووتیشی هەندێک لە ئێمە بەردەوام لەوباوەڕەدابووین لەو کەلێنانەدا ئاڵتوونی تێدایە".

ئەیشلەر لە لایەن Howard Hughes Medical Institute پشتیوانی دارایی دەکرێت، هەروەها پشتیوانی بەشی تەندروستی زانست لە ئەسۆسیەتید پرێس دەکات.

دەرکەوت ئەو ئاڵتوونەی ئەیشلەر باوەڕی پێی هەیە بریتیە لە ژماریەک جینۆمی گرنگ، دەڵێت وەک بەشێکە جیانابێتەوە، مێشکی مۆرڤی لە مێشکی شامپانزی گەورەتر کردوە، لەگەڵ خانەی زیاتری هەست و گەێندەرەکانی.

بۆ دۆزینەوەی ئەم جۆرە جینانە، زاناکان پێویستیان بەڕێگای نوێ بوو بۆ خوێندنەوەی زمانی ژیانی جینە شاراوەکان.

خوێندنەوەی جین پێویستی بە پچراندنی پەتەکانی DNA هەیە بۆ پارچەی بە درێژایی سەدان بۆ هەزاران پیت. ئامێرەکان ڕیزبەندی پیتەکان لە تاکە بەشێکدا دەخوێنێتەوە و زاناکان هەوڵ دەدەن پارچەکان بەدروستی ڕێکخەن. ئەمەش سەختە بەتایبەتی لەوجێگایانەی پیتەکانی تێدا دوبارە دەبێتەوە.

زاناکان دەڵێن هەندیک جێگا پێشتر نەخوێندراوەتەوە، بەر لەوەی گۆڕانکاریەکان لە کاری ئامێرەکانی ڕیزبەندی جیندا بکرێت و ڕێگایان پێدەدات، بۆ نموونە، خوێندنەوەی ملیۆنێک پیت لە DNA بە وردی لە یەک جاردا. ئەمەش ڕێگا بە زاناکان دەدات جینەکان ببینن لەو جێگایانەی دوبارەبۆتەوە وەک زنجیرەی دێرێک لەبری خوێندنەوەی پچر پچر کە دەبوو دواتر کۆبکرێنەوە.

هەروەها دەبوو زاناکان بەسەر ئەلەنگاریەکی‌کەدا سەرکەوتووبن، زۆرینەی خانەکان جینی دایک و باوکی تێدایە، ئەمەش کاری کۆکردنەوەی پەشەکان بەڕاستی دەشڵەژێنێت. توێژەرەوانی T2T توانیان سەرکەوتووبن بە بەکارهێنانی هێڵێکی تەریک لە دەڵەمەی تەواوی ئاودار، کە هێلکەیەکی پێتێنراوە ناسروشتیە ڕیشاڵی جینی تێدایە 2 کۆپی لە DNA باوک لە خۆ دەگرێت, بەڵام 2 کۆپی DNA ی دایکی تێدا نیە.

هەنگاوی دوای ئەوە، نەخشە دانانی زیاتری جینۆمە، لەوانە ئەوەی گروپەکانی جینی دایک و باوک لە خۆ دەگرێت. ئەم هەوڵە بۆ وێناکردنی نەخشەیە بۆ یەک لە 23 کرۆمۆسۆمەکانی لە نێردا هەیە، بەناوی کرۆمۆسۆمۆی Y، چوونکە خاڵەکە تەنها X تێدایە.

وانگ وتی ئەو لەگەڵ گرووپی T2T کاردەکات لە یەکێتی زانیاری لە سەر مرۆڤ ناسراو بە

Pangenome، ئەوەی هەوڵ دەدات چوارچێوەیک بۆ جینۆمی 350 کەس دانێت نوێنەرایەتی پانتایی جۆرەهای مرۆڤ دەکەن.

ئەشلەر وتی "تەنها جێنۆمێکی ڕاست و درەستمان دەست کەوتوە، دەبێت زۆر زیاتر کاربکەین، ئەمە سەرەتای شتێکە دڵ خۆش دەکات لە بواری زانستی بۆماوەی مرۆڤدا."

دەنگ لە سەر هەسارەی بارام بە دوو خێرایی دەگوازرێتەوە

ڕۆبۆتی ئاژانسی ناسا لە سەر هەسارەی بارام پێرسیڤێرنس ئاشکرای کرد گواستنەوەی دەنگ لەسەر ئەو هەسارەیە بێوێنەیە، تۆماری دەنگەکانی لەسەر ئەو ئەستێرە ڕەنگ سوورە دەردەخات ئارامە و بە هێمنی و 2 خێرایی جیاواز دەگوازرێتەوە.

بەر لە ساڵێک ئەو ڕۆبۆتەی ناسا لەسەر هەسارەی بارام نیشتەوە و دەستبەچی یەکەم تۆماری دەنگی لە ڕێگای مایکرۆفۆنەوە لەمێژووی واڵایدا بۆ زەوی نارد، بە شەپۆلێکە مرۆڤ دەتوانێت بیبیستێت، کە نێردراوەکانی پێشتر نەیانتوانیوە تۆماری بکەن.

لە توێژینەوەیکدا کە لە گۆڤاری زانستیی (سڕوشتدا) بڵاوکرایەوە ناوەندی نیشتمانیی بۆ توێژینەوەی زانستی لە فەرەنسا ووتی " لە تۆمارەکەدا دەنگی (با) بە ڕوونی دەبیسترێت، بەمەش دوای 50 ساڵ لە ناردنی هەزاران وێنە بۆ سەر زەوی لە لەلایەن نێردراوەکانی پێشترەوە، هەسارەکە بێدەنگی خۆی شکاند"

ئامادەکاری سەرەکی توێژینەوەکە سیلڤستەر مۆریس بەرێوەبەری زانستیی بەشدار بەئامێری (سووپەر کام) کە لەسەر ڕۆبۆتەکە دانراوە و مایکرۆفۆنیشی لەسەرە، ئەوەی کۆمپانیای Isae-Supaero ئیسی سوپایرۆ بنکە لە شاری تۆرۆز لە فەرنسا دروستی کردوە ووتی " یەکەم تۆماری دەنگە دەردەخات سیستەمی پشێوی لە سەر هەسارەی بارام هەیە، پێشتر زانیاری لە سەری نەبوە".

مۆریس زانای فیزیای گەردوون لە پەیمانگای توێژینەوەی فیزیای گەردوون و هەسارەکان لە زانکۆی تۆلۆز ووتی "بەڵام ئەم تۆمارە بەس نیە بۆ وێنایەکی ڕوون، بەوپێیەی بارام زۆرینەی کات ئارامە، دەبوو 2 سەرچاوەی چالاک بەکاربێت بۆ بەدەستهێنانی دەنگ لەو ئامیرانەی بۆی دانراوە".

وتی لە گەشتەکانی درۆنی "ئینجینیوتی" و لێدانی لەیزەر بەئاراستەی بەردەکانی بارام بۆ پشکنینی پێکهاتەی کیمیاوی لە ڕێگای دەنگی بەرکەوتنیدا.

ئەم توێژەروەیە ڕوونی کردەوە ئەو تیشکانەی لەیزەر سەرچاوەی دەنگی زۆر بابەتی رەخساندوە لە دوریی نێوان 2 بۆ 5 مەتر لە ئەمانجەکەی و کاتی لێدانی بەتەواوەتی زانراوە.

توانراوە پێوانەی خێرایی دەنگ بکرێت بە 240 مەتر لە جرکەیەکدا، لە کاتێکدا لەسەر زەوەی 340 مەترە لە چرکەیکدا.

جێگای سەرسوورمان نیە ئەگەر دەنگ لەوێ خاوتر بێت ، بەهۆی پێکهاتەی بەرگی هەوای هەسارەکە کە لە 96٪ ی لە دووهەم ئۆکسیدی کاربۆن پێکدێت، بەرامبەر بە 0.004 ٪ لەسەر زەوی، هەروەها پەستانی بە 170 ئەوەندە لە زەوی کەمترە.

مۆریس وتی سەرسوورمانکە لەوەدا بوو کاتێک دەنگی لەیزەر 250 مەتر بو لە چرکەیەکدا، هەستم بە سەرسامیکرد، لە خۆم پرسی لەوانەیە یەکێک لە پێوانەکان دروست نەبێت. چوونکە یەک خێرایی دەنگ لە نزیک سەر ڕوی زەوی هەیە، ئەگەر دوربێت یان نزیک.

ناوەندی نیشتمانی توێژینەوەی زانستی وتی لە ڕاستیدا دوو دەنگ لەسەر بارام هەیە یەکێک بۆ دەنگە بەرزەکان وەک لەرینەوەی لەیزەر و ئەوەی‌دی دەنگی ماشێنی درۆنەکەیە، لەسەر بارام کپبوونی دەنگ زیاترە بەتایبەتی بۆ تۆنە بەرزەکان، خێراتریش وون دەبن ئەگەر لە نزیکیشەوەبن، بۆیە ئەگەر 2 کەس لەسەر هەسارەی بارام لە دوریی 5مەترەوە قسەبکەن سەخت دەبێت بەباشی لە یەکتر تێنگەن.

ناسا تاقیکردنەوە لەسەر دوا مووشەک دەکات بۆ مانگی دەنێرێت

ڕۆژی هەینی ڕابردوو لە فلۆریدا لە وڵاتەیەکگرتوەکان دوا تاقیکردنەوە لەسەر مووشکێکی نوێی ناسا ئەنجامدارا بەناوی (ئێس ئێڵ ئێس) کە بڕیارە دواتر ئەمساڵ بۆ سەر مانگ بنێردرێت.

مووشەکە کە درێژی 98 مەترە لە دوو هەفتەی ڕابردوودا لە سەر سەکۆی هەڵدانی 39بی دانرابوو لە ناوەندی کەنەدی بۆ واڵایی، لە سەروەی کەپسولی ئۆرێۆنی لێ بەسترابوو ئەوەی ئاسمانگەڕان لە داهاتوودا سەرنشینی دەبن.

ڕۆژی هەینی بۆ ماوی 45 کاتژمێر تاقیکردنەوەکە بەڕێوەچوو، دەبوو یەکەم مووشەکەکە بکەوێتە کار و دواتر کەپسولەکە و پشکنینی هەموو سیستەمی پەیوەندی بکرێت و کۆمەلێک ئامادەکاری ئەنجام بدرێت.

بەر لە 8 کاتژمێر لە هەڵدانی گریمانە، تانکی مووشەکەکە بەزیاتر لە 3 ملیۆن لیتر لە سووتەمەنی ساردکراوەی هایدرۆجینی شڵ بە پلەی 267 لە ژێر سفردا و ئۆکسجین بە پلەی سەرمای 170 لە ژێرسفردا پڕ کرا.

ناسا بەنیازە ئەنجامی تاقیکردنەوەکەی رۆژی 2 شەممە ئاشکرا بکات.

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:21 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG