Accessibility links

بەهۆی تەقینەوەیەک لە سۆماڵیا 13 کەس دەکوژرێن


تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی سۆماڵیا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند لە شارۆچکەی بەلەوین بەلایەنی کەم 13 کەس کوژراون، پاش تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە ڕێستورانتێکدا کە شایەتحاڵەکان دەڵێن لەو کاتەدا پڕ بووە لە کاربەدەستانی خۆجێهی و سیاسەتمەداران.

بە پێی راپۆرتی هەواڵگیری SITE، کە چاودێری گروپە چەکدارەکانی ئۆنلاین دەکات، گروپی توندڕەوی ئەلشەباب بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی ڕاگەیاندووە.

ئەو گروپە توندڕەوە ئیسلامییە ، کە زۆرجار هێرش دەکاتە سەر ئامانجەکانی حکومەت و خەڵکی مەدەنی، لە دوو هەفتەی ڕابردوودا دوو هێرشی ئەنجام داوە.

تەلەفیزیۆنی نیشتمانی سۆماڵیا ڕایشیگەیاند لە هێرشەکەی بەلەدوەیندا 18 کەسیش برینداربوون.

یەکێک لە شایەتحاڵەکان گوتی ئەو هاوکاری دەرکردنی بریندارەکانی کردووە پاش تەقینەوەکە.

ئەدەن فەرەح بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی گوت " من حەوت تەرمم ژمارەدووە، کە سەرباز و خەڵکی سڤیلیشی تێدابوو، و زیاتر لە 10 برینداریش."

پۆلیس و کاربەدەستانی حکومەت پشتڕاستیان کردەوە هێرشەکەی ئەو ڕێستورانتە لە ئەنجامی هێرشێکی خۆکوژی بووە، بەڵام ژمارەی قوربانیانیان ڕانەگەیاندووە.

XS
SM
MD
LG