Accessibility links

تورکیا و ئەرمینیا هەوڵی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان دەدەن


تورکیا و ئەرمینیا بەڵێنیان داوە هەوڵی ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکانیان بدەن. ئەم بەڵێنە لە کۆبونەوەکەی ڕۆژی شەممەدا درا کە وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو بە کۆبونەوەیەکی " بەبەرهەم و بونیاتنەر " ناودێری کرد.

پاش وتووێژەکان لەگەڵ هاوشانە ئەرمەنیەکەی، ئەرارات میرزۆیان، چاوشئۆغڵو گوتی ئازەربایجانیش " پشتیوانی لە پرۆسەی" ئاساییکردنەوەکە دەکات.

ئەرمینیا و تورکیا هیچ پەیوەندیەکی دیپلۆماسییان نییە، سنوورێکی داخراو و دوژمنایەتییەکی قووڵیان هەیە کە مێژووەکەی دەگەرێتەوە بۆ کوشتارە بەکۆمەڵەکەی ئەرمەنییەکان لەلایەن دەسەڵاتی عوسمانیدا لە دەمی جەنگی جیهانی یەکەمدا.

بەڵام لە مانگی دوازدەی ساڵی ڕابردوو هەردوو وڵات نوێنەری تایبەتیان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان دەستنیشان کرد بە پاڵپشتی هێزە دەسەڵاتدارە هەرێمییەکانی ڕووسیا و ئازەربایجانی دوژمنی سەرسەختی ئەرمینیا.

ئەم هەنگاوە ساڵێک پاش ئەوەیە کە ئازەربایجان بە پشتیوانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جەنگی تورکیا زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی ناگۆرنۆ کاراباخی مشتومڕلەسەری کۆنترۆڵکردەوە کە لە شەڕی 1990ەکاندا ئەرمینیا دەستیبەسەدا گرتبوو.

XS
SM
MD
LG