Accessibility links

لەتیف فاتح فەرج :یەکێک لە گرفتەکانی کۆمەڵگەی کوردستانی باشوور بەکارهێنانی زمانی زبرە دژ بە یەکتری


کەرکوک

نوسەر لەتیف فاتح فەرج دەڵێت بەکارهێنانی زمانی رەق و زبر لە ساڵانی شەستەکانەوە لە ناو کەلتوری سیاسی ئێمەی کوردا بووەتە زمانی باو. دەشڵێت بەکارهێنانی هەندێ دەستەواژەی وەک بە سەرشۆڕی و بە ملشۆڕی لەلایەن ئەندامی سەرکردایەتیەک کە خۆی بە رۆشبنیر بزانێت کارێکی نەشیاوە .

لەتیف فاتیح فەرەج نوسەر و دانیشتووی شاری کەرکوک دەڵێت ئەو زیان و نەهامەتیانەی هەردوو پارتی دەسەڵات واتا پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە سەر دۆزی کورد و کەرکوکیان هێناوە، وای کردوە هاووڵاتیان داگیرکەرانیان لا شیرین بێت. دەشڵێت مێژووی ئێمە مێژوویەکی خوێناویە هەر بۆیە دەبێت ئێمە بەگژ ئەم مێژووەدا بچینەوە و هەڵوەشێنینەوە .

لەتیف فاتح فەرج دەڵێت ناکرێت تۆ باس لە نەتەوە سازی و گۆڕانکاری بکەیت لە مێژوودا هاوکات بەم زمانە نەشیاوە قسە بکەیت. و دەشڵێت ئەم حیزبانە وەک ئاماژەیەک بە هەردوو حیزبی دەسەڵات دەستیان لە خوێنی یەکتردا هەیە هەربۆیە دەبێت دادگایی بکرێن، بە تایبەت سەبارەت بە کەرکوک چوونکە ئەم دوو حیزبە کەرکوکییەکانیان تووشی نەهامەتی کردووە .

سەبارەت بە چارەنووسی کەرکوک لەتیف فاتح فەرەج دەڵێت من پێموایە کێشەکانی کەرکوک بەم هێزە فشەڵ و خراپە چارەسەر ناکرێت، و ئایندەی کەرکوکیش پەیوەستە بە خەڵکی کەرکوکەوە بەڵام بەبێ دەستێوەردانی تورکیا و ئێران ئەو کاتە کەرکوکییەکان دەتوانن پێکەوە بژین .

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:55 0:00

XS
SM
MD
LG