Accessibility links

ناکۆکی و دابەشبوونی نێو لایەنە کوردیەکان لە پەرلەمانی عێراق


بڕیار وابوو کاتژمێر 11ی بەیانی ڕۆژی شەممە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و بەرنامەی کاری دانیشتنەکەش هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق بێت، بەڵام دواکەوت بەهۆی ناکۆکییە سیاسییەکانی نێوان لایەنەکان. چاودێرانی سیاسی لە هەولێرەوە بۆچوونی خۆیان لەمەڕ ئەو کێشە و ناکوکیە سیاسیانە و بە تایبەتی دووبەرەکی و دابەشبوونی نێو لایەنە کوردیەکان دەخەنەڕوو.

مەسعود عەبدولخالق سەرۆکی دەزگای ستاندەر بەدەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " چەند ساڵێک لەمەوپێش مەرجەعیەتی سەرکردایەتی کورد لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بوو، دوای ریفراندۆم مەرجەعیەتيان بووە وڵاتانی ئیقلیمی و ئێستاش لە وڵاتانی ئیقلیمی مەرجەعیەتان بووەتە عێراق و لەناو عێراقیش مەرجەعیەتی لایەک بووەتە سەدر و لایەکی تریش بووەتە مالیکی. کەواتە هەر مەرجەعیەت لە کوردستاندا نەماوە یەعنی ئەوانە بوونەتە بەشێک لەو پڕۆژە بچووکانەی حزبی عێراقی و جاریش وایە کە موقتەدا سەدر بڕیارێک دەدات پرس بە بەرپرسە کوردەکان ناکات"

سامی ئەترۆشی چاودێری سیاسیە پێی وایە دیموکراسیەتی دروست ئەوەیە کە زۆرینە و کەمینە لە پرۆسەی سیاسیدا هەبێت. و دەڵێت ئەوەی کە ئێستا ڕەوتی سەدر و ئەو لایەنانەی کە لەگەڵی رێککەوتوون، وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان و سوننەکان، دەڵێن ئەوان زۆرینەن و بوویان هەیە حکومەت پێکبهێنن ئەمە ئەسڵی دیموکراسیەتە.

بەڕێز عەبدولخاڵق سەرۆکی دەزگای ستاندەر پێیوایە کورد بە قۆناغێکی زۆر خراپ و هەستیاردا تێدەپەڕێت و دەڵێت "تەقریبەن شێوەی ریفراندۆمەکەیە کە پاشان کورد چەند زەرەری کرد".

ئەترۆشی زیاتر بۆ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " دەستی دەرەکی لەناو بابەتی عێراقدا هەیە و پێم وانییە ئێران قبوڵ بکات نێو ماڵی شیعی جیاببێتەوە چونکە وەها حساب دەکات کە ئەمە زەرەرە و دوراندنی شیعەکانە ئەگەر حساب بۆ ئەو کوتلەیە بکەین بە تەنها ڕەوتی سەدر 76 کورسی هەیە و واتا لە پڕۆسەی سیاسیدا دەبنە کەمینە و هەموو جارێک خۆیان بینیوە کە زۆرترین کورسیان هێناوە و زۆرترین پۆستیان لە حکومەتدا هەبووە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:12 0:00

XS
SM
MD
LG