Accessibility links

کاربەدەستانی ئۆکرانیا دەڵێن ڕووسیا بۆمبی فسفۆڕی بەکارهێناوە


ئۆکرانیا هێزەکانی ڕووسیا بە بەکارهێنانی بۆمبی فسفۆڕی تۆمەتباردەکات، کە یەکێکە لە بۆمبە بەهێزەکانی بە پێی ڕێککەوتنە جیهانییەکان بەکارهێنانی دژ بە خەڵکی سیڤیل قەدەغەکراوە بەڵام دژ بە ئامانجی لەشکری بەکاردەهێنرێت.

کاربەدەستانی ئۆکرانیا لە ناویاندا سەرۆک ڤلۆدیمیر زێلێنسکیش دەڵێن بۆمبی فسفۆڕی لە گوندێکی ناوچەی لوهانسک و لە شوێنێکی دەرەوەی کیێڤیش بەکارهاتووە.

هەتا ئێستا ئەو تۆمەتە لەلایەن هیچ لایەنێکی سەربەخۆوە پشتڕاست نەکراوەتەوە.

گوتەبێژی کرملین دمیتری پێسکۆڤ ڕایگەیاندووە " ڕووسیا هەرگیز سەرپێچی لەهیچ بەندێکی نێونەتەوەیی نەکردووە."

ئۆلیڤەر لپیک لێکۆڵەر لە بونیادی فەرەنسی بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی بە کەناڵی ICLی گوتووە فسۆڕ ئەو مادیەی کە بە هوا گڕدەگرێت " بە چەکی کیمیایی دانانرێت و بەشێکی زۆری هێزی لەشکری جیهانی هەیانە، بەڵام دەشێت وێرانکارییەکی ترسناکی لێبکەوێتەوە."

XS
SM
MD
LG