Accessibility links

پاش ئازادبوونی رائیف بەدەوەی لە زیندان، عەرەبستانی سعودیە بۆ ماوەی دە ساڵ گەشتکردنی قەدەغەدەکات


عەرەبستانی سعودیە ڕۆژی شەممە قەدەغەکردنی گەشتکردنی بۆ ماوەی 10 ساڵ بۆ بڵۆگەر و چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ ڕائیف بەدەوی پشتڕاستکردەوە، ئەو چالاکوانەی کە بوو بە هێمای ئازادی ڕادەربڕین لە جیهاندا.

کاربەدەستێکی وەزارەتی ناوخۆی سعودیە بە مەرجێک ناوی ئاشکرا نەکرێت بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند " سزاکەی ڕایف 10 ساڵ زیندانی کردن و دوابەدوای ئەوەش 10 ساڵیتر قەدەغەی گشتکردن بوو. دادگا بڕیارەکەی وەکو خۆی هێشووەتەوە و ئەمەش دوابڕیارە."

ڕۆژێک پاش ئازادبوونی لە زیندان کاربەدەستەکە گوتیشی " ناتوانێت بۆ ماوەی دە ساڵی تر شانشینەکە بەجێبهێڵێت مەگەر لێخۆشبوونێکی شاهانەی بۆ دەربچێت."

بەدەوەی کە ئێستا تەمەنی 38 سالە لە ساڵی 2012 بە تۆمەتی "سوکایەتی کردن بە ئیسلام" زیندانی کرا.

لە کۆتایی ساڵی 2014 سزادرا بە 10 ساڵ زیندانی کردن و هەفتانە لێدانی 50 قامچی بۆ ماوەی 20 هەفتە.

یەکەم لێدانی قامچییەکانی لە مەیدانی جدەی شانشینەکە جیهانی توشی شۆککرد و لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بە " دڵڕەقی و نامرۆڤانە" ناودێرکرا. پاش ئەو کاردانەوە توندانەی جیهان لێدانی قامچییەکان ڕاگیرا.

ڕۆژی هەینی ئینساف حەیدەر هاوسەری بەدەوی، کە لەگەڵ سێ منداڵەکەیدا لە کەنەدا دەێت، بە ئاژانسی فرانس پرێسی گوت " ڕائیف تەلەفۆنی بۆ کردووم ئەو ئازادبووە."

پاشان لەلایەن کاربەدەستانی ئاسایشی سعودیەوە پشتڕاست کرایەوە، بەڵام وردەکاری لەسەر ئازادکردنەکەی نەدرا.

هەر لە ڕۆژی هەینی ڕێکخراوی لێخۆشبوونی جیهانی ڕایگەیان چالاکانە کاردەکات بۆ " هەڵگرتنی هەر مەرجێکی کە لەسەری ماوە" ئاماژەی بەوەکرد ڕەنگە بەدەوی ڕووبەڕووی 10 ساڵ قەدەغەکردنی گەشتکردن ببێتەوە.

سەمەر بەدەوەی خوشکی ڕائیف و چالاکوان نەسیمە ئەلسەدا، کە لە ساڵی 2021 ئازادکراون بەڵام هێشتا لە وڵاتەکە ماونەتەوە.


XS
SM
MD
LG