نوسینگەی ڤۆڵۆدمیر زێلێنسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا لە بەیاننامەیەکدا ڕۆژی یەکشەممە گوتی زێلێنسکی مه‌رسومێكی فه‌رمی واژۆكرد‌ووە بۆ یه‌كخستنی ته‌واوی كه‌ناڵه‌کانی تەلەڤزیۆنی ناوخۆیی وڵاته‌كه‌ی بۆ یەک پلاتفۆرم، واتە تاكه كه‌ناڵێكی نیشتمانی، له‌پێناو خێرا گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كانی تایبه‌ت به جه‌نگ .
کەناڵەکانی سەربەخۆی میدیای ئۆکرانیا لە 24ی مانگی دووەوە بەردەوام بوون لە کارکردن لەو کاتەوەی هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا دەستیپێکردووە.
ئەم مەرسومە ، کە لە ماڵپەڕی زێلێنسكی سەرۆکی ئۆکرانیا بڵاوکراوەتەوە، دیاریی نەکردووە کە چەند بە خێرایی ئەو ڕێوشوێنە نوێیە دەگێرێتەبەر.
سەرچاوە: ڕۆیتەرز.