Accessibility links

کۆریای باکوور سەرکۆنەی گوتەکانی وەزیری بەرگری باشوور دەکات


مووشەکی بالستیکی کۆریای باکوور

کۆریای باکوور ڕۆژی یەکشەممە وتەکانی وەزیری بەرگری کۆریای باشووری سەرکۆنە کرد، کە گوتبووی توانای ئەنجامدانی هێرشی سەربازی بۆ سەر کۆریای باکوور هەیە، و گوتی ئەنجامدانی هەر هێرشێک وەڵامی توندی لە کۆریای باکوورەوە لێدەکەوێتەوە کە چەندین ئامانج لە سیئۆلی پایتەخت دەکاتە ئامانج.

بە گوێرەی هەواڵێک کە لە کەناڵی فەرمی KCNA بڵاوکرایەوە، کیم یو جۆنگ، خوشکی سەرۆکی کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە لێدوانەکانی وەزیری بەرگری کۆریای باشوور "پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو کۆریا و گرژی سەربازی لە نیمچەدوورگەی کۆریا خراپتر کردووە."

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە سوه ووک وەزیری کۆریای باشوور ڕۆژی هەینی گوتی سوپای وڵاتەکەی مووشەکی جۆراوجۆری بەهێز و دوور مەودای پەرەپێداوە، بە جۆرێک کە "توانای ئەوەی هەیە بە وردی و بەخێرایی هەر ئامانجێک لە کۆریای باکووردا بپێکێت"

سوه هەروەها گوتی وەزارەتەکەی بە شێوەیەکی چالاک پشتگیری دامەزراوەی سەربازی وڵاتەکەی دەکات بۆ ئەوەی دڵنیا بێت توانای هەیە وەڵامی بەهێزی هەڕەشە موشەکییەکانی کۆریای باکوور بداتەوە و باکووری بە "دوژمن" ناوبرد.

کیم، جێگری بەڕێوبەری لقی کۆمیتەی ناوەندی پارتی کرێکارانی کۆریا، وتیشی: ئەو وڵاتە "چاو بە زۆر شتدا دەخشێننەوە" و کۆریای باشوور "دەکرێت ڕووبەڕووی هەڕەشەیەکی جدی ببێتەوە" بەهۆی ئەم جۆرە لێدوانانەوە.

ڕۆژی یەکشەممە لە لێدوانێکی جیادا پاک جۆنگ چون سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی پارتی کرێکارانی کۆریا گوتی باکوور بە بێ بەزەییانە هەموو هێزە سەربازییەکانی ئاڕاستە دەکات بۆ لەناوبردنی ئامانجە سەرەکیەکان لە سیئۆل و سوپای کۆریای باشوور" ئەگەر سوپای کۆریای باشوور هەر جۆرە هێرشێکی سەربازی مەترسیدار ئەنجامبدات".

بەڵام باکوور وردەکاری زیاتری نەخستەڕوو لەبارەی ئەو ئامانجانەی کە دەکرێت لە سیئۆڵ هێرشیان بکاتە سەر.

ئەوە چەند هەفتەیەکە، گرژییەکان لە نیمچەدوورگەی کۆریا بە توندی پەرەی سەندووە دوای ئەوەی کۆریای باکوور دوو مووشەکی بالستیکی لە 26ی شوبات و 4ی ئازار تاقی کردەوە، کە سیستەمێکی نوێی IBCM لەخۆگرت کە وڵاتەکە دروستیکردووە. ئەوە یەکەمجار بوو لە ساڵی 2017 ەوە کە ئەو جۆرە موشەکە کیشوەربڕە تاقیبکاتەوە.

دوابەدوای تاقیکردنەوەکان، ئەمەریکا ڕۆژی هەینی سزای بەسەر پێنج قەوارەدا سەپاند کە تۆمەتبارن بە دابینکردنی پشتگیری بۆ گەشەپێدانی چەکی کۆریای باکوور و بەرنامەی مووشەکی بالستیکی.

لەوانەیە گرژییەکان زیاتر پەرەبسێنن کاتێک یۆن سوک یۆل سەرۆکی هەڵبژێردراوی کۆریای باشوور مانگی داهاتوو دێتە سەر دەسەڵات. ئەو لە ڕابردوودا گوتوویەتی کە هێرشی پێشوەختە لەوانەیە تاکە ڕێگا بێت بۆ بەرپەرچدانەوەی موشەکی هایپەرسۆنیکی نوێی کۆریای باکوور ئەگەر ئامادە بن بۆ هێرشێکی نزیک.

XS
SM
MD
LG