Accessibility links

ئایا چین زانیبووی ڕووسیا ئۆکرانیا داگیردەکات ؟ 


چین ئەو راپۆرتەی ڕەتکردووەتەوە کە دەڵێت بەرپرسانی چینی بە هاوتایانی رووسییان گوتبوو داگیرکردنی ئۆکرانیا بۆ دوای یاریەکانی زستانەی ئۆلۆمپیادی بێژینگ دوابخات.

شارەزایان دەڵین ئەم شاردنەوەیە ئاماژەی ئەوە دەدات کە ڕابەرانی چینی زانیبێتیان بەوەی کە هێرشێک بەڕیوەیە و ئاشکرابوونی ئەوەش ناوبانگی چین لە رۆژئاوا دەزڕێنێت.

وتەبێژی کاروباری وەزارەتی دەرەوەی چینی وانگ وێنبن ڕاپۆرتەکەی 3 ی مانگی سێی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی بە هەواڵێکی تەواو ناڕاست لەقەڵەمدا .

هەواڵەکەی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمەریکایی ئاماژەی بە راپۆرتێکی هەواڵگری رۆژئاوایی کردبوو کە دەڵێت کاربەدەستانی باڵای چینی لە سەرەتای مانگی دوودا بە بەرپرسانی رووسییان گوتبوو کە ئۆکرانیا داگیر نەکات هەتا کۆتاییهاتنی یاریەکانی ئۆلۆمپیادی زستانە لە لە بێژینگ . ئەوە بوو بینیمان جەنگی داگیرکردنی ئۆکرانیا لەلایەن رووسیاوە هەفتەی رابردوو دەستیپێکرد.

وتەبێژی کاروباری وەزارەتی دەرەوەی چینی وانگ وێنبن رۆژی پێنج شەممە لە کۆنفرانسێکی ئاساییدا گوتی "رەفتاری لەمجۆرە بۆ لادانی سەنگ خستەن سەر و هەروەها ئۆباڵخستنی جەنگەکە بۆ سەر لایەنی دیکە ئەوەش وەک گوتی کارێکی قێزەونە و گوتیشی مەسەلەی پێشهاتەکان و دەرهاوێژەکانی جەنگەکە زۆر ڕوونە و کرۆکی مەسەلەکە لای هەموان ئاشکرایە".

وتەبێژی باڵیۆزخانەی چینی لە واشنتن لوو پەنگیوو گوتی " راپۆرتەکەی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بریتی بوو لە مەزەندەکردنێكێ بێ هیچ بنەمایەک و بە مەبەستی ناوزڕاندنی چین و تۆمەتبارکردنێتی .

یون سون بەڕێوەبەری ناوەندی ستیمسن بۆ پرۆگرامی چین لە واشنتن گوتی " رابەرانی نیشتمانی بە دەگمەن پێشوەخت لە بارەی ئەو جەنگانەی بەڕێوەیە کە رووبدەن یەکتری ئاگاداردەکەنەوە، گوتیشی هەربۆیە زانیاریەکانی نێوان ڕووسیا و چین ئاماژە بە هەبوونی پەیوەندییەکی تایبەتی نێوانیان دەکات".

یون سون گوتیشی ئەوە گرنگە چونکە ئەمە سروشت و قوڵی پەیوەندیەکانی نێوان چین و ڕووسیا پیشاندەدات. ناوبراو گوتیشی ئەگەرچین پەیوەندی بەداگیرکدنەکانی ڕووسیاوە هەبێت ئەو کاتە چین دەبێتە تێوەگلاو لەو داگیرکردنانەدا . ئێمە ناتوانین پێشبینی ئەوە بکەین کە چین بە شێوەیەکی بونیاتنەر وەڵام لەو بارەیەوە بداتەوە .

لە ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا کە بە توندی رەخنە لە داگیرکردنی ئۆکرانیا لەلایەن رووسیاوە دەگیرێت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا جڵینا پۆرتەر رۆژی پێنجشەممە گوتی پشتوانکاران لە ڕووسیا دەچنە خانەی لایەنی هەڵەی مێژووەوە و جیهان وا دەڕوانێتە ئەوەی کە بزانێت ئایا چ وڵاتێک لەسەر داگیرکردنی ئۆکرانیا دێتە دەنگ.

پەیوەندیەکانی نێوان چین و رووسیا لە ماوەی ساڵی رابردوودا زیادیان کردووە ، بەڵام چین لەم هەفتەیەدا وەک نێوەندگیرێک خۆی خستەرڕوو لە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا لەبری ئەوەی ببێتە پاڵپشتی مۆسکۆ .

ئەندروو سمۆڵ لە گروپی هاریکاری داکۆکیکردنی هەردوو بەری ئەتڵەسی دەڵێت پەیوەندیەکانی چین لەگەڵ روسسیا هێشتا لە ئەوپەڕی بایەخ و گرنگیدا دادەنرێت گوتیشی چین و رووسیا لە ماوەی جەنگی ساردا کێبڕکێیان لەگەڵ واشنتن دەکرد و وا هەردوو لایان دووبارە دژ بە رۆژئاوا لەمساڵانەی دوایدا یەکیان گرتەوە ناوبراو گوتیشی ڕەنگە چین وای پێشبینی کردبێت کە رووسیا بە خێرایی جەنگی ئۆکرانیا دەباتەوە هەر وەک چۆن ڕووسیا لە جەنگەکانی پێشووی خۆیدا سەرکەوتنی تۆمارکردبوو.

ئەلکزەندەر ڤیوڤینگ پرۆفیسۆر لە سەنتەری لێکۆڵینەوەکانی ئاسایسی ئاسیا پاسفیک لە هاوایی گوتی "رابەرانی چینی نەیان دەتوانی بە ئاسانی کاریگەری بکەنە سەر بڕیاری پوتن هەتا ئۆکرانیا دەگیرنەکات".

ناوبراو گوتیشی ئەوەی چین دەیتوانی بیکات ئەوە بوو کە پوتن قایلبکات داگیرکردنی ئۆکرانیا بۆ دوای یارییەکانی ئۆڵۆمپی بەیژین دوابخات ، ئەو کارەی پوتن ئەنجامیدا ئەوەش نیشانەی ئاستێکی بەرزی هاوکاری نێوان چین و ڕووسیا دەخاتەروو .

ڕاپۆرتی ڕالف جێنینگس - دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG