Accessibility links

هاوپەیمانان و هەسەدە ڕێگایەکی نوێ لە شەڕی دژ بە داعشدا دەگرنەبەر


ڕۆژی هەینی هێزەکانی هەسەدە بە بەشداری یەکینەکانی چەکی قورسی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک و یەکە زرێپۆشەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، مەشقی سەربازی هاوبەشیان لەسەر ڕێگای ئەبو خەشبی ڕۆژئاوای دێرەزور ئەنجامدا.

بەگوێرەی هەسەدە، ئەو ڕاهێنانانە بە مەبەستی تاقیکردنەوەی تاکتیکی نوێن بۆ بەرەنگاربوونەوەی شانەکانی داعش و ڕێگاکانی دابینکردنی پشتیوانی خێرا بۆ خاڵە سەربازییەکان و گواستنەوەی شەڕڤانان بۆ ناوچە ناکۆکەکان لە دژی هێرشەکان.

هەسەدە لە لێدوانەکەیدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەم ڕاهێنانە هاوبەشانە جەخت لە هاوکاری نێوان هێزەکانی هەسەدە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکەنەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەی تیرۆریستانی داعش و زامنکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

بەپێی بەدواداچوونەکان بەتایبەتی لە ناوەڕاستی ساڵی 2021 و هەتا سەرەتای ساڵی 2022 تاکتیکەکانی هێرشی شانەکانی داعش گۆڕاون.

ئەم گۆڕانە لە دوو ئاستدا خۆی دەبینێتەوە، ئاستی یەکەم جۆری ئەو ئامانجانەیە کە هێرشیان دەکرێتە سەر، ئەوی دیکەشیان ژمارەی چەکدارە هێرشبەرەکانن.

لە لایەکەوە شانەکانی داعش دەست دەکەن بە هێرشکردنە سەر ئامانجە گرنگەکانی وەک ئەو زیندانانەی کە چەکدارانی داعش تێیدا زیندانیکراون، لە کاتێکدا ئەم جۆرە هێرشانە لەلایەن ژمارەیەکی زۆر لە چەکدارە هێرشبەرەکانەوە ئەنجامدەدرێت.

شارەزایان پێیان وایە ئەم پێشکەوتنانە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هەسەدەی وای لێکردووە، لە شەڕی دژ بە داعشدا ڕێوشوێنی دیکە بگرنە بەر.

ڕۆژنامەنووس هۆشەنگ حەسەن پێیوایە هێرشەکەی سەر زیندانی سیناعە وای لە هەسەدە و هاوپەیمانان کرد کە مەشقی سەربازی ئەنجام بدەن و تاکتیکی نوێی شەڕ بەکاربهێنن.

بەگوێرەی نوسینگەی چاودێری سەربازی هەسەدە، داعش بەم دواییانە توانای گواستنەوە و شاردنەوەی شانەکانی زیادکردووە و لە ئەنجامدا مەترسی هێرشەکانیشی زیاتربوون.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:27 0:00

XS
SM
MD
LG