Accessibility links

پەرلەمانتارێکی بەریتانیا بە پشتڕاستکردنەوەی گەڕانەوەی پاسپۆرتەکەی نازەنین زاغری ڕاتکلیف، هیوای ئازادکردنی لەلایەن ئێرانەوە زیادکرد  


ڕیچارد ڕاتکلیف و کچەکەی وێنەی نازەنین زاغری ڕاتکلیفیان هەڵگرتووە و داوای ئازادکردنی دەکەن
ڕیچارد ڕاتکلیف و کچەکەی وێنەی نازەنین زاغری ڕاتکلیفیان هەڵگرتووە و داوای ئازادکردنی دەکەن

بە پێی لێدوانی ئەندام پەرلەمانێک لە لەندەن پاسپۆرتە بەریتانییەکەی نازەنین زاغری- ڕاتکلیف، کە لە ساڵی 2016ەوە لە تاران دەتبەسەرە گەڕاوەتەوە و ئەم هەواڵەش هیوای ئازادکردنی زیاترکرد.

تولیپ سدیق پەرلەمانتاری پارتی کاری بەریتانیا لەسەر هەژماری خۆی لە تویتەر نوسیویەتی "خۆشحاڵم کە بڵێم نازەنین زاغری- ڕاتکلیف پاسپۆرتە بەریتانیەکەی گەڕاوەتەوە."

ئەو گوتیشی " هەروەها لەوە تێدەگەم کە ئێستا تیمێکی دانوستانی بەریتانی لە تارانە."

ئەم لێدوانەی سدیق دوای ئەو ڕاپۆرتانە دێت کە پێدەچێت لەندەن و تاران لە لێواری چارەسەرکردنی کێشەی قەرزە کۆنەکەدابن کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی شای ئێران.

ڕیچارد ڕاتکلیف هاوسەری زاغری ڕاتکلیف پێیوایە هاوژینەکەی وەک بارمتەیەکی سیاسی دەستبەسەرکراوە تا ئەوکاتەی قەرزە 400 ملیۆن پاوەندەکە کە دەکاتە (520 ملیۆن دۆلار یان 475 ملیۆن یۆرۆ) کە بۆ کڕینی کەرەستەی بەرگری بووە هەڵبوەشێتەوە.

چارەسەرکردنی ئەو ململانێیە دەتوانێت زەمینە خۆشبکات بۆ ئازادکردنی ئەو هاووڵاتیانەی کە بەریتانیاین و لە ئێران دەستبەسەرکراون.

لەسەر قەرزەکە فەرمانگەی کاروباری دەرەوەی کۆمنۆڵس و گەشەپێدان بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند "ئێمە بەردەوامین لە گەڕان بەدوای بژارەکان دا بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە و لێدوان زیاتر نادەین چونکە گفتوگۆکان بەردەوامن."

وتەبێژەکە لە بارەی ڕاپۆرتەکانی ئەگەری ئازادکردنی زاغری ڕاتکلیفەوە وتیشی "ئێمە هەمیشە داوای ئازادکردنی ئەو ئەو هاوڵاتیە بەریتانیایەمان کردووە کە بە نادادپەروەرانە لە ئێران دەستبەسەرکراون."

"ئێمە هیچ لێدوانێک نادەین لەسەر پێشبینیەکان."

هوجات کرمانی پارێزەری زاغری ڕاتکلیف گەشبین بوو بەبارودۆخەکە، ئەمەش بەپێی وتەی خاوەنکارەکەی لە دەزگای تۆمسۆن کە باڵێکی خێرخوازی ئاژانسی هەواڵ و زانیاریەکانی ڕۆیتەرز.

کرمانی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد و وتی "هیوادارم بەم زووانە هەواڵی خۆشمان پێبگات."

سەرچاوە: فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG