Accessibility links

ئۆتۆمبێلێک 6 کەس لە کەرنەڤاڵێکی بەلجیکا دەکوژێت


ئوتومبێلێک بە خێراییەکی زۆرەوە بەرەبەیانی یەکشەممە، خۆی کرد بە ناو کەرنەڤاڵی شارۆچکەیەکی بچووک لە باشووری بەلجیکا و شەش کەسی کوشت و و دەیان کەسی بریندارکرد، کە ژمارەیەکیان برینیان سەختە.

ئانێلیس ڤێرلیندن، وەزیری ناوخۆی بەلجیکا گوتی: "ئەوەی دەبوو ئاهەنگێکی گەورە بوایە ، بووە تراژیدیا"

ئۆفیسی داواکاری گشتی ڕایگەیاند کە لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانی وا دەرکەوتووە ئەم ڕووداوە پاڵنەرێکی تیرۆریستی نەبووە، و دوو کەسی ناوخۆیی کە لە سێیەکانی تەمەنیانن، لە شوێنی ڕووداوەکە لە ستریپی براکوگنیس کە نزیکەی 50 کیلۆمەتر (30 میل) لە باشووری برۆکسل دوورە دەستگیرکراون.

لە نەریتێکی باودا، بەشداربووانی کەرنەڤاڵەکە لە خوارەوە کۆبوونەوە، بەنیاز بوون بە درێژایی ڕێگاکە ئەوانی تر لە ماڵەکانیان هەڵبگرن، بۆ ئەوەی لە کۆتاییدا فێستیڤاڵە بەناوبانگەکەیان ئەنجام بدەن، دوای ئەوەی بۆ ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو قەدەغەکرابوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا. هەندێك جلی جوانیان پۆشیبوو و زەنگیان هەڵگرتبوو، و بە لێدانی تەپڵەوە دەڕۆیشتن.

سەرۆک شارەوانی جاکویس گۆبێرت گوتی، "ڕووداوەکە کارەساتێکی نەتەوەیی لێکەوتەوە"

زیاتر لە ١٥٠ کەس لە هەموو تەمەنێکەوە لە دەوروبەری کاتژمێر پێنجی بەرەبەیان کۆبوونەوە و بە درێژایی ڕێگایەکی ڕاست و درێژ لە قەرەباڵغییەکی زۆردا وەستابوون.

گۆبێرت گوتی لەناکاو، " ئۆتۆمبێلێک لە دواوەوە بە خێراییەکی زۆر چووە ناو خەڵکەکەوە. دەیان بریندارمان هەیە و بەداخەوە چەندین کەس کوژراون"

شۆفێرەکە و دووەم کەس دەستگیرکران کاتێک ئۆتۆمبێلەکەیان چەند مەترێکی لەو لای ڕووداوەکە وەستایەوە.

جێی باسە لەو کاتەوەی دوو کردەوەی تیروریستی لە شارەکانی برۆکسل و زاڤێنتێم لە بەلجیکا ڕوویاندا، کە شەش ساڵ پێش ئێستا 32 هاووڵاتی مەدەنی کوشتبوو، هەستکردن بە دووبارەکردنەوەی هێرشی تیرۆریستی لەو وڵاتەدا هەرگیز بەدوور نازانرێت.

XS
SM
MD
LG