Accessibility links

ڕێبوار تەها: شتێک نەماوە بە ناوی یەکڕیزی کورد لە بەغدا


ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە کاتێکدا یەکڕیزی لە ئێستادا لە هەمووکات بۆ کورد گرنگترە لە عێراق، بەڵام شتێک نەماوە بەناوی یەکڕیزی کورد لە بەغدا، جەخت لەسەر ئەوەشدەکاتەوە پێشبڕکێیە لەسەر بەدەستهێنانی پۆست بۆ حیزب.

لەم گفتووگۆیەدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، ڕێبوار تەها ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و پەرلەمانتاری خولی پێشووی عێراق، دەڵێت"هەمووان تێگەیشتوون لەسەر پێویستی بوونی یەکڕیزی و یەکدەنگی کورد لە بەغدا، چونکە ناوچەکە لەمەترسیدایە، تەحەدای ئابووریمان لە پێشە، ئەمە جگە لە ئاڵۆزیەکانی دەوروبەری عێراق."

گوتیشی"بەداخەوە، شتێک نەماوە بەناوی یەکڕیزی کورد، پێشبڕکێ یە لەسەر بەدەستهێنانی پۆست بۆ حیزب، لە کاتێکدا دەستەبەرکردنی مافە ڕەواکانی کورد تەنها یەکڕیزی دەوێت."

سەرکردەکەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕوونیکردەوە، پۆستە سیادیەکانی عێراق بۆ کورد گرنگن، بەڵام کاتێک گرنگترن و گرنگیەکانیان بەردەوام دەبێت، کە یەکڕیز بین، گوتی"گەر یەکڕیز نەبین، ئەو پۆستانە گرنگیەکی ئەوتۆیان نابێت."

ڕێبوار تەها ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی، جەختی لەسەر گواستنەوەی ناکۆکیەکانی هەرێم بۆ بەغدا کردەوە، وتی"ناوچە کێشە لەسەرەکان لە بەردەم تەحەدا و مەترسی گەورەدان، پێویستە سەرکردایەتی کورد بێتەوە هۆش، چونکە ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەو مەترسیانە، پێویستی بە یەکڕیزی و بەرەنگاربوونەوەی هەمووان هەیە."

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:11 0:00

XS
SM
MD
LG