Accessibility links

پوتین فەرمان دەدات هێزی دژە ناوکی لە ئامادە باشیدابن


سەربازێکی ئۆکرانی لە کۆڵانێکدا لە کێیڤ لە ئۆکراینا لە بەردەم پاشماوەی بارهەڵگرێکی سەربازی سووتاودا دەڕوات.
سەربازێکی ئۆکرانی لە کۆڵانێکدا لە کێیڤ لە ئۆکراینا لە بەردەم پاشماوەی بارهەڵگرێکی سەربازی سووتاودا دەڕوات.

ئۆکرانیا ڕازی بووە لەگەڵ ڕووسیا لە سنووری بیلارووس گفتوگۆ بکات، چونکە ڤلادیمیر پوتینی سەرۆکی ڕووسیا فەرمانی بە هێزی دژە ناوکی ڕووسیا داوە لە ئامادە باشیدابن.

لەگەڵ زیابوونی گرژییەکان لەگەڵ خۆرئاوا بەهۆی داگیرکردنی ئۆکرانیای لەلایەن ڕووسیاوە، پوتین ڕۆژی یەکشەممە بە وەزیری بەرگری ڕووسیای ڕاگەیاند کە هێزی دژە ناوکی بخاتە ناو "یەکەیەکی تایبەتی ئەرکی شەڕەوە". پوتین بە بەرپرسەکانی ڕاگەیاند کە سەرکردایەتیکردنی هێزی ناتۆ " لێدوانی شەڕانگێزانەی داوە" و سزای قورسی دارایی بەسەر ڕووسیادا سەپاندووە.

وتەبیژی کۆشکی سپی جێن پساکی ڕۆژی یەکشەممە بە ئەی بی سی نیوزی ڕاگەیاند کە پوتین بەردەوام بوو لە شێوازی "دروستکردنی هەڕەشەکان کە بوونی نییە بۆ ئەوەی پاساوی دەستدرێژیی زیاتر بدات"

وتیشی: "لە هیچ کاتێکدا ڕووسیا لە ژێر هەڕەشەدا نەبووە لەلایەن ناتۆوە، و نە لە ژێر هەڕەشەدا بووە لەلایەن ئۆکرانیاوە".

لە لایەکی ترەوە ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا ڕازی بوو کە شاندێک بنێرێتە سەر سنووری بیلارووس بۆ دەستپێکردن بە گفتوگۆی ئاشتی لەگەڵ ڕووسیا بەبێ هیچ مەرجی پێشوەختە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئێمە ڕێککەوتین کە شاندی ئۆکرانی بەبێ مەرجی پێشوەختە لە سنووری ئۆکرانیا و بیلارووس لە نزیک ڕووباری پریپیات لەگەڵ شاندی ڕووسیا کۆببنەوە"

سوپای ڕووسیا لە ڕۆژی یەکشەممە، کە چوارەمین ڕۆژی داگیرکردنی ڕووسیایە، بەردەوام بوون لە شەڕی هێزەکانی بەرگری ئۆکرانی و سەربازانی هاووڵاتی بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی کێیڤی پایتەخت و شارەکانی تر.

جێی وتنە سەربازە ڕووسییەکان کە چوونە ناو شاری خارکیڤ، دووەم گەورەترین شاری ئۆکرانیا کە نزیکەی 40 کیلۆمەتر لە سنووری ڕووسیاوە دوورە، ڕووبەڕووی بەرخۆدانییەکی قورس بوونەوە بەرەبەیانی یەکشەممە، نووسینگەی سەرۆکی ئۆکرانیا هەواڵی تەقینەوەیەکی لە شاڕەکەدا ڕاگەیاند و گوتی هێزەکانی ڕووسیا بۆرییەکی گازیان تەقاندەوە.

XS
SM
MD
LG