Accessibility links

سەرۆک بایدن لەگەڵ وەزیرانی دەرەوە و بەرگری ئۆکرانیا کۆدەبێتەوە


سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن ڕۆژی شەممە لەگەڵ وەزیرەکانی ئۆکرانیا کۆبووەوە، لە کاتێکدا ئاماژەیەک هەیە کە ڕووسیا شەڕی داگیرکارییەکانی لە ئۆکرانیا کەم بکاتەوە دوای شکستهێنان لە تێکشکاندنی بەرخۆدانی ئەو وڵاتە لە مانگێکی شەڕ و هێرشی کوشندە بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی.

لە میانەی کۆبوونەوەکەدا بایدن لەسەر مێزێکی سپی درێژ شانبەشانی ئانتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری دانیشتوو و دیمیترۆ کۆلیبا وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا و ئۆلێکسی ڕەزنیکۆڤ وەزیری بەرگری ئۆکرانیا لە بەرامبەریان دانیشتبوون.

سەرۆکی ئەمەریکا لە نێوان هاوپەیمانانی ڕۆژئاوادا پێشەنگی هەوڵەکانی کردووە بۆ فشارخستنە سەر ڤلادیمیر پوتن تا کۆتایی بە داگیرکارییەکەی بۆ ئۆکراینا بهێنێت و سەرۆکی ڕووسیای وەک "تاوانبارێکی جەنگ" لە هێرشکردنە سەر خەڵکی مەدەنی ناوزەدا کردووە.

پوتین لە 24ی مانگی دوو هێزی نارد بۆ ئۆکراینا و بەڵێنی دا کە سوپاکەی ئەو وڵاتە لەناوببات و سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێڵێنسکی سەر بە رۆژئاوا بڕوخێنێت.

بەڵام لە ماوەی ئەم مانگەدا لەشکری ڕووسیا پێشڕەوییەکی کەمی کردووە بۆ کۆنترۆڵکردنی شارە سەرەکییەکان و هێرشەکانی بۆ سەر خەڵکی سڤیل کوشندەتر بوون.

لە لێدوانێکی چاوەڕواننەکراودا سێرگی رودسکۆی، ژەنەڕاڵی گەورەی ڕووسیا گوتی کاتی ئەوە هاتووە "ئامانجی سەرەکی" بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆنباس کەم بکرێتەوە، کە ناوچەیەکی ڕۆژهەڵاتە و بە شێکی لەلایەن بەکرێگیراوانی ڕووسیاوە دەستی بەسەردا گیراوە.

ئاماژەکان بە کەمبوونەوەی شەڕەکە لە کاتێکدایە کە کاربەدەستانی ڕۆژئاوا ڕایانگەیاند ژەنەڕاڵی باڵایی لەشکری ڕووسیا ژەنەڕاڵ یاکۆڤ ڕەزانتیڤ، کە ئۆکرانیا مردووە و ئەو کۆلۆنێڵە بە "مەبەست" لەلایەن پیاوەکانی خۆیەوە کوژراوە.

سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی جەخت لە هەوڵە دیپلۆماسییە بەردەوامەکانی دەکاتەوە بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانی ڕێبەرانی جیهنا لە ئەمجارەیان داواکارییەکانی بردووەتە کۆڕبەندی دۆحە لە پایتەختی قەتەر.

لەوێ داوای لە وڵاتانی دەوڵەمەند بە وزە کرد تا بەرهەمەکانی سوتەمەنیان زۆر بکەن بۆ ئەوەی ڕووسیا سوتەمەنی وەک فشارێک بۆ هەڕەشەکردن لە جیهان بەکارنەهێنێت.

XS
SM
MD
LG