Accessibility links

لە شاری قامیشلۆ، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی هاووڵاتیان دەکاتە ئامانج


ڕۆژی پێنجشەممە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان ئۆتۆمبێلێکی هاووڵاتیانی سڤیل لە نزیک هاوینەهەواری فاروج لەسەر ڕێگای نێوان هەردوو شاری قامیشلۆ و عامودا کردە ئامانج.

لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا 3 ژن و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە برینداربوون، بریندارەکان بریتین لە دالیا شێخموس تەمەن 20 ساڵ، ڕۆزا حەمۆ تەمەن 38 ساڵ و مونیف حەمیدی 33 ساڵ، لەگەڵ شۆفێری ئۆتۆمبێل لەزکین عابد کە تەمەنی 35 ساڵە.

بریندارەکان دەستبەجێ گەیەنرانە نەخۆشخانەی فێرمان لە شاری قامیشلۆ

ژنە بریندارەکە ڕۆزا حەمۆ بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " بەهۆی دەنگی تەقینەوەکەوە توشی سەر سوڕان بووە و دواتر گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە.

هەروەها ژنێک بە ناوی دالیا شێخموس کە قاچی برینداربووە دەڵێت لە کاتی هێرشەکەی کرایە سەر ئۆتۆمبێلەکەیان بێ هۆش بووە و خۆی لە نەخۆشخانە بینیوەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی نەخۆشخانەکە، هەرسێ ژنەکە بە سەختی بریندارن و هیچ مەترسیەک لەسەر ژیانیان نییە.

جێگای وەبیر هێنانەوەیە کە لە مانگی 10ی ساڵی ڕابردوو ئەنجومەنی بەڕێوەبەری خۆسەری سەرکۆنەی هەردوو هێزی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ڕووسیای کرد بۆ ئەو هێرشانەی کە کرانە سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.

هەروەها ڕۆژی 23ی هەمان مانگ بۆ دووەم جار فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکی ئۆتۆمبێلێکی هاوڵاتیانی سڤیلی لە شاری کۆبانی کردە ئامانج.

لە ڕۆژی 22ی مانگی 8ی ساڵی ڕابردوو، لە گوندی هیمۆی ڕۆژئاوای شاری قامیشلو، فڕۆکەیەکی بیفڕۆکەوانی تورکی ئۆتۆمبێلێکی سەربازی کردە ئامانج و ژمارەیەک کەس برینداربوون.

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:45 0:00

XS
SM
MD
LG