نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی داگیرکارییەکانی ڕووسیا لە ئۆکرانیا هەڵاتوون لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 100 هەزار زیادی کردووە.
ئاژانسی کاروباری پەنابەرانی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت لەوەتای لە 24 ی مانگی 2 کە شەڕەکە دەستیپێکردووە زیاتر لە 3 ملیۆن کەس پەنایان بۆ وڵاتانی تر بردووە، زیاتر لە دوو ملیۆن کەسیش لە ناوخۆی وڵاتدا ئاوارەبوون. ئاژانسەکە دەڵێت " زۆربەی ئەو کەسانەی هەڵاتوون ژن، منداڵ و خەڵکی بەساڵاچوون کە ماڵەکان و خێزانەکانی خۆیان جێهێشتووە و نازانن داهاتوویان چیدەبێت."