Accessibility links

ئەردۆغان: ناتوانین دەستبەرداری ڕووسیا یان ئۆکرانیا ببین


سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند؛ تورکیا ناتوانێت دەست لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕووسیا یان ئۆکرانیا هەڵبگرێت، بەڵام ڕەخنەی لە هەوڵە دیپلۆماسییەکانی ڕۆژئاوا گرت لەگەڵ مۆسکۆ کە نەیانتوانی بگەنە دەرئەنجامێکی باش. ئەمەش بەپێی تەلەفیزیۆنی NTV و چەناڵەکانی دیکە.

ئەردۆغان لە کاتی گەڕانەوەی لە ئافریکا لە سەروەختی گفتوگۆکانیدا لەگەڵ پەیامنێراندا جەختیکردەوە لەسەر دەسپێشخەرییە نێوەندگیرییەکانی لە نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا و گوتیشی تورکیا ئەندامی ناتۆیە و پەیوەندی باشی لەگەڵ هەردوولادا هەیە، بە جۆرێک هەنگاو دەنێت کە زیان بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نەگەیەنێت.

ئەرگۆغان بە پەیامنێرانی میدیا تورکییەکانی ڕاگەیاند کە "ناکرێت دەست لە هیچ کام لەو دوو وڵاتە هەڵبگیرێت" و "ئامانجمان ئەوەیە کە هەنگاوێکی وا بنێین بە ئومێدی ئەوەی چارەسەری بکەین بەبێ ئەوەی دەستبەرداریان ببیین."

هەروەها داوای لە ئۆکرانیا و ڕووسیا کرد دانوستانەکان دەستپێبکەنەوە و گوتیشی ناتۆ پێویستی بە "دیاریکردنی هەڵوێستی خۆی هەیە."

لەم هەفتەیە دانپیادانان بە دوو هەرێمی جوداخوازی ڕووسیا لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا، کاردانەوە و سزاگەلێکی خێرای زلهێزانی ڕۆژئاوای لێکەوتەوە دژی ڕووسیا. تورکیا کە هاوسنوورە لەگەڵ ئۆکرانیا و ڕووسیا لە دەریای ڕەشەوە، لە بنچینەدا دژایەتی سزاکان دەکات، بەڵام ئەم هەنگاوەی ڕووسیای بە قبوڵنەکراو وەسفکرد.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG