Accessibility links

3 ئاسمانگەڕی ڕوسیا دەگەنە بنکەی ئاسمانیی نێودەوڵەتی


کۆمپانیای واڵایی ڕوسیا ڕۆزکۆزمۆس بەسەرکەوتویی 3 ئاسمانگەڕی نارد بۆ بنکەی ئاسمانی نێودەوڵەتی، ئاسمانگەڕان بریتیبوون لە ئۆلیگ ئەرتیمیڤ و دینیس ماتییڤ و سێرگی کۆرساکۆڤ. ئاسمانگەڕان بەمووشەکی سیۆز و سەرنشینی واڵایی سیۆز MS-21 لە بنکەی بایکۆنۆری ڕوسیا بە کرێ گرتبووی لە کازاخستانەوە ئێوارەی ڕۆژی هەینی ڕابردوو دەرچوون . دوای 3 کاتژمێر بەئاسانی گەشتنە بنکەکەی 3 ئاسمانگەری ڕوسی و 4 ئەمریکایی و یەک ئەڵمانی لێیە.

ئەم چوونە بۆ بنکەی ئاسمانی یەکەمە بۆ ئاسمانگەڕان لەدوای دەستپێکی هێرشی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکرینیا لە 24ی مانگی2دا.

جەنگی ئۆکرینیا بوە هۆی دواخستنی هەڵدانی فرۆکەکەکانی واڵای و هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکان. سەرۆکی کۆزمۆس دیمیتری رۆگۆزین ئاگاهیدا کە وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا ناچار دەبێت "کلکی کسک" بەکاربێنێت بۆ چوون بۆ واڵایی، دوای ئەوەی ڕوسیا ووتی پێدانی ماشێنەکانی مووشەک بە کۆمپانیاکانی وڵاتەیەکگرتوەکان ڕادەگرێت. لەگەڵ ئەوەشدا، نیگەرانی گەورە هەیە کە ڕۆگۆزین گرێبەستەکانی هاوبەشی بۆ واڵایی هەیە دەخاتە مەترسیەوە ، بەتایبەتی لە بنکەی ئاسمانی نێودەوڵەتی.

بەریوەبەری ناسا بیڵ نیڵسن لە لێدوانەکانی ڕۆگۆزینی کەمکردەوە و بۆ ئاژانسی ئەسێۆشێتید پرێس ووتی "ئەمە تەنها دیمیتری ڕۆگۆزینە و جار و بار قسە هەڵدەدات، بەڵام لە کۆتایدا کارمان لەگەڵ دەکات".

نیلسن ووتیشی" کەسانی‌دیکەی لە بەرنامەی واڵایی مەدەنی روسیادا کار دەکەن، ئەوانە کەسانی بە ئەزموونن، کەمترین سات بەفیڕۆ نادەن لەگەڵ ئاسمانگەڕانی ئەمریکا و چاودێری نێردراوانی ئەمریکا دەکەن، سەرباری ئەوەش، لە واڵایی دەتوانین هاریکاربین لەگەڵ هوڕێیانمان لە ڕوسیا و هاوکارانمان".

بڕیارە ئاسمانگەڕی ناسا مارک ڤاندێ هی کە ڕۆژی 3 شەممەی رابردوو ژمارەی پێوانەی تۆمارکرد بە مانەوە لە واڵایی کە 340 ڕۆژە بنکەی ئاسمانی لە گەڵ 2 ئاسمانگەڕی روسیادا بەجێبێڵن و بە کەبسولی سەیۆز ڕۆژی 30 ئەممانگە لە کازاخستان بنیشنەوە .

لە مانگی 4دا بڕیارە 3 ئاسمانگەڕی ناسا و ئاسمانگەڕێکی ئیتالیا بۆ بنکەی ئاسمانی نێودەڵەتی بچن.

کۆشکی سپی: وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا دارایی پێویستی نیە بۆ یارمەتیدانی جیهان دژ بە کۆڤید-19

بەهۆی ئەوەی یاسادانەرانی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا دارایی‌یان کەمکردەوە بۆ یارمەتی دژ بە پەتاکانی جیهان لە پرۆژەی یاسای خەرجکردنی گشتی ئەوەی لە هەفتەی ڕابردوودا سەرۆک جۆ بایدن مۆریکرد و بوو بە یاسایەک، ئەگەری هەیە یارمەتیەکانی بۆ کووتانی جیهان بە ڤاکسینی کۆڤید-19 بۆ بەڕێوبەرایەتی بایدن ڕاگیرێت.

لیستی خەرجیەکان کە 1.5 ترلێۆن دۆلارە، 15.6 ملیار دۆلاری نەگرتەوە پێویستە بۆ نەهێشتنی کۆڤید-19، لەوەش 5 ملیار دۆلار کۆشکی سپی تایبەتی کردبوو بۆ نەهێشتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهاندا.

سکرتێری کۆشکی سپی جین ساکی ڕۆژی هەینی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ دەنگی ئەمریکا ووتی بەرێوبەرایەتیەکە پلانی جێگرەوەی نەیە بۆ پێدانی 700 ملێۆن ڤاکسین لەوانەی ماونەتەوە لە کۆی 1.2 ملیار ڤاکسینی پێشتر بەڵێنی دابوو بە دابینکردنی.

ووتیشی "پێویستمان بە دارایی زیاترە تابەردەوامبین لە بینینی ڕۆڵی دابینکردنی ڤاکسین، هیچ سنوقێکی نهێنی نیە ئاشکرامان نەکردبێت دەربارەی بەردەوامبوونی پێشکەشکردنی جۆری بەرنامە بێبەرامبەرەکان ئەوی لە وڵاتیەکگرتوەکان هەمانە، یاخود ئاستی یارمەتی نێودەوڵەتی برەخسێنیت و خوازیارین پێشکەشی‌کەین".

بەرپرسێکی کۆشکی سپی پشتڕاستیکردوە 1.2 ملیار ڤاکسین کڕڕاوە، لەگەڵ ئەوەشدا کەمی دارایی توانای وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا کەم دەکاتەوە لەسەر دڵنیابوون لە توانای وڵاتانی پەتاکەی تێداماوە و دابینکردنی پشکنین و چارەسەری ئۆکسجین و یارمەتی مرۆیی بۆ وڵاتانی هێشتا لەهەوڵدان لە بەڕێوەبەرایەتیان دژ بە پەتاکە.

سنوقی یارمەتی کاردانەوە دژ بە پەتاکان لە دوای رەتکردنەوەی یاسادانەرانی کۆماری بوو بۆ دانانی خەرجی نوێ بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەگەر بە کەمکردنەوەی خەرجی لە جێگای‌دیکە قەرەبوو نەکرێتەوە.

لە سەرەتای مانگی 3دا 36 ئەندامی کۆنگرسی ئەمریکا لە کۆماریەکان نامەیەکیان بۆ سەرۆک بایدن نارد تێیدا دەڵێن ئەوان تێڕوانین بۆ داواکاریە زیاترەکانی خەرجی بۆ کۆڤید-19 دەکەن، دەیانەوێت هەژماری جۆنێتی حکومەتی فیدراڵی داهاتی باجدەران دابین دەکات بۆ بنبڕکردنی پەتاکە ئاشکرابێت. نامەکە دەڵێت "دەبێت چۆنێتی خەرجکردنی حکومەت بەدروستی یاخود 6 ترلێۆن دۆلار بۆ کۆنگرس ئاشکرا بکرێت".

لەئەنجومەنی نوێنەران دیموکراتیەکان پرۆژە یاسایەکی سەربەخۆیان پێشکەشکرد بۆ فڕیاکەوتنی کۆڤید-19، بەڵام دەنگی پێویست بۆ پەسەندکردنی نەبوو.

تەنها لە مانگی ڕابردوودا، بەرێوبەرایەتیەکە ووتی ستراتیجیەتی جیهانی ڕاستدەکاتەوە بۆ وەڵامدانەوەی پەتاکە، بەدوور دەبێت لە دابینکردنی ڤاکسینی زیاتر و هەروەها توانای گەیاندنی. بەڵام لە ئێستدا ناتوانێت پشتیوانی دارایی ڤاکسین بۆ جیهان باکات، ئەوەش ئەو دەستپێشخەریە بوو لە مانگی 9ی ڕابردوودا بەڵێنی لە بارەوە دارا.

ڕێکخراوە مرۆیەکان ڕەخنەیان لە ڕاگرتنی دارایی کۆڤید-19 هەبوو لە پرۆژەی یاسای گشتگیر.

کۆمپانیای مۆدێرنا هەوڵدەدات ڕەزامەندی بەڕیوبەرایەتی دەرمان و خۆراکی ئەمریکا وەرگرێت بۆ ڤاکسینی چوارەم بۆ گەورە تەمەنەکان

کۆمپانیای مۆدێرنا هەوڵدەدات مۆڵەتی بەکارهێنانی دۆخی نائاسایی وەرگرێت لە ڕێکخەرانی تەندروستی لە وڵاتەیەکگرتوەکان بۆ بەدەستهێنانی ڤاکسینی چوارهەمی کۆڤید-19. بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوونەکان لە چەند بەشێکی جیهاندا مەترسی هێناوەتە ئاراوە لە کەوتنەوەی شەپۆلێکی‌کە لە پەتاکە.

کۆمپانیاکەی تەکنەلۆجیای زیندەوەر لە وڵاتەیەکگرتوەکان ووتی داواکەی بۆ هەموو کەسانی سەروو تەمەنی 18 ساڵە بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی ئەگەری تووشبوونیان بەکۆڤید-19 زۆرترە بەهۆی تەمەن یاخود نەخۆشیەکانی بە هۆیەوە دروست دەبێت.

کۆمپانیای مۆدێرنا داواکەی گەورەتر و فراوانتر بوو لە داوای کۆمپانیای فایزەر و هاوبەشەکەی باێۆتێکی ئەڵمانیا کە هەفتەی رابردوو پێشکەسیان کرد بۆ بەدەستهێنانی ژەمە ڤاکسینی چوارهەم بۆ کەسانی تەمەن 65 ساڵ و بەرەوژوور.

کۆمپانیای مۆدێرنا ووتی داواکەی بۆ ژەمە ڤاکسینی چوارهەم بەشێکی لەسەر بنەمای ئامارەکانە بەمدوایانە لە وڵاتەیەکگرتوەکان و ئیسرائیل بڵاوکراونەتەوە دوای دەرکەوتنی جۆری ئۆمیکرۆن.

بەرپرسانی تەندروستی ئەمریکا لەوانە گەورە شارەزای نەخۆشیە بۆ گوازراوەکان دکتۆر ئەنتۆنی فاۆچی ووتی بەهۆی ئەگەری بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبوون ئەگەری بەدەستهێنانی ژەمی چوارەم هەیە بەتایبەت بۆ گەورە بە تەمەنەکان.

ئامارەکانی CDC دەردەخات کاریگەری ڤاکسین بەتێپەڕبوونی کات کەم دەبێتەوە، ژەمی سێهەم یارمەتی بەهێزبوونی دەداتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا هیچ بڵاوکراوەیەکی گشتگیر نیە لەسەر بنەمای تەمەن و دۆخی تەندروستی بۆ پشتیوانی پرسەکە.

بۆ یەکەم کەڕەت هەواڵەکە لە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزدا بڵاوکرایەوە.

لە کاتێکدا تووشبوونەکان بەکۆڤید-19 لە وڵاتەیەکگرتوەکان وجیهاندا لە دابەزیندایە، تووشبوونەکان لەچین بەرزدەبێتەوە. لە بریتانیا و ئەوروپاش هاوپیچ لە کەمبوونەوەی توشبوندا بە کۆڤید هەبوو، کە بوە هۆی کرانەوەی ئابوەری و بڵاوبوونەوەی جۆری دوهەمی ئۆمیکرۆن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:03 0:00

XS
SM
MD
LG