ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە گەیشتە جەزائیری هاوپەیمانی مۆسکۆ و بەرهەمهێنەری گەورەی گازە لە کاتێکدا پاش هێرشە داگیرکارییەکانی ڕوسیاوە بۆ ئۆکرانیا نرخەکان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەوە و داواکاری زۆر هەیەلەسەر زیادکردنی هەناردەکردنی گاز بۆ ئەوروپا.
بلینکن لە یەکەم سەردانیدا وەک دیپلۆماتکارێکی باڵای ئەمەریکا بۆ وڵاتە باکورەکەی ئافریکا گەیشتە فڕۆکەخانەی بومەدین و لەوێ چاوپێکەوتن لەگەڵ وەزیری دەرەوەی جەزائیر ڕەمەزان ئەلعەمامردا دەکات.
ئەو لە مەغریبەوە چوو بۆ جەزائیر کە وڵاتە ڕکابەرە سەرسەختەکەی جەزائیرە و لە ساڵی 2020دا پەیوەندیەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی کردەوە و بەهۆی ئەو ڕێککەوتنەوە گرژیەکان لەسەر هەرێمی جێناکۆکی بیابانی ڕۆژئاوا دەستپێکردەوە.
هەر لەو کاتەوە پەیوەندییەکانی نێوان واشنتن و جەزائیر بارگرژییان تێکەوت کە لە سەروەختی سەرۆکی پێشوی ئەمەریکا دانۆڵد تڕامپدا ئەنجامدرا بوو.
هەر لەو کاتەوە بەرێوبەرایەتیەکەی تڕامپ دانینا بە سەروەری مەغریبدا بەسەر زەویەکانی بیابانی دەوڵەمەند بە فۆسفات کە جەزائیر لە مێژە پشتگیری بزووتنەوەی سەربەخۆیخوازی پۆلیساریۆ دەکات.
وابڕیارە بلینکن شەش کاتژمێر لە جەزائیر بەسەر ببات، لەوانە نیوەڕۆخوان و گفتگۆ لەگەڵ سەرۆکی جەزائیر عەبدولمەجید تەبوندا.
ئەم گەشتە دەکرێت هەوڵێک بێت بۆ هاندانی جەزائیر بۆ دووبارە کردنەوەی ئەو بۆرییانەی کە گازی سروشتی جەزائیر لە ڕێگەی خاکی مەغریبەوە دەگوازێتەوە بۆ ئیسپانیا، بۆ یارمەتیدانی وڵاتانی ئەوروپا بە مەبەستی کەمکردنەوەی پشتبەستن بە وزەی ڕووسیا.
هێڵی بۆڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گەورە ساڵی ڕابردوو داخرا دوابەدوای زیادبوونی گرژییەکان، جەزائیر ڕەتیکردەوە کە ڕێککەوتننامەی هەناردەکردنی 25 ساڵیەکە نوێ بکاتەوە.
میدیاکانی جەزائیر لەم مانگەدا ڕایانگەیاندووە کە حکومەت داوایەکی وێندی شێرمان جێگری بلینکنی ڕەتکردۆتەوە بۆ دووبارە کردنەوەی کەناڵەکە.
بەرپرسی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان یائیل لامبێرت وتی بلینکن باس لە "ئاسایشی هەرێم و سەقامگیری، هاوکاری بازرگانی و بەرزکردنەوەی مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە بنەڕەتییەکان دەکات."
ڕۆژی سێشەممە لە مەغریب بلینکن پشتگیری خۆی بۆ پلانی ئۆتۆنۆمی مەغریب بۆ بیابانی ڕۆژئاوا دووپاتکردەوە کە بە هەنگاوێکی "رژد و باوەڕپێکراو و واقیعی" ناودێری کرد.
لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا بلینکن لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەب بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی بێ پێشینەی ئیسرائیلدا کرد.
شایەنی باسە ئیسرائیل لەم چەند ڕۆژەی دواییدا چەند هێرشێکی کوشندەی بەخۆوە بینی و بەم دواییانە ڕۆژی سێشەممە بەهۆی تەقەکردنەوە لە بەنی باراک پێنج کەس کوژران.