Accessibility links

کۆشکی ئەلیزێ: ماکرۆن و پوتین لەسەر کارکردن بۆ پاراستنی ئاشتی ڕێککەوتن


نووسینگەی ماکرۆن ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا و ڤلادیمێر پوتین هاوتا ڕووسییەکە ڕۆژی یەکشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی چارەسەری دیپلۆماسی بۆ قەیرانی ئۆکرانیا بدۆزنەوە.

کۆشکی ئەلیزێ ڕایگەیاند، لەسەر بنەمای ئەم پەیوەندییە، وەزیرانی دەرەوەی هەردوو وڵاتەکە لە ڕۆژانی داهاتوودا بۆ ئەو مەبەستە کۆدەبنەوە، و کار لەسەر ڕێکخستنی کۆبونەوەیەکی لوتکەیی گونجاو دەکەن لە بەرزترین ئاستدا لەگەڵ ڕووسیا و ئۆکرانیا و هاوپەیمانان بۆ داڕشتنی فەرمانێکی ئاسایشی نوێ لە ئەوروپا.

هاوکات کرێملین لە راگەیەندراوێکدا وتی: "لە ڕوانگەی دۆخی بە پەلە، سەرۆکەکان دانیان بەوەدا نا کە پێویستە لەڕێگەی وەزارەتەکانی دەرەروە و ڕاوێژکارانی سیاسی ڕێبەران سەرۆکەکانی گەران بەدوای چارەسەرەکان چڕتر بکرێت".

کرێملین ئەوەشی وت: "پێویستە ئەم پەیوەندیانە ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەی ئاگربەست بکەن، و هەروەها پێشکەوتن لە جێگیرکردنی ناکۆکیەکان لە دۆنباس مسۆگەر بکەن"

لە پەیوەندییەکی جیادا لە ڕۆژی یەکشەممە، ماکرۆن و ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا گفتوگۆیان کرد لەسەر ڕێگا گونجاوەکان بۆ هێوەرکردنی ڕەوشەکە کرد.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG