Accessibility links

لە هەولێر سزای دوو چالاکوانی بادینان کەمدەکرێتەوە


ڕۆژی پێنجشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەبەردەم دادگای تاوانەکانی دووی هەولێر بەشدار حەسەن سەرۆکی تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینان ڕایدەگەیەنێت کە بڕیاردرا سزای هەریەک لە چالاکوان مەسعود شنگالی و شێروان تاها بۆ دوو ساڵ سوک بکرێت، ئەمە لەکاتێکدایە کە مەسعود شنگالی بە سێ ساڵ و شەش مانگ حوکمدرابوو و شێروان تاهاش بە دوو ساڵ و شەش مانگ حوکمدرابوو حوکمەکەیان بووە دوو ساڵ.

مانگی یازدەی ساڵی ڕابردوو لە دادگای تاوانەکانی دووی هەولێر دادگاییکردنی هەریەک لە چالاکوان مەسعود شنگالی و شێروان تاها بەندەوار ئەیوب و کارکەر عەباس بەڕێوەچوو لەو دانیشتنەدا دادگا بڕیاریدا کە مەسعود شنگالی بە سێ ساڵ و شەش مانگ و شێروان تاهاش بە دوو ساڵ و شەش مانگ سزابدات، سزادانی ئەو چالاکوان و سەرجەم چالاکان و ڕۆژنامەنووسانی تری بادینان کاردانەوەی بەرفراوانی بەدوای خۆیدا هێنا کە بەپێی سەرچاوەکان تومەتی ئەوە خرابووە پاڵ ئەو سزادراوانە کە هەستاون بە دروستکردنی هێزێک بۆ کاری تێکدەرانە بەڵام کەسوکاری ئەو سزادراوانە تومەتەکانیان رەتدەکردەوە و پێیان وابوو کە بێ تاوانن و مەسەلەکە سیاسیە.

لەکاتی دادگاییکردنی ئەو چالاکوانانە کە ساڵی ڕابردوو بەرێوەچوو ژمارەیەکی زۆر لە رێکخراوە جیهانی و نێوخویی و پەرلەمانتارانی پەرلەمانی کوردستانی عێراق ئامادەی دانیشتنەکانی دادگا دەبوون و بەوردی چاودێری چۆنیەتی بەڕێوەچوونی دادگاییکردنەکەیان دەکرد و پاشان لە ڕێگای جیاجیاوە نارەزایەتی خۆیان دەردەبڕی و داوای ئازادکردنی ئەو دوو چالاکوان و سەرجەم چالاکان و ڕۆژنامەنووسانی تری بادینانیان دەکرد.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:06 0:00
XS
SM
MD
LG