Accessibility links

ئایدن مەعروف: بڕواناکەم بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق سەبارەت بە کۆتاکان لە هەرێم و عێراق جێبەجێ بکرێت


دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاری دا بە نادەستوری بوونی نوێنەرایەتی پێکهاتەکانی(ئێزیدی و شەبەک و کوردی فەیلی) کە بە شێوەی کۆتا ئەو نوێنەرانە دەچنە ناو پەرلەمانی عێراق، بە پێی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی ئەو بڕیارە لە پێناو بەدیهێنانی یەکسانی و یەکگرتووی نیشتمانیـیە.

ئایدن مەعروف ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی عێراق هەروەها وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دوری زانی ئەو بڕیارەی دادگا لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق جێبەجێ بکرێت، وتی" چونکە ئەو کۆتایانە نوێنەرایەتی پێکهاتەی خۆیان دەکەن و هیچ زیانێکییان نیـیە، چونکە ئەوە زیاتر پاڵپشتێکە بۆ زیاتر پێکەوە ژیان لە عێراق و هەرێمی کوردستانی عێراق، ئەو بڕیارەی دادگای فیدراڵی کاریگەری باشی نابێت لەسەر پێکەوە ژیانی پێکهاتە و ئاینە جاوازەکانی عێراق، ئەو پێکهاتە جیاوازانە مافی خۆیانە بەشدار بن لە پرۆسەی سیاسی، دەبێت هاوشێوەی هەرێمی کوردستان بێت کە پێکەوە ژیان و بەشداربوونێکی باش هەیە لە هەرێمی کوردستاندا. "



" بڕیارەکە، بڕیارێکی باش نەبوو"

لە سەرەتای قسەکانیدا ئایدن مەعروف ڕایگەیاند" ئەو بڕیارەی دادگا بڕیارێکی باش نەبوو چونکە کاریگەری خراپ لەسەر ڕەوش و مافی پێکهاتەکان، بە تایبەت ئەو پێکهاتە ئاینی و دینیە جیاوازییانەی کە دادگا بڕیاری لە بارەیانەوە داوە، ئەو کاتەی داعش هاتە موسڵ لە 2014 بە شێوەیەکی زۆر نامرۆڤانە ئەو پێکهاتانەیان کۆمەڵکوژ کرد، بۆیە دەبێت لایەنە سیاسیەکان و حکومەتی عێراقی بە جدی هەوڵی پاراستنی مافی ئەو پێکهاتانە بدەن تا بەشداربن لە پڕۆسەی سیاسی و بڕیاری سیاسی. "


هەروەها وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وتیشی " من وای دەبینم ئەو بڕیارەی دادگا هەڵەیە، چونکە لە بەرژەوەندی پرۆسەی دیموکراسی و پاراستنی مافی پێکهاتەکان نیـیە، هەرخۆی بەشداریپێکردنی ئەو پێکهاتانە وەک لایەنێکی مەعنەوییە بۆیان کە لە 329 کورسی تەنها 9 کورسییان هەیە، بۆیە ئەو بڕیارەی دادگای فیدراڵی کاریگەری خراپی دەبێت لە کاتێکدا لە دەستوردا مافی ئەو پێکهاتانە پارێزراوە و مافەکانیان دەستەبەرکردوون، ئێمە دەبێت زیاتر پێداگری بکەین لەسەر بەشداری ئەو پێکهاتانە. "


"خەتای حزبە گەورەکان خۆیانە نەک پێکهاتەکان"

دەربارەی ئەو ڕەخنانەی لە پێکهاتەکان دەگیرێت کە زیاتر لایەنە گەورە سیاسییەکان بۆ خۆیانیان بەکاردەهێنن؟

ئایدن مەعروف وتی" ئەوە خەتای حزبە گەورەکانە، خەتاکە لە پێکهاتەکان نیـیە، خۆی نوێنەرایەتی ڕاستەقینە باشترین شتە بۆ پێکهاتەکان کە بە ئیرادەی خۆیان سیاسەت بکەن ئەمە کاریگەری باشتر دەبێت. "


"ئەو کۆتایانە نوێنەرایەتی پێکهاتەیی خۆیان دەکەن و هیچ زیانێکی نیـیە"

جگە لە پێکهاتە ئاینی و دینییە جیاوازەکان لە هەرێمی کوردستان تورکمانەکان بە کۆتا بەشدارن لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی هەرێم، وە لە ناو وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینەکان نوێنەری هەموو ئاینە جیاوازەکان هەیە، هەروەها وەزارەتی کاروباری پێکهاتەکانیش لە ناو کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە.

ئایدن مەعروف وەزیری کاروباری پێکهاتەکنی هەرێمی کوردستان لەو بارەوە دەڵێت" لەسەر ئاستی عێراق تورکمان بە کۆتا بەشدار نیـیە بەڵکو بە شێوەیەکی گشتی بەشدارن، بەڵام لەسەر ئاستی هەرێمی کودستان پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینیە جیاوازەکان 11 کورسی کۆتایان لەناو پەرلەمانی هەرێم هەیە، بۆیە بڕواناکەم ئەو یاسایە لە هەرێم پەیڕەو بکرێت چونکە ئەو بەشداریپێکردنە بۆتە هۆی زیاتری پێکەوە ژیان لە هەرێمی کوردستان وە حکومەتی هەڕێم زیاتر پاڵپشتە لە بنەماکانی پێکەوە ژیان و پاراستنی مافی پێکهاتەکان بۆیە باوەڕناکەم لە هەرێم شتی وا ڕووبدات. "

ئایدن مەعروف بە دوری زانی ئەو بڕیارەی دادگا لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق جێبەجێ بکرێت، وتی" چونکە ئەو کۆتایانە نوێنەرایەتی پێکهاتەی خۆیان دەکەن و هیچ زیانێکییان نیە، چونکە ئەوە زیاتر پاڵپشتێکە بۆ زیاتر پێکەوە ژیان لە عێراق و هەرێمی کوردستانی عێراق. "


" ئەو بڕیارەی دادگای فیدراڵی کاریگەری باشی نابێت لەسەر پێکەوە ژیانی پێکهاتە و ئاینە جاوازەکانی عێراق"

وەزیری کاروباری پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان دەشڵێت" بەشداری پێکهاتە جیاوازەکان لە ناو هەرێمی کوردستان بە یاسا ڕێکخراوە، ئەمەش هەنگاوێکی باش و ئیجابیانەیە بۆ زیاتر پێکەوە ژیان و بەشداریپێکردنی ئەو پێکهاتە جیاوازانە لە پرۆسەی سیاسی و بڕیارە سیاسیەکان، لەناو هەرێمی کوردستان پاڵپشتییەکی باش هەیە بۆ پێکهاتە جیاوازەکان. "

لە کۆتایی قسەکانیدا مەعروف جەختیکردەوە" ئەو بڕیارەی دادگای فیدراڵی کاریگەری باشی نابێت لەسەر پێکەوە ژیانی پێکهاتە و ئاینە جیاوازەکانی عێراق، ئەو پێکهاتە جیاوازانە مافی خۆیانە بەشدار بن لە پرۆسەی سیاسی، دەبێت هاوشێوەی هەرێمی کوردستان بێت کە پێکەوە ژیان و بەشداربوونێکی باش هەیە لە هەرێمی کوردستاندا. "

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:45 0:00


XS
SM
MD
LG