Accessibility links

لە ئەفغانستان دوو کەس بە تۆمەتی کوشتنی کارمەندانی هەڵمەتی کوتانی دژ بە ئیفلیجی منداڵان دەستگیر دەکرێن


پۆلیس لە ئەفغانستان ڕایگەیاند ڕۆژی شەممە دوو کەس بە تۆمەتی پەیوەندیان بە کوشتنی حەوت کارمەندی کوتانی منداڵان دژ بە نەخۆشی پۆلیۆ دەستگیرکراون هاوکات گروپێکی دژ بە دەسەڵاتی تالیبان بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە تۆمەتبارکرد.

ئەو کارمەندە تەندروستییانە لە چەند هێرشی جیاجیا لەلە ماوەی مانگی ڕابردوو لە باکوری هەرێمی کوندوز کوژرابوون لە کاتێکدا لە هەڵمەتێکی گەڕانی ماڵان بۆ کوتانی منداڵان بەشدارییان کردبوو.

گوتەبێژی پۆلیسی کوندوز قاری عوبەیدوڵا عەبدی بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند " پیاوە دەستگیرکراوەکان دانیان بە تاوانەکدا ناوە و گوتویانە ئەوان تەقەیان لە کارمەندانی کوتانی دژ بە ئیفلیجی منداڵان کردووە دوای ئەوەی لەلایەن بەرپرسانی بەرەی بەرگری لە پارێزگاکە فەرمانیان پێکراوە."

بەرەی بەرگری نیشمانی ناسراو بە NRF گروپێکی دژ بە تاڵیبانەوە لەلایەن کوڕەکەی سەرکردەی دژە تاڵیبان ئەحمەد شا مەسعودەوە سەرۆکایەتی دەکرێت.

چەکدارانی ئەو گروپە دوا گروپبوون کە بۆ چەند هەفتەیەکیش پاش ڕووخانی حکومەتی پێشووی ئەفغانستان لە ساڵی ڕابردوو لە دۆڵی پەنجشیر ڕووبەڕووی چەکدارانی تاڵیبان بوونەوە.

دۆڵی پەنجشیر ناوچەیەکی بەناوبانگە وەک شوێنی خۆڕاگری بەرامبەر بە هێزەکانی سۆڤیەت لە ساڵانی 1980کاندا و تاڵیبان لە کۆتاییەکانی 1990کاندا.

یەکێک لە بەناوبانگترین کەسایەتییەکانی ناوچەکە ئەحمەد شا مەسعودە کە بە شێری پەنجشیر ناسراوە و لە ساڵی 2001 دوو ڕۆژ بەر لە ڕووداوەکانی 11 ی سپتەمبەر لەلایەن ئەلقاعیدەوە کوژرا.

ئەحمەد مەسعودی کوڕی شوێنی باوکی گرتەوەو بەرگری لەگەڵ ڕێبەرانی تری دوورەوڵاتی ئەفغانستان ڕێکخست.

گوتەبێژەکەی پۆلیسی کوندوز گوتی ئەو دوو کەسەی کە دەستگیرکراون دانیان بەوەدا ناوە "پارەیان وەرگرتووە" بۆ کوشتنی ئەو چالاکوانانەی بواری کوتانی دژ بە ئیفلیجی منداڵان.

لە 24ی مانگی دوودا، هەشت کارمەندی تەندروستی کوژران حەوتیان لە کوندوز و یەکێکیان تەکەر.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە NRF هیچ وەڵامێکی بەیاننامەکەی پۆلیسی نەداوەتەوە.






XS
SM
MD
LG