Accessibility links

لەگەڵ ڕووداوەکاندا: موشەکی نوێی سیاسی لە عێراقدا


لە عێراق لێدوانەکان زۆرن لەسەر ڕەوشی وڵاتەکە، بەڵام هیچ یەکێک لەو لێدوانانە وەک دەگوترێت ناچنە ئەو خانەیەی جێگیرییەکی سیاسی دروست بکات پاش ئەو هەڵبژاردنەی لە مانگی 10ی ڕابردوودا کرا و بووە مایەی دابەشبوونێکی زیاتری لایەنە سیاسییە بەهێزەکانی عێراق.
شەڕ و ناکۆکی سیاسی لە عێراق چۆتە ناو هۆڵی پەرلەمانەوە، هەر چەند لایەنێک هاوهەوڵوێستی خۆیان بۆ دژایەتیکرنی ڕکابەرەکانیان بەناوی هاوپەیمانێتیکردنەوە دەخەنە ڕوو، بەڵام هەتا ئێستاشی لەگەڵدابێت بنەماکانی ئەو هاوپەیمانێتیکردنە چۆنن یان لەسەر چ بنەمایەکی کارن، ئەوا هێشتا هیچی دیارنییە.
جا ئەم لایەنە ڕکابەرانە، وێڕای هێرشە توندە میدیاییەکانی دەیکەنە سەر یەکتر، لەم قۆناغەی پاش هەڵبژاردنیشدا چەکێکی نوێی شەڕکردنیان بۆخۆیان داهێناوە و بریتییە لە موشەکی جۆری "بەشدارینەکردن لە دانیشتنی پەرلەماندا" ئەم موشەکەش لەسەر سەکۆی بەشداریکردن و نەکردنەوە دەتەقێندرێت بە ئاڕاستەی نەیارە سیاسییەکاندا.

دکتۆر مەهدی ئەبوبەکر
دکتۆر مەهدی ئەبوبەکر

هەتا ئێستاشی لەگەڵدابێت لایەنە شیعەکان نەیانتوانیوە لەسەر کاندیدێک بۆ پۆستی سەرەک وەزیر ڕێکبکەون، ئەگەرەکانیش هەروادێ و زیاتریش دەبن بۆ دواخستنێکی تری دانیشتنەکەی ڕۆژی شەممە 26ی ئەم مانگەی پەرلەمان کە بڕیارە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی عێراق بکرێت.
ئەگەر ئەو دانیشتنانەی پەرلەمان نەکرێن چی ڕوودەدات؟
ئەوا لەوانەیە پەرلەمان هەڵبوەشێندرێتەوە و سەرلەنوێ هەڵبژاردن بکرێتەوە.
دادگای باڵای عێراق دەڵێت "عێراق وڵاتێکی دەستورییە و سیستەمی سیاسی و میکانیزمی پێکهێنانی دەسەڵات تیایدا لەسەر ئەو بنەمایانە ڕاوەستاوە کە دەستوری ساڵی 2005 دیاریکردووە."
لەم یەک دوو ڕۆژەی ڕابردوودا، لایەنە سیاسییەکانی عێراق بەتایبەتیش ناکۆکەکان هەڕەشەی بەشدارینەکردنیان کردووە لە دانیشتنەکەی ڕۆژی شەممەی پەرلەماندا.
موقتەدا ئەلسەدر، براوەی یەکەمی هەڵبژاردنچەند جارێک ئاماژەی بەوە کردووە ئەگەر بێتوو لایەنە شیعەکان نەگەنە سازان ئەوا پێی باشە ڕەوتی سەدر ببێتە ئۆپزسیۆن.
دکتۆر مەهدی ئەبوبەکر، پسپۆڕی سیاسی لە زانکۆی سلێمانی، وەڵامی پرسیارەکانی ئەم هەفتەیەی لەگەڵ ڕووداوەکاندا دەداتەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:30:01 0:00

XS
SM
MD
LG