Accessibility links

ئۆکرانیا: لە هێرشێکی ڕووسیا بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی لەنزیک سنووری پۆڵەنداوە 35 کەس کوژران


بەرپرسانی ئۆکرانیا ڕایانگەیاند، لە هێرشێکی مووشەکی ڕووسیا لە ڕۆژی یەکشەممەدا بۆ سەر بنکەیەکی گەورەی سەربازی ئۆکرانیا لە نزیک سنوور لەگەڵ پۆڵەندای ئەندامی ناتۆ، 35 کەسی کوژران و 134 کەسی بریندار بوون.

ئوکرانیا ڕایگەیاند، پێشتر ڕاهێنەرانی سەربازی بیانی لە بنکەکەدا کاریان کردووە، هێشتا ڕوون نییە کە ئایا هیچ کەسێک لەو کاتەدا لەوێ بووە یان نا.

ماکسیم کۆزیتسکی پارێزگاری هەرێمی گوتی ڕووسیا نزیکەی 30 مووشەکیان ئاڕاستەی سەنتەری نێودەوڵەتی یاڤۆریڤ بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایش کردووە، گوتیشی کە ژمارەیەک لە مووشەکەکان بەر لە بەربوونەوەیان ڕێگریان لێکراوە.

ئەو دەزگایەی کە 360 کیلۆمەتر دووجایە (140 میل دووجا) و کەمتر لە 25 کیلۆمەتر (15 میل) لە سنووری پۆڵەندییەوە دوورە، یەکێکە لە گەورەترین بنکەکانی سەربازی ئۆکرانیا لە بەشی ڕۆژئاوای وڵاتەکەدا.

کرێملین دەستبەجێ تێبینی لەسەر ئەو هێرشە موشەکییە نەداوە کە زۆر نزیکە لەسنووری ناتۆ، وهەروەها لە کورتە ڤیدیۆیەکی گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە ڕۆژی یەکشەممەدا هیچ ئاماژەیەکی بەهێرشێکی لەو جۆرە نەکردووە.

جێی وتنە لە دەرئەنجامی داگیرکردنی ئۆکرانیا لە لایەن ڕووسیاوە کە لە 24ی مانگی 2وە دەستی پێکردووە، زیاتر لە 2.5 ملیۆن کەس لە سنوورەکان هەڵاتوون و هەزاران کەسیش لە شارە گەمارۆدراوەکاندا گیریان خواردووە.

XS
SM
MD
LG