Accessibility links

شێخ باز بەرزنجی:غازی کوردستان ئەوەندە زۆر نیەو زیاد نیە لە پێداویستی ناوخۆ تا هەناردەی دەرەوە بکرێ


Baz Karim

شێخ باز کەریم بەرزنجی کە سەرۆکی کۆمپانیای (کار گروپە) دەڵێت” ئەو بۆری غازەی ئێستا حکومەتی هەرێم بە نیازە ڕایبکێشێت و کۆمپانیای ئێمە جێ بەجێی بکات، قۆناغی یەکەمی لە %100 بۆ ژێر خانی هەرێمە، هیچ پەیوەندی نیە بە غاز بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان ” شێخ باز ئەوەشی وت”ئەو بڕە غازەی هەرێمی کوردستان بەرهەمی دەهێنێت، هێندە زۆر نیـیە هەتا هەناردەبکرێت، چونکە بۆ پێداویستی ناوخۆی هەرێم بەکاردەهێنرێت، هیچ ڕاستیەک لەوەدا نیە کە جارێ غازی زیادە هەبێت، وە نە بۆریەکەش درێژ کراوەتەوە بۆ دەرەوەی وڵات نە غازمان هێندە هەیە کە زیاد بێت لە پێداویستی ناوخۆ، چونکە پێداویستی ناوخۆی خۆمان پێویستمان بە 950 ملیۆن فوت چوار گۆشە هەیە لە غاز، ئێستا 550 ملیۆن فوت چوارگۆشە کوردستان بەرهەمی دەهێنێت، هێشتا وێستگەی کارەبای دهۆک غازی پێ نەگەیشتووە.


”سەردانی شاندەکان ”

شێخ باز کەریم بەرزنجی لە سەرەتای قسەکانیدا وتی” زۆربەی بەرپرسە عێراقیەکان و بەرپرسانی هەرێم سەردانی ماڵ ئێمەیان کرد لەو چەند ڕۆژەی ڕابردوو لەوانەش سەرۆک وەزیرانی عێراق، هەموو بەرپرسان ئەوانەی سەردانی ماڵەکەمیان کرد بینییان هەموو ژوورەکان و کەلوپەلی ناو ماڵەکە هی خۆم و خێزانەکەمن لە جل و بەرگ و پێداویستی ماڵ کە ڕۆژانە هەموو ماڵێک بەکاریدەهێنێت، وە لیژنەکەی پەرلەمانیش کە سەردانیان کرد بەهەمان شێوە بینیان هەموو کەلوپەلەکان پێداویستی ناوماڵن، دوێنێش شاندێکی ئاسایشی نیشتمانی عێراقی سەردانی ماڵەکەمیان کرد، هەموو ئەوانە شارەزان لە کاروباری لێکۆڵینەوە و زانینی ڕاستییەکان ئەوانیش ژوور بە ژوور گەڕان و بە چاوی خۆیان بینییان کە ئەو خانووە ماڵی هاوڵاتییەکی عێراقیە، ئەوە ماڵی منە، ماڵی شەخسی خۆم هیچ کات بۆ هیچ مەبەستێکی تر بەکارنەهاتووە، وە هیچ کەسێکی بێگانەش سەردانی ئەو شوێنەی نەکردووە، چونکە ماڵی خێزانیی خۆم بووە هەر بۆ ماڵی خۆم بەکارهاتووە، سەبارەت بە ڕاپۆرتی لیژنەکانی لێکۆڵینەوە، چ لیژنەکەی پەرلەمان چ لایەنە ئەمنییەکان ئەوانە لایەنی فەرمین و جارێ بەردەوامن لە لێکۆڵینەوە من ئاگادار نیم جارێ. ”


” تا ئێستا بەرپرسانی ئێران نە تیلفۆنیان کردووە، نە هاتوون، بەڵام هیوادارین بەزوترین کات بێن خۆیان ڕاستییەکان ببینن ”

هەفتەی ڕابردوو لە دوای هێرشە موشەکیەکەی ئێران بۆ سەر ماڵەکەی لە هەولێر، لە میانی سەردانی سەرۆک وەزیرانی عێراقی و جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بۆ شوێنی بۆردومانەکە، شێخ باز کەریم بەرزنجی داوای کرد بۆ بینینی ڕاستی ماڵەکەی، نوێنەری وڵاتانی دەرەوە تەنانەت نوێنەر و باڵوێز و کونسڵی ئێران لە عێراق و هەرێم بێن سەردانی ماڵەکەی بکەن تا دڵنیا ببنەوە لەوەی کە ئەو شوێنەی بۆردومانیان کردووە ماڵی نیشتەجێ بوونی خۆی و خێزانەکەیەتی”

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەبارەی ئەوەی ئایا بەرپرسانی ئێرانی وەڵامی داواکارییەکەیان داویتەوە بۆ ئەوەی بێنە سەردانی ماڵەکەت(شوێنی بۆردومانی موشەکەکانی)؟

لە وەڵامدا شێخ باز وتی” جگە لەو شاندە عێراقیانەی کە دەست و برد هاتوونە ماڵەکەم، داوام لەو شاندانەش کردووە کە شاندی نێودەوڵەتی و بەرپرسان و باڵوێزخانەی وڵاتەکان هەروەها باڵوێزی ئێرانی خۆیان بێن سەردانی ماڵەکەم بکەن هەتا ببینن ئەو شوێنە و ناوچەکە، ناوچەیەکی نیشتەجێبوون و باخە خەڵکی سڤیلی تێدایە، ماڵی منیش یەکێکە لەو ماڵانەی لەو ناوچەیەیە. ”

”تا ئێستا بەرپرسانی ئێران نە تیلفۆنیان کردووە، نە هاتوون، بەڵام هیوادارین بەزوترین کات بێن خۆیان ڕاستییەکان ببینن، چونکە ئێران دراوسێی ئێمەیە بە دەیان ساڵ پێش ئێستا لە هەر نەهامەتییەک بە هەموو شێوەیەک هاوکاری خەڵکی کوردستان و عێراقییان کردووە، بە دڵنییای و بە بڕوای کەسی خۆم هەڵەیەک هەیە لەو موشەک بارانکردنە، هیوادارم خۆیان بێن و ڕاستییەکان بۆ خۆیان ببینن. ”شێخ باز کەریم بەرزنجی وایوت”

”سکاڵام تۆمار نەکردووە چونکە یەکەم شت ویستومە ڕاستییەکان ئاشکرابن ”

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا سکاڵات تۆمار کردووە، وەک خاوەنی ماڵەکەت کە موشەک بارانکراوە؟
لە وەڵامدا شێخ باز کەریم بە دەنگی ئەمەریکای وت” نەخێر سکاڵام تۆمار نەکردووە، چونکە یەکەم شت ویستم ڕاستییەکە ئاشکرا بێت، ئەوەی بۆمن و خێزانم و خەڵکی هەولێر و کوردستان و عێراق گرنگە ئەوەیە ڕاستییەکان دیار بن، سوپاس بۆ خوا بە دەنگ هاتنی حکومەتی عێراقی و حکومەتی هەرێم پەرلەمانتارانی عێراق کە نوێنەرایەتی خەڵک دەکەن ئەو ڕاستییانە ڕۆژ بە ڕۆژ بە ڕوونی بۆ هەموو لایەک دیار دەبێت. ”

” بە نیسبەت خۆم زیانە مەعنەوییەکە زیاترە وەک لە زیانە مادییەکە”

پێشتر پارێزگاری هەولێر لە دوای موشەک بارانکردنەکە بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندبوو”هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی بە دواوە نەبووە” ڕۆژێک دواتریش لەبەردەم ڕۆژنامەنوسان شێخ باز کەریم بەرزنجی ڕایگەیاند” خۆی و خێزانەکەی بە موعجیزە ڕزگارییان بووە، زیانی گیانییان نەبووە” بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لە شێخ باز بەرزنجی پرسی ئایا زیانە مادییەکان چەند بووە؟

وەڵامەکەی شێخ باز بەمجۆرە بوو” ئەوە لیژنە هونەرییەکان دەتوانن ئەو زیانانە بخەمڵێنن، من خۆم تا ئێستا سەیری ئەو بابەتەم نەکردووە، چونکە لە پارێزگا لیژنەی تایبەتمەند هەن کە سەیری ئەو زیانانە دەکەن کە لە شوێنی ئەو ڕووداوانە دەکەوێتەوە. ”

بەڵام (ماڵەکە ) هی خۆتە ئایا زیانە مادییەکانی خۆتانت نەخەمڵاندووە؟

لە وەڵامدا شێخ باز وتی”بەڕاستی، بە نیسبەت خۆم زیانە مەعنەوییەکە زیاترە وەک لە زیانە مادییەکە، مەعنەوییەکە لای من دیارە بەڵام زیانە مادییەکە وەک ئاماژەم پێی کرد دەبێت لیژنەی هونەری هەڵیبسەنگێنێت. ”

شێخ باز جەختیکردوە” هیچ قابیلی گفتوگۆ و بەدواداچون وسەلماندن نیە، ئەو ماڵە ماڵی خێزانی و ژیانی من بوو، هەموو خەڵک ئەوە دەزانێت، ئەوە واقیع حالە، بەڵام ئەو واقیعە پێویستە هەموو خەڵکی شارەکانی تر و دەرەوەی وڵات بێن بیبینن بەچاوی خۆیان کە ئەوە ماڵی منە، نەک هیچ دامو دەزگایەک. ”

” ئەو بۆری غازەی ئێستا حکومەتی هەرێم بە نیازە ڕایبکێشێت و کۆمپانیای ئێمە جێ بەجێی بکات، قۆناغی یەکەمی لە %100 بۆ ژێر خانی هەرێمە، هیچ پەیوەندی نیە بە غاز بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان ”

بەشێک لە چاودێران پێیان وایە ”کردنە ئامانجی ماڵی شێخ باز کەریم بەرزنجی لە لایەن ئێرانەوە وەک پەیامێکی هۆشدارییە بۆ ناوبراو کە سەرۆکی کۆمپانیای (کار گروپە) و باس لەوە دەکرێت، وا بڕیارە ئەو کۆمپانیایە هەڵدەستێت بە ڕاکێشانی بۆری غازی سروشتی بۆ تورکیا فرۆشتنی ( بە پێی هەندێک میدیای لۆکاڵی هەرێم) ”

دەربارەی ئەو بۆچونە، و لە وەڵامی ئەو پرسیارەی تاچەند بە ئامانج گرتنی ماڵەکەت بە موشەک لە لایەن ئێرانەوە ئەو پەیامەی ئێرانە بۆ تۆ کە بۆری غازی سروشتی لە هەرێمەوە ڕانەکێشرێت بۆ تورکیا، فرۆشتنی غازی سروشتی هەرێم لەو ڕێگایەوە بە وڵاتانی دەرەوە؟

لە وەڵامدا شێخ باز کەریم وتی” بۆری غاز ئەوەی ئێستا حکومەتی هەرێم بە نیازە ڕایبکێشێت و کۆمپانیای ئێمە جێ بەجێی بکات، قۆناغی یەکەمی لە %100 بۆ ژێر خانی هەرێمە، هیچ پەیوەندی نیە بە غاز بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان، لەبەرئەوەی پایپەکە لە کۆرمۆرەوە هەتا چەمچەماڵە، وە لە هەولێرەوە هەتا دهۆکە، وێستگەی کارەبای دهۆک هەتا ئێستا گازی پێ نەگەیشتووە، بەرهەمهێنانی غازیش بەرەو زیادبوون دەڕوات لە کێڵگەکانی هەرێم، پێویستە ئەو غازە بگاتە وێستگەکانی کارەبا، لەو قۆناغەش هەموو ئەوغازە زیادەی کە بەرهەم دەهێنرێت پێویستمانە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبای ناوخۆ، هیچ ڕاستیەک لەوەدا نیە کە جارێ غازی زیادە هەبێت، وە نە بۆریەکەش درێژ کراوەتەوە بۆ دەرەوەی وڵات نە غازمان هێندە هەیە کە زیاد بێت لە پێداویستی ناوخۆ، چونکە پێداویستی ناوخۆی خۆمان پێویستمان بە 950 ملیۆن فوت چوار گۆشە هەیە لە غاز، ئێستا 550 ملیۆن فوت چوارگۆشە کوردستان بەرهەمی دەهێنێت، کە دەیگەیەنێتە وێستگەکانی غازی چەمچەماڵ و بازیان و هەولێر، وە ئەو زیادەیەی کە ئێستا لە غاز بەرهەم دەهێنرێت بڕێکی دەڕوات بۆ چەمچەماڵ و هەولێر، وە بڕێکی تری دەڕوات بۆ وێستگەی دهۆک کە تا ئێستا غازی پێ نەگەیشتووە. ”

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:26 0:00

XS
SM
MD
LG