Accessibility links

لەگەڵ ڕووداوەکاندا: گرێکوێرەکانی قەیرانی عێراق


پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە بەبێ ئەوەی تروسکاییەکیش لە ئاسۆدا دەرکەوتبێت بۆ ڕێککەوتن یان سازان یان تەنانەت هاتنە ئارای تێگەیشتنێکی ڕژدی هاوبەش بۆ هەروادێ و قوڵبوونەوەی زیاتری قەیرانەکان و مەترسییەکانی ئەو قەیرانانەش.
لە دانیشتنەکەی ڕۆژی چوارشەممەی پەرلەمانی عێراقدا، تەنها 176 ئەندام ئامادەبوون، واتە 26 ئەندام کەمتر بە بەراورد لەگەڵ دانیشتنەکەی ڕۆژی شەممەی پەرلەماندا، هەر بۆیەشە ئەو کۆبوونەوەیە کە بڕیار بوو سەرۆکی داهاتووی کۆماری عێراقی تیادا هەڵبژێردرێت، بووە دانیشتنێکی ئاسایی پەرلەمان.
موقتەدا ئەلسەدر، جارێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەرەوە، قورستر و توندتریش پێدادەگرێت لەسەر هەڵوێستی خۆی و ڕوو لە لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەڵێت "سازانتان لەگەڵ ناکەم، سازان بە مانای کۆتایی وڵاتەکەیە و نەخێر بۆ هەموو شێوەیەکی سازان."
موقتەدا، براوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکەی 10ی مانگی 10ی ساڵی 2021ی عێراق، دەنوسێت "ئەوەی ناوی لێدەنێن بنبەستی سیاسی، باشترە لەوەی سازان لەگەڵ ئێوەدا بکرێت و کێکەکەتان لەگەڵدا دابەشبکرێت."


میوانەکانی بەرنامە:

یەریڤان سەعید
یەریڤان سەعید

دکتۆر یەریڤان سەعید، لێکۆڵەر لە نێوەندی کەنداو

یاسین تەها، نوسەر و لێکۆڵەر


لە بەرەی ئەولاشەوە، نوری ئەلمالیکی، سەرۆکی هاوبەندی دەوڵەتی یاسا، لە پۆستێکی نوێیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا دەنوسێت "لەکاتێکدا ئەوان ڕێککەوتنیان ناوێت، بەڵام چوارچێوەی هەماهەنگی پێشنیازی نوێ دەخاتە ڕوو بۆ چارەسەرکردنێکت ڕیالیستیکانەی کێشەکان، تا ڕێگە بگیرێت لە داڕمانی پرۆسەی سیاسی وڵاتەکە."
مالیکی باس لە وردەکاریی پێشنیازەکە ناکات، تەنها ئاماژەی بەوە کردووە لەم یەک دوو ڕۆژەی داهاتوودا لەگەڵ لایەنە سیاسییەکاندا وتووێژ لەسەر ئەو پێشنیازە دەکرێت.
لەم نێوەندەشدا، هاوشێوەی دابەشبوون و جیاوازی و ناکۆکییەکانی ناو ماڵی خۆی، کوردیش لە بەغدا وەک چاودێر دەڵێن، پێشتر ئەم دوو زلهێزەی هەرێمی کوردستانی عێراق، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بەشێک بوون لە چارەسەرییە کاتییەکانی کێشەکانی عێراق، بەڵام ئێستا بەهۆی دابەشبوونیان بەسەر ناو ماڵە پەڕتەوازەکەی شیعەکاندا بوونەتە بەشێکی دانەبڕاو لە کێشەکان.
ئایا کێشە ڕاستەقینەکەی ئێستای عێراق، پۆستی سەرۆکی کۆمارە یان ئەگەر و نەگەرەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی وڵاتەکەیە؟
ئایا کورد چ بەرژەوەندییەکی هەیە لەوەی ببێتە بەشێک لە کێشەکانی عێراق؟
ئەگەر ئەمجارە کورد لە عێراقدا شکست بێنێت، لۆمەکە لە ئەستۆی کێ دەبێت؟
دکتۆر یەریڤان سەعید، لێکۆڵەر لە نێوەندی کەنداو، هەروەها یاسین تەها، نوسەر و لێکۆڵەر لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی لەگەڵ ڕووداوەکاندا وەڵامی ئەم پرسیارانە و ژمارەیەک پرسیاری تریش دەدەنەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:30:29 0:00

XS
SM
MD
LG