Accessibility links

مەسعود عەبدولخالق: فرۆشتنی نەوت لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە نەهامەتی بۆ هاوڵاتیان خوڵقاندووە


مەسعود عەبدولخالق سەرۆکی دەزگای ستاندەرد بۆ توێژینەوە دەڵێت هەر لە سەرەتاوە لایەن کوردەکان لەسەر دەرهێنانی نەوتی هەرێم هاوڕا نەبوون تەنانەت ئەمەریکاش ئەو کاتە بە ڕابەرانی کوردی گوت کە ئەوان پشکی لەسەدا 70 ی بودجەتان لە بەغدا مسۆگەرە هەربۆیە پێویست ناکات نەوت دەربهێنن کە بە خراپی بەڕێوە ببرێت.

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق رۆژی 15ی مانگی دووی ساڵی 2022 بڕیارێکی دەرکرد و تێیدا یاسای نەوت و گازی هەرێمی کوردستانی بە نایاسایی و نادەستوری پێناسەکرد و هەڵیوەشاندەوە. یاساکەی دادگای فیدراڵی عێراق کۆتاییە و جێی تانە لێدانیش نییە.

ئایا کاتی بڕیارێکی لەم جۆرەی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بەرامبەرهەرێمی کوردستانی عێراق لە سەروبەندی گرژی و ئاڵۆزیە سیاسیەکانی وڵات بە ڕێکەوت بووە یان ئامانج و مەبەستی تایبەتی هەبووە کە بیانپێکێت؟

مەسعود عەبدولخالق سەرۆکی دەزگای ستاندەرد لە شاری هەولێر دەڵێت" دەشێت بە مەبەست بووبێت یان بەرێکەوت. ئایا ئەم بڕیارەی داداگای باڵای فیدرالی عیراق ئەگەر بە تەواوی جێبەجێ بکرێت ئەبێتە مایەی لاوازبوونی پێگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەوەی کە داهاتی فرۆشتنی نەوت لە دەست دەدات؟

عەبدولخالق لەو بارەیەوە دەڵێت "پێگەی هەرێمی کوردستان لە ئێستادا خۆی لەوپەڕی لاوازیدایە هەربۆیە بە دڵنیاییەوە ئەم بڕیارەش زیاتر هەرێم لە بەرامبەر بەغدا لاوازتر دەکات."

حکومەتی هەرێم و بەتایبەت بەرپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستان دژ بە بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدرالی هاتنە دەنگ و دەڵێن بڕیارەکە نایاسایی و پێشێلی دەستوری عێراقی کردووە، هەربۆیە وەک دەڵێن هەموو رێگەیەکی یاساییە ودەستوری لە دژی دەگرینە بەر.

بەڵام هەروەک ئاشکرایە و هەروەها بەرێز مەسعود عەبدولخالق باسی لێوە دەکات بڕیارەکەی پەیوەستی دادگای باڵای فیدرالی عێراق دەبێت هەرێم جێبەجێی بکات چونکە ناتوانرێت تانەی لێبدرێت هەربۆیە بۆ هەموو کێشەیەکی جێی مشتومڕ تەنها سەرچاوەی یەکلاکەرەوەی کێشەکانە لە عێراق، جگە لە داداگای باڵای فیدرالی هیچ دامەزراوەیەکی دیکە نییە کە کورد بۆ ئەم مەسەلەیە پەنای بۆ بەرێت.

کاتێک بەرپرسانی باڵای هەرێمی کودستانی عێراق بەناوی ئابوری ئازاد دەستیان بە گرێبەستەکانی دەرهێنانی نەوت و فرۆشتنی کرد دەیان گوت کوردستان دەچێتە سەر نەخشەی نەوتی جیهانی و دەبێتە مایەی خۆشگوزەرانی بۆ هاوڵاتیانی هەرێم . بەڵام ئایا واقیعی حاڵ تەواو پێچەوانەی ئەو خۆشگوزەرانییەی بەرپرسانی کورد باسیان لێدەکرد نەسەلماندووە.

لەو بارەیەوە مەسعود عەبدولخالق دەڵیت بە داخەوە دەرهێنانی نەوت و ئابوری سەربەخۆ کە باسیان لێدەکرد نەک خۆشگوزەرانی بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی نەهێناوە بەڵکو بووەتە مایەی ماڵوێرانی و نەهامەتی بۆ میلەت.

پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە کە ئایا بەرپرسانی باڵای هەرێم دەچنە ژێرباری بڕیارەکەی داداگای فیدراڵی عێراق و بە ناچارییەوە تەواوی دۆسییەی نەوت و گاز ڕادەستی حکومەتی ناوەند دەکەن یان نا ؟ گریمان کردیان ئایا ئەوە دەبێتە لاوازبوونی پێگەی پارتە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم کاتێک سەرچاوەکانی داهاتیان لەبن دێت، ئایا دەتوانن هاوشێوەی رابردوو ئەو دەسەڵاتە ڕەهایەیان بمێنێتەوە؟

لە وەڵامدا مەسعود عەبدولخالق دەڵێت" با پەلە نەکەین و حکومی کوێرانە نەدەین و چاوەڕوان بین چونکە وەڵامی ئەو پرسیارانە ڕۆژگار هەر دەیانداتەوە."

بۆ درێژەی وتوێژەکە کرتە لەم فایلە دەنگیەی خوارەوە بکە

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:20 0:00

بۆ درێژەی

XS
SM
MD
LG