Accessibility links

فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆ چەندین جارە لەم ماوەیەدا دەڤەری سیدەکان بۆردومان دەکەن


فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆ چەندین جارە لەم ماوەیەدا دەڤەری سیدەکان بوردومان دەکەن، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە، تەنها لە هەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە سێ جار بوردومانی ناوچەکانی سیدەکان کراوە بەڵام ئەو ناوچانەی كە بۆردومان كراون ناوچەی سنورین و دوورن لە ئاوەدانی و گوندنشینان.

ئیحسان چەلەبی بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان بەدەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند" دەنگی فرۆکە و لێدانەكانیان لە ناوچەکە دەبیسترێت و جار جار بۆردومان هەیە، بۆردومانەكان لە نزیک موغار، بێرکمە، بەربزین و نزیک گوندی دەراوی سەروو و هێلی خواکۆرک و ئەو شوێنانەی کە هاوسنورن لەگەڵ تورکیا، بەڵام لەم ساڵەدا پێکدادان نەبووە تەنها دەنگی فرۆکەکان بە بەردەوامی هەیە بۆ نموونە گومانیان لە شوێنێک هەبێت کە پەکەکەی تێدایە کاتژمێرێک تێدەپەرێت بۆردومان دەکرێت لەوانەیە لە هەفتەی ڕابردوو زیاتر لە سێ جار بۆردومانیان کردبێت و هەر شوێنێک گومانیان هەبێت بوردومانی دەکەن."

لە لایەکی ترەوە سەبارەت بەو شوێنانەی کە فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردومانی دەکەن و زیانەکانی، ئەسکەندەر ڕەشید هەڵسوڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان لە سیدەکان بە دەنگی ئەمەریکای گوت" ئـەو شوێنانەی کە بۆردومان دەکرێن چیای بەربزین و حەساری ڕۆس و چیای بۆڵێ و گەروە زینە، ئێستاش وەرزی زستانە بەفر لەو شوێنانە هەیە و هاتوچۆی خەڵکی لەسەر نییە بۆیە زەرەر و زیانەکان نازانرێت چونکە ئەو ناوچەیە لە ژێر فەرمانڕەوایەتی پارتی کرێکارانی کوردستانە."

بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان گووتیشی" ئەو شوێنانەی کە بوردومان دەکرێن دوورن لە ئاوەدانی و خەڵک و گوندنشیان بۆیە هیچ زەرەر و زیانێکیان نییە لەبەر ئەوەی لەئێستادا هیچ کۆچەر و ڕەوەندێک لەو شوێنانەدا ناژین، وەرزی زستانیشە بۆیە هیچ پوش و پاوانێکیش ناسوتێت چونکە لەو ناوچەیەدا بەردەوام بارانی زۆر هەیە."

بەهۆی ئەو شەڕ و نا ئارامی و بۆردومانانەی فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆ سەر دەڤەری سیدەکان و قەزای سۆران بەگشتی لە ماوەكانی ڕابردوو زەرەر و زیانێکی زۆری مادی و تەنانەت گیانیشی لێکەوتووەتەوە بۆیە بەردەوام خەڵکی ناوچەکە داوا دەکەن چیتر نەبنە قوربانی ئەو شەڕ و ململانێ و بۆردومانانەی دەڤەرەکە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:05 0:00

XS
SM
MD
LG