Accessibility links

لە تورکیا ڕۆژنامەوانێک بە تۆمەتی بێڕێزیکردن بە ئەردۆغان سزا دەدرێت


دادگایەکی تورکیا ڕۆژی هەینی سزای زیاتر لە دوو ساڵ زیندانیکردنی سەپاند بەسەر ڕۆژنامەوان سەدەف کاباش بە تۆمەتی بێڕێزیکردن بە سەرۆکی وڵاتەکە، ئەمەش سەرباری بڕیارێکی دادگای باڵای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا بوو کە داوای چاکسازی لەو یاسایەدا کردوو و تا مافی ئازادی ڕادەربڕین بپارێزرێت.

هەزاران کەس لە تورکیا بە پێی ئەو یاسایە دادگایی کراون و زیندانی کراون لە ناویاندا سیاسەتمەداری کورد سەلاحەدین دەمیرتاش کە یەکێکە لە کەسایەتییە هەرە بەناوبانگەکانی ئۆپزسیۆنی تورکیا.

تورکیا بە گەورەترین زیندانی جیهان بۆ ڕۆژنامەوانان دادەنرێت و میدیای گشتی لەلایەن ئەوانەوە کۆنترۆڵکراوە کە نزیکن لە سەرۆکی وڵاتەکە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان.

بەهار ئونلەر ئۆزتورک پارێزەری کاباش، ڕۆژنامەوانێکی تەمەن 52 ساڵ کە زیاتر تیشکی لەسەر سیاسەتەکانی تورکیایە و لە کۆتایی مانگی یەکەوە دراوە بە دادگا، ڕایگەیاند ڕۆژی هەینی سزای دوو ساڵ و چوار مانگ زیندانی کردن دراوە بەسەر خۆسپێرەکەیدا بەڵام داوای پێداچوونەوەی بەسەر سزاکەدا کردووە.

ئۆزتورک گوتیشی، کاباش بێتاوان دەرچوو لە تۆمەتەکانی تری کە خرابوونە پاڵی لەوانە سووکایەتیکردن بە وەزیری ناوخۆ و وەزیری هاتوچۆ.

ئەو تۆمەتانەی کە خرابوونە پال کاباش پەندێک بوو کە هەم لەسەر کەناڵێکی تەلەفیزیۆنی ئۆپزسیۆن و هەم لە تویتەکەی خۆیدا نوسیویەتی.

کاباش لە تویتێکدا پەندێکی پێشینانی نوسیبوو " کاتێک گامێشێک دەچێتە کۆشک نابێتە پاشا، بەڵکو کۆشکەکە دەبێتە گەوەڕ" لەو کاتەدا لێدوانەکەی لەلایەن کاربەدەستانی حکومەتەوە ڕەخنەی زۆری لێگیرا و بەوە لێی ڕوانرا کە مەبەستی ئەردۆغانە و کۆشکی سەرۆکایەتییە.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG