Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان داوای خواستی کۆتاییهێنان بە جەنگی سوریا دەکات 


لە کاتێکدا شەڕی ناوخۆی سوریا 11 ساڵی تێپەڕاند، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە پێویستە ئازایانە ڕێککەوتنێکی سیاسی سازبکرێت.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش ڕایگەیاند "ئێمە ناتوانین شکست بە گەلانی سوریا بهێنین، هەروەها وتیشی " دەبێت شەڕ بوەستێت و پێویستە ڕێز لە یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان بگیرێت."

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە هەموو لایەنەکان کرد کە هەماهەنگ پێکەوە ئامانجێکی دیارکراویان هەبێت لەو پڕۆسەی سیاسیەی کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ئاسانکارییان بۆ کراوە. هەروەها وتیشی "پێویستە ئاشتی هەڵبژێرین."

دوای ئەوەی حکومەتی سوریا لە بەهاری ساڵی 2011 دا چەند نەوجەوانێک دروشمی دژە حکومەتیان لەسەر دیواری قوتابخانەیەک لە شارۆچکەی دەرعای باشوری ڕۆژئاوای سوری نوسی، شەڕ هەڵگیرسا و تەواوی شارەکان وێران بوون و ژێرخانی ئەو وڵاتە داڕما.

ڕژێمەکەی سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد هەڵوێستی توندی لە دژی خۆپیشاندانە ناڕەزاییەکان گرتەبەر کە لە پەرەسەندندا بوون، ڕاپەڕینی جەماوەری کە بە بەهاری عەرەبی ناسرا لە میسر، تونس و لیبیا شکستیان بە دیکتاتۆرەکان هێنا.

گۆتێرێش وتیشی "ئەو ماڵوێرانییەی کە خەڵکی سوریا چەشتیان زۆر بەرفروان بوو بە ڕادەیەک کوشندە بوو کە لە مێژووی هاوچەرخدا بێوێنە بوو. نابێت کەس لە سزا دەرباز بێت."

ئەم هەڵمەتی سەرکوتکردنە بووە هۆی یاخیبوونێکی سەرتاسەری و شەڕی ناوخۆ کە ژیانی ملیۆنەها خەڵکی سوریای وێران کرد، لە وڵاتێکدا کە نزیکەی 22 ملیۆن دانیشتوانەکەیەتی بەهۆی ئەو جەنگەوە نزیکەی 7 ملیۆن کەس لەناو ئەو وڵاتەدا ئاوارە بوون و 6 ملیۆن و 600 هەزار کەسیش پەڕاگەندەی وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی ئەوروپا بوون و لەو شوێنانە نیشتەجێبوون.

نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت بە لایکەمەوە 13 ملیۆن و 400 هەزار سوری پێویستیان بە یارمەتی مرۆیی و پاراستن هەیە لە ناو وڵاتەکەدا.

لە ساڵی 2015دا وا چاوەڕوان دەکرا کە حکومەتەکەی بەشار ئەسەد بڕوخێت، بەڵام بەهۆی پشتییوانی مۆسکۆوە لە دیمەشق پاراستی لە سزا نێودەوڵەتییەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و پاشان پشتیوانییە سەربازییەکەی مۆسکۆ وایکرد شەڕ هەر بەردەوام بێت.

کاتیخۆی سوریا وڵاتێکی کەم داهات و مامناوەند بوو، بەڵام ئێستاکە نغرۆبوو لەنێو قەیرانێکی ئابووری سەختدا کە بووەتەهۆی ئەوەی لە 90٪ ی دانیشتوانەکەی لە هەژاریدا بژین و پشت بە یارمەتی خۆراکی نێودەوڵەتی ببەستن.

لە ساڵی 2018دا نەتەوە یەکگرتووەکان مەزەندەی ئەوەی کرد کە بەهۆی شەڕ و کوشتارەکانەوە 400 هەزار کەس لە سوریا کوژراون. ، کۆمسیۆنی لێکۆڵینەوەی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت زیاتر لە 100,000 سوری بێسەروشوێنن یان بە ناچاری بێسەروشوێن کراون.

XS
SM
MD
LG