Accessibility links

ڕووسیا: ئەشێ سزاکان کاریگەرییان لەسەر بنکەی ئاسمانی نێودەوڵەتی هەبێت


سەرۆکی ئاژانسی واڵایی ڕووسیا (روسکۆزمۆس) ئاگاهیدا کە سزاکانی ڕۆژئاوا دژ بە ڕوسیا لەوانەیە ببێتە هۆی تێکشکانی بنکەی ئاسمانی نێودەوڵەتی، داواشیکرد سزاکان لابرێن.

دیمیتری ڕۆگۆزین ووتی لەوانەیە سزاکان کە هەندێکیان بەر لە هێرشی مۆسکۆ بۆ سەر ئۆکرانیا دانراوە، کارکردنی نێردراوەکانی ڕوسیا بۆ واڵایی لە کار بخات کە لە خزمەتی بنکەی ئاسمانی نێودەوڵەتیدایە.

سەرۆکی ڕوسکۆزمۆس لە تێلگرام نوسیبوی "بەم هۆکارە، ئەوا بەشی ڕوسیا لە بنکەکە کە یارمەتی دەدات بۆ ڕاستکردنەوەی ئاراستەی لەوانەیە پەکی بکەوێت، ئەمەش دەبێتە هۆی کەوتنەخوارەوەی بنکەکە کە کێشی 500 تەنە بۆ سەر زەوی".

ڕۆگوزین کە بەنووسینەکانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی پشتیوانی هێزی سەربازی ڕوسیا دژ بە ئۆکرینیا دەکات ووتی "بەشی ڕوسیا لە بنکەی ئاسمانی مسۆگەری ڕاستکردنەوەی بنکەکەیە لە خولگەدا بەلانی کەمەوە 11 کەرەت لە ساڵێکدا لەوانەش خۆلادان لە پاشماوە و پارچەکانی لە خولگەدا جێماون".

هەروەها نەخشەی جێگاکانی بڵاوکردەوە کە لەوانەیە بنکەی ئاسمانی نێودەوڵەتی تێدا پەکی بکەوێت و ڕووبکاتە زەوی، ئاماژەشیدا کە ئەگەری نیە بکەوێتە خاکی ڕوسیاوە.

لە 1ی مانگی 3دا ناسا ووتی ئەو لە هەوڵدایە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ هێشتنەوەی بنکەی ئاسمانی نێودەوڵەتی لە خولگەدا بێ یارمەتی ڕوسیا.

گواستنەوەی کەلوپەل و پێداویستی بۆ بەشی ڕوسیا لە بنکەی ئاسمانی بە مووشەکی سۆێۆز ئەنجام دەدرێت.

بەڵام ڕۆگۆزین ووتی سەکۆی تایبەت بە هەڵدان لە ساڵی 2021ـەوە سزای ئەمریکای کەوتۆتە سەر لە سەرەتای ساڵی 2022دا یەکێتی ئەوروپاش سزای لەسەر داناوە.

ڕۆزکۆزمۆس ووتی داوای لە ئاژانسی ناسا و ئاژانسی واڵایی کەنەدا و ئەوروپا کردوە سزا نا یاسایەکان دژ بە کۆمپانیاکەی هەڵگرن.

واڵایی دوا جێگایە وڵاتەیەکگرتوەکان و ڕوسیا هاریکاری تێدا دەکەن.

لە سەرەتای مانگی 3دا ڕۆزکۆزمۆس ڕایگەیاند کاری پێشینە و کاری سەرەکی لەمەودوا بۆ دروستکردنی ستەلایتی سەربازی دەبێت. تادێت و ڕوسیا بەهۆی هێرشی بۆ سەر ئۆکرینیا خۆی تەریک دەبینێت.

ڕۆگۆزین ووتی مۆسکۆ پێداویستیەکانی ماشێنی مووشەکی جۆری ئەتلەس و ئەنتریاس بە ئەمریکا نادات، لەمبارەیەوە نوسیبوی "با بەکلکە کسک بچن بۆ وڵایی".

بڕیارە لە 30 مانگی 3دا ئاسمانگەری ئەمریکایی مارک ڤاندی هەی و هەردوو ئاسمانگەر ئەنتۆن شکابلرۆڤ و پیەتر دۆبرۆڤ لە بنکەی ئاسمانی نێودەوڵەتی بە ئۆتۆمۆبێلی واڵای سۆێۆز بگەڕێنەوە بۆ زەوی.

باخچەی ئاژەڵانی ناتل: کیسەلەی گالاباگۆس جۆرێکی نوێیە پێشتر زانیاری لەسەری نەبوە

کیتۆ (ڕۆیتەرز) – باخچەی گالاباگۆسی نیشتمانی ووتی زاناکان جۆرێکی نوێی کیسەڵی گەورەیان دۆزیوەتەوە لە یەکێک لە دورگەکانی گالاباگۆس لە ئیکوادۆر لەو جۆرانە نیە کە پێشتر بڕوا هەبوو بە بوونیان.

باخچەکە لە بڵاوکراوەیەکدا ووتیشی توێژینەوەکان گەشتۆتە ئەو دەرئەنجامەی ئەو کیسەڵە زەبەلاحانەی لە دورگەی کریستۆبال دەژین و پێشتر بە ناوی Chelonoidis chathamensis جێڵۆنۆیدس چادەمێنسیس لەڕوی بۆماوەوە لەگەڵ جۆرەکانی دی دەگوونجێت.

باخچەکە ووتیشی زاناکان دەڵێن لە ئێستادا نزیکەی 8 هەزار لەو جۆری کیسەڵ لە سان کریستۆبال هەیە بەڵام جۆری جیلۆنۆیدس نین، لەڕوی بۆ ماوە جۆرێکی نوێن تائیستا دەستنیشاننەکراوە.

بڵاوکراوەکە زیاتر ووتی لە توێژینەوەکەیدا زانکۆی نیوکاسڵ و زانکۆی ییل و پارێزگای گالاباگۆس کردویانە، ئەو دۆزینەوەیە لە رێگای بەراوردکردنی (دی ئێن ئەی) ئەو گیاندارانە بوە لەگەڵ ئەوجۆرانەی پێشتر زانیاریان لەسەریان هەبوە.

بڵاوکراوەکە دەڵێت ئەوجۆرەی پێشتر باوەڕێک هەبوو نزیکن لە کیسەڵی سان کریستۆبال لەوانیە لە جۆرێک بێت چیدی نەماون و لەگەڵ جۆرەکانی دیکەدا پێکەوە ژیابن.

بڵاوکراوەکە ئاشکرایشی کرد کە تیمی لێکۆڵەرەوان توانیویانە (دی ئێن ئەی) جۆرەکانی باوەرێک هەیە بوونیان نەماوە بەدەستبێننەوە بۆ ڕونکردنەوەی دۆخی کیسەلەکان و دەستنیشانکردنی چۆنێتی پەیوەندی ئەو دوو جۆرە (زیندوەکان و نەماوەکان) پێکەوە.

سەبارەت بە جۆری جێڵۆنۆیدس دەبێت ناوێکی بۆ دابنرێت جیاواز لەوانەی نەماون و دەبێت ڕیزبەندی نوێی بۆ دابنرێت.

تویژینەوەی جینی کیسەڵی گالاباگۆس لە ساڵی 1995ـەوە دەستی پێکرد دوای 4 ساڵ زاناکان توێژینەوەیان دەست پێکرد لەسەر نموونەی لە جۆرەکانی نەماون و بەدەست هاتوە.

دورگەکانی گالاباکۆس کە بەزۆریی جۆرە بایۆلۆجیەکان ناسراوە و بیردۆزی پەرەسەندنی چارلز داروینی دەوڵەمەند کرد، جێگای ژیانی کۆمەڵێکی گەورەی جۆرەهای باڵندەیە.

ئیکوادۆر بەمداویانە ناوچەی پاڕێزگاری دەوری دوەرگەکەی بە پانتایی 60 هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشە فراوان کرد.

حکومەتی وڵاتیەکگرتوەکان ئاپسی تەلەفوون بەکاردێنێت بۆ چاودێری کۆچبەران

حکومەتی وڵاتیەکگرتوەکان ئاستی بەکارهێنانی ئاپسی تەلەفوونی فروانتر کرد لە دوای پەتای کۆڤید-19 بۆ دڵنیابوون لە ئامادەبوونی کۆچبەرانی ئازادکراون بۆ دانیشتنەکانی دادگاو ئەگەری گەڕانەوەیان بۆ وڵاتی خۆیان، ئەمەش داوایەکە بەرگریکاران لێ دەڵێن تایبەتمەندی پێشێل دەکات و هەستێکیان لا دروست دەبێت کە ئازاد نین.

زیاتر لە 125 هەزار کەس زۆرینەیان لەسەر سنوری نێوان وڵاتیەکگرتوەکان و مەکسیک دەستگیرکروان ناچارن ئەو ئاپسەی ناسراوە بە SmartLink لەسەر تەلەفوونەکانیان بەکاربێنن کە 3 ساڵ لەمەوبەر تەنها 5 هەزاربوون.

ئەم ئاپسە ڕێگا بە کاربەدەستان دەدات لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ بەکەن لە ڕێگای ناردنی وێنە و قسەکردن لەگەڵیان لە رێگای تەلەفوونەوە.

سەرباری ئەوەی ئەم تەکنەلۆجیایە ئاسانترە و ئاڵۆزیی کەمترە لە ئامێری لە قاچدا بۆ چاودێری دەبەسترێت، بەڵام ڕکەبەرانی دەڵێن بەستنەوەی کۆجبەران بەو ئاپسەوە لە ڕوانگەی زۆرێکەوە بەڵێنیان داوە بە دەرچون لە ناوەندەکانی بەندکردنی ئەمریکا ناڕەوایە ، لە کاتێکدا پرسەکەیان لە دادگای کۆچ کەڵەکە بوە و بەدواداچوونی بۆ ناکرێت.

ڕێوشوێنەکانی کۆجبردن ڕێوشوێنی بەرێوبردنە و پەیوەندی بە تاوانەوە نیە ، زۆرینەی ئەوکەسانە لە دادگادا کێشەیان هەیە دەستبەسەر نەکراون.

ئەوانەی بەرگری لە مافی مرۆڤ دەکەن دەڵێن نیگەرانن دەربارەی چۆن حکومەتی وڵاتیەکگرتوەکانی ئەمریکا ئەو ئامارانە بەکاردێنێت و لە ئاپسەکەوە بەدەستیان دەکەوێت لەسەر جێگای کۆجبەران و پەیوەندیەکانیان بۆ کۆکردنەوە و دەستگیرکردنی کەسانی پێشێلی یاساکانی کۆچبردنیان کردوە.

جاسینتا گۆنزالێس گەورە بەڕێوەبەری هەڵەمتەکە لە ڕێکخراوێکی مافی لاتینەکان دەڵێت "ئەمە جێگای سەرسوڕمان بوو چۆن ئەمە وەک چەکێک بەکاردێت و بەخێرایی لە ماوەی 2 ساڵدا پەرەی سەند، لەئیستادا زۆر بەکاردێت و لە هەموو جێگایەک، کارئاسانی بۆ حکومەت دەکات بەدوادوچوون بۆ ژمارەیەکی زۆری خەڵکی بکات.

لە سەروەختی کۆڤید-19دا بەکارهێنانی ئاپسەکە لەلایەن حکومەتەوە زیاتر بوو، کاتێک زۆر لە خزمەتگوزریەکانی حکومەت بە ئینترنێتەوە بەسترا. پەرەسەندنی بەردەوام بوو، سەرۆک جۆبایدن داوای لە وەزارەتی داد کرد سنورێک دانێت بۆ بەکارهینانی زیندانی تایبەت. هەروەها بەڕێوبەرایەتیەکەی پشتیوانی خۆی دەربڕی بۆی لەبری زیندانیکردن بۆ دڵنیابوون لە ئامادەبوونی کۆچبەران لە دانیشتنەکانی دادگا تایبەت بە کۆچبردن.

لەمیانەی ئەمدا ژمارەی داواکانی لە دادگا تایبەت بە کۆج تۆمارکراوە، زۆرینەی دواکەوتوون و گەشتۆتە 1.6 ملێۆن داوا. زۆر جار کۆچبەران دەبێت بۆ چەندین ساڵ چاوڕوانبن تا لە دادگا داواکەیان تاوتوێ دەکرێت و بڕیار لەسەر مانەوەیان بە شێوەیەکی یاسایی دەبێت یاخود دەبێت بۆ وڵاتی خۆیان بگەڕێنەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:25 0:00

XS
SM
MD
LG