Accessibility links

لە ڕێی پڕۆگرامی تایبەتی کۆچەوە زیاتر لە 5000 پەنابەری ئەفغانی ڕەوانەی کەنەدا دەکرێن


وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا زیاتر لە 5000 پەنابەری ئەفغانی گەڕاندەوە کە لە هەوڵی ئەوەدا بوون بێنە ناو خاکی ئەمەریکا لە ڕێی بەرنامەی هاوتەریبی کەنەداوە، بەپێی ئەم بەرنامەیە کاتی چاوەڕوانی بۆ مافی نیشتەجێبوونی هەمیشەیی کورتترە.

بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوە بۆ دەنگی ئەمەریکایان پشتڕاست کردەوە کە ئەوانەی گوازراونەتەوە بۆ بەرنامەی کۆچکردنی تایبەت هاوکات بەرنامەی وەرگرتنی پەنابەری ئەمەریکی USRAP نایانگرێتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند "ئێمە لەگەڵ کەنەدا کاردەکەین بۆ گواستنەوەی ئەو 5000 پەنابەرە بۆ کەنەدا، سەرباری هەوڵە بەردەوامەکانمان بۆ نیشتەجێکردنەوەیان لە ئەمەریکا."

خزمەتگوزاری کۆچ و پەنابەری و هاووڵاتیبوونی کەنەدی IRCC ڕایگەیاند ئەو پەنابەرە ئەفغانیانەی کە لەلایەن ئەمەریکاوە ڕەوانە دەکرێن بۆ کەنەدا دێن بۆ کەنەدا تا ئەوکاتەی لە ئەفغانستان هەڵهاتن لەوێ مابوونەوە.

جەنگاوەرانی دێرینی ئەمەریکا، بەرپرسانی پێشووی هەواڵگری و بەرگری و ئەوانی تر کاتی خۆیان تەرخان کردووە بۆ ڕزگارکردنی ئەوانەی کە هێشتا لە ئەفغانستان ماونەتەوە لە ڕێگەی گرووپە تازە پێکێنراوەکانەوە وەک ئۆپەراسیۆنی نۆرس ستاری کە هەموویان خۆبەخشن، یان Task Force Pineapple کە هاوبەندییەکە لە نێوان کەرتی گشتی و تایبەتدا.

هاتنە دەرەوەی خەڵک لە ئەفغانستان تەنیا بەشێکە لە کێشەکە

بەگوێرەی ماڵپەڕی ئۆپراسیۆنی North Starنزیکەی 500 ئەفغانیان لە وڵاتانی سێیەم و زیاتر لە 2000 ئەفغانی لە ماڵە پارێزراوەکانی ئەفغانستاندا هەن، ئاڵنگارییەکە ئەوە بوو کە ڕێنوێنی ئەفغانیەکان بکرێت لە ڕێگەی پرۆسەی ئاڵۆزی نیشتەجێکردنەوە لە ئەمەریکا، لەوانە دۆزینەوەی ماڵی ئارام و بەجێهێشتنی ئەفغانستان و دۆزینەوەی وڵاتێکی سێیەم و داواکردنی بەرنامەی پەنابەری و گەیشتن بە وڵاتێکی نوێ.

تا ئێستا بۆ ساڵی دارایی 2022دا کە لە 1ی مانگی 10ی ساڵی 2021 ەوە دەستیپێکردووە، 133 ئەفغانی لە ڕێگەی بەرنامەی USRAPەوە قبوڵکراون بۆ ئەمەریکا لە ساڵی دارایی 2021دا، ئەو ژمارەیە 872 کەس بووە. لە ڕێگەی بەرنامەی ڤیزای کۆچکردنی تایبەتەوە، تەرخانکراوە بۆ ئەوانەی کە وەک وەرگێڕ و کاری ڕۆژنامەگەری یان لەلایەن ئەو دامەزراوانە دامەزران کە کار بۆ حکومەتی ئەمەریکا دەکەن، ئەمەریکا لە ساڵی دارایی 2022دا 1545 پەنابەری قبوڵ کردووە.

سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG