Accessibility links

تاران ڕەخنە لە ئەمەریکا دەگرێت بەهۆی ڕێگریکردن لە گەشتی گۆڕانیبێژێکی ئێرانی بۆ ئەمەریکا


ڕۆژی شەممە تاران ڕەخنەی لە واشنتن گرت بۆ ئەوەی "ڕێگری کرد" لە گۆرانیبێژی ئێرانی عەلیڕەزا قوربانی بێتە ناو ئەمەریکاوە، پاش ئەوەی بە پێی ڕاپۆرتان لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا کراو ڤیزاکەی هەڵوەشێندرایەوە.

ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی ئێران IRNA ڕایگەیاند قوربانی بە مەبەستی ئەنجامدانی کۆنسێرتێک بەبۆنەی نەورۆزەوە دەڕۆشت بۆ کالیفۆرنیا، بەڵام لە 25 ی مانگی سێ بە پێی ڕاپۆرتان کاربەدەستێکی کۆنترۆڵکردنی سنوور لە فڕۆکەخانەی تۆڕانتۆی کەنەدا لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا کردووە و ڤیزاکەی هەڵوەشاندووەتەوە و ڕێگەی نەداوە بێتە نێو ئەمەریکاوە.

گوتەبێژی حکومەتی ئێران عەلی بەهادوری ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند حکومەتی ئەمەریکا " بە دانانی سزای نوێی و ڕێگەگرتن لە گۆرانیبێژێکی ئێرانی، جارێکی تر ئەوەی نیشان دایەوە کە دژی خەڵکی خەڵکی ئێرانە." ئەو گوتیشی حکومەتی ئەمەریکا " پێشینەیەکی ڕوونی هەیە کە بەڵێنەکانی بەجێناگەیەنێت و سەرپێچیدەکات لە مافە نێونەتەوەییەکانی خەڵکی".

گۆرانی بێژی ئێرانی، عەلیڕەزا قوربانی
گۆرانی بێژی ئێرانی، عەلیڕەزا قوربانی

ئەو هونەرمەندە 49 ساڵە ئێرانییە بەهۆی خزمەتی لە نێو سوپای پاسدارانی ئێران کە ئێستا لەلایەن ئەمەریکاوە لە لیستی قەدەغەکراودایە، ڕێگری لێکراوە بێتە ئەمەریکاوە.

لە ساڵی 2019 حکومەتی ئەمەریکا سوپای پاسدارانی ئێرانی خستە نێو لیستی ڕێکخراوە تیرۆرستییە جیهانییەکان.

سوپای پاسدارانی ئێران بەم دواییانە بەرپرسیارێتی هێرشەکەی 13 ی مانگی 3ی بۆ سەر شاری هەولێر گرتە ئەستۆ و گوتی "نێوەندێکی ستراتیژی" ئیسرائیلی کردووەتە ئەمانج و هۆشداری هێرشی زیاتریشی دا.

ڕۆژی چوارشەممە 30 ی مانگی 3 ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سزای بۆ سەر پێنج کەسایەتی و قەوارەی ئێرانی ڕاگەیاند و گوتی ئەوان پەیوەندییان هەبووە بە بەرنامەی مووشەکی بالستیکی وڵاتەکەوە.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا ڕایگەیاند سزاکان بە تایبەتی ناوەندی توێژینەوە و پیشەسازی بەرگری سوپای پاسدارانی ئێرانی کردووەتە ئامانج، کە بەرپرسیارە بۆ لێکۆڵینەوە و بەرهەمهێنانی مووشەکی بالستیکی وڵاتەکە.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکیدا گوتی " هەنگاوەکەی ئەمڕۆمان دوابەدوای هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بوو بۆ سەر هەولێر، عێراق لە 13 ی مانگی سێدا و هێرشی مووشەکی حوسییەکان دژ بە کۆمپانیای ئارامکۆی سعودی لە 25 ی مانگی سێ و هەروەها هێرشە مووشەکییەکانی بەکرێگیراوەکانی ئێران دژ بە عەرەبستانی سعودیە و میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب ئەوەمان بەبیردەهێننەوە کە پەرەسەندن و زۆربوونی مووشەکی بالستیکی ئێران بەردەوام هەڕەشەیەکی ڕژدە بۆ سەر ئاسایشی نێودەوڵەتی."

XS
SM
MD
LG