Accessibility links

تورکیا دەڵێت جیهان ناتوانێت هەموو پردەکانی گفتوگۆ لەگەڵ مۆسکۆدا بپچڕێنێت


وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و ڕووسیا و ئۆکرانیا لە کۆبوونەوەی سێ قۆڵی وەزیرانی هەر سێ وڵاتەکە لە ئەنتالیا، 10ی 3ی 2022
وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و ڕووسیا و ئۆکرانیا لە کۆبوونەوەی سێ قۆڵی وەزیرانی هەر سێ وڵاتەکە لە ئەنتالیا، 10ی 3ی 2022

گوتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا ڕۆژی یەکشەممە گوتی تورکیا و وڵاتانی دیکە دەبێت لە پێناو کۆتاییهاتنی شەڕ لە ئۆکرانیادا گفتوگۆ لەگەڵ ڕووسیادا بکەن و گوتیشی کیێڤ پێویستی بە پشتیوانیی زیاتر هەیە بۆ بەرگریکردن لە خۆی.

تورکیا وەک ئەندامێکی ناتۆ پەیوەندی باشی لەگەڵ هەردوو وڵاتی ڕووسیا و ئۆکرانیادا هەیە و بەدوای نێوەندگیری ململانێکانی نێوان ئەو دوو وڵاتەدایە.

ئیبراهیم کالین لە دانیشتنی نێودەوڵەتی دۆحەدا گوتی "ئەگەر هەموو لایەنەکان پردەکانی پەیوەندی لەگەڵ ڕووسیادا برۆخێنن، ئەوا لە کۆتاییدا کێ هەیە گفتوگۆی لەگەڵدا بکات."

کالین گوتی "ئۆکرانییەکان پێویستە بە هەموو شێوەیەک پشتگیری بکرێن بۆ ئەوەی بتوانن بەرگری لەخۆیان بکەن." ئەو گوتیشی "بەڵام دەبێت داواکانی ڕووسیاش ببیسترێت بۆ ئەوەی لە سکاڵاکانی تێبگەین."

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا داوای لە ڕۆژئاوا کردوە تانک و فڕۆکە و مووشەک بداتە وڵاتەکەی بۆ ئەوەی بەرامبەر بە هێزەکانی ڕووسیا بەرگری لە خۆی بکات.

ڕۆژئاوا لە وەڵامی هێرشەکەی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، سزای توندی ئابووری و سیاسی بەسەر مۆسکۆدا سەپاندوە.

ئەنکەرە دەڵێت داگیرکاری ڕووسیا جێگای قبوڵکردن نییە، بەڵام هاوکاتیش دژی سزاکانی ڕۆژئاوایە بۆ سەر ڕووسیا و پشتگیری سزاکان ناکات.

XS
SM
MD
LG