Accessibility links

هێزەکانی ئۆکرانیا دژی داگیرکاری ڕووسیا بەرگری لە پایتەختەکەیان دەکەن


دەنگی تەقینەوە و شەڕەتەقە ڕۆژی هەینی لە کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا دەبیسترا لە کاتێکدا هێزەکانی ڕووسیا بۆ سێهەم ڕۆژە بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆ داگیرکاری ئۆکرانیا.

کاربەدەستانی ئۆکرانیا داوا لە هاووڵاتیان دەکەن هاوکاری بکەن لە بەرگری کردن لە کیێڤ دژ بە سوپای ڕووسیا. هێرشێک کرایە سەر بنکەیەکی سەربازی لە پایتەخت، بەڵام سوپای ئۆکرانیا ڕایگەیاند کە هێرشەکە پوچەڵکراوەتەوە.

سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە هێرشکرایە سەر باڵەخانەیەکی بەرزی دانیشتوان لە پایتەخت. وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا گوتی مووشکی ڕووسیا بەر باڵەخانەکە کەوتووە. هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زیانێکی گیانی لەو هێرشە ڕانەگەیەندراوە. گرتە ڤیدیۆییەکان نیشان دەدات زیانێکی زۆر بە نهۆمەکانی سەرەوەی باڵەخانەکە گەیشتووە.

سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زڵێنسکی ڕۆژی شممە پێشبینی ئەوەی کردب کە هێرشەکان بۆ سەر کیێڤی پایتەخت توندتردەبێت.

ئەو گوتی " کیێڤ سەرنجێکی تایبەتی دەوێت، ناتوانین پایتەخت لەدەستبدەین."

زڵێنسکی ڕۆژی شەممە لە تویتێکدا گوتی لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا قسەی کردووە. چەک و کەلوپەل لە هاوبەشەکانمانەوە بەرەو ئۆکرانیا. هاوپەیمانێتی دژە جەنگ کاردەکات."

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە سوپای ڕووسیا شاری میلیتۆپۆلی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیایان گرتووە.

XS
SM
MD
LG