Accessibility links

شوان محەمەد: هەوڵی درز خستنە نێو هاوپەیمانێتی سێ قۆڵی دراوە، بەڵام هاوپەیمانێتییەکە بەهێزە


ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەوڵ هەیە بۆ درزخستنە نێو هاوپەیمانێتی سێ قۆڵی (ڕەوتی سەدر، پارتی و عەرەبی سوننە)، بەڵام هاوپەیمانێتیەکە بەهێزە و هەوڵەکان سەریان نەگرتووە، جەخت لەسەرئەوەشدەکاتەوە پێکهێنانی حکومەتی عێراق بەبێ ڕەوتی سەدر، ئاسان نییە.

لەم گفتووگۆیەدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، شوان محەمەد پەرلەمانتاری عێراقی فراکسیۆنی پارتی دەڵێت "سەدر دەرفەتی داوەتە لایەنەکان، تا حکومەت بێ ئەو پێکبهێنن، بەڵام حکومەت بەبێ سەدر ئەستەمە، بۆیە دەبێت لایەنە شیعەکان لەنێو خۆیاندا بگەنە لێکگەیشتن."

پەرلەمانتارەکەی پارتی ڕوونیکردەوە، پارتی و عەرەبی سوننە نایانەوێت ڕەوتی سەدر ئۆپۆزسیۆن بێت، چونکە پێکهێنانی حکومەت بەبێ سەدر ئاسان نییە، ڕۆژانە خۆپیشاندان ڕوودەدات و سەقامگیری نایەتە ئاراوە.

لەحاڵەتی نەگەیشتنە ڕێککەوتنی ڕەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی و ئەگەری ئەنجامدانەوەی پرۆسەی هەڵبژاردن، شوان محەمەد دەڵێت"هەڵبژاردن پرۆسەیەکی قورسە، هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان پێویستی بە دەنگی 220 پەرلەمانتارە، کۆکردنەوەی ئەم ژمارە بەهیچ لایەک ناکرێت، ئینجا ئەوەی ئێستا ڕوودەدات لێکەوتەی ئەنجامی هەڵبژاردنی پێشوەختەیە."

شوان محەمەد ڕۆستەم پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکراشیکرد، هەوڵ هەیە بۆ درزخستنە نێو هاوپەیمانێتی سێ قۆڵی، بەڵام ئەو ژمارانەی لە پرۆسەکانی دەنگدانی نێو پەرلەماندا بەدەستهێنران، دەرکەوت ژمارەی پەرلەمانتارانی نێو هاوپەیمانێتیەکە نەگۆڕن، بۆیە درز خستنە نێو هاوپەیمانێتیەکە ئاسان نییە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:47 0:00

XS
SM
MD
LG