Accessibility links

لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا پڕۆژەی پەیماننامەی جڤاکی بەرەو کۆتایی دەچێت


کۆبونەوەی کۆمیتەی پەیماننامەی جڤاکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە حەسەکە.
کۆبونەوەی کۆمیتەی پەیماننامەی جڤاکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە حەسەکە.

کۆمیتەی پەیماننامەی کۆمەڵایەتیی بەڕێوبەراتی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کۆتاییانهێنا بە نووسینی ڕێککەوتننامەی کۆمەڵایەتی بۆ هەرێمەکە. بە وتەی بەرپرسانی ئەم کۆڕبەندی هەماهەنگییە دواییەمین کۆبوونەوەکانی بۆ نووسینی ڕێککەوتننامەی کۆمەڵایەتی لە 11 و 12ی مانگی 2 دا تەواوکردووە.

لەم بارەیەوە مافناس ئیدریس عیسۆ ئەندامی لیژنەی یاسادانانی ئەنجومەنی نیشتمانی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەڵێت "ڕێبەرایەتی خۆسەر پێویستی بە ڕێککەوتنێکی نوێی کۆمەڵایەتیی بەرفراوان هەیە کە بریتی بێت لە مەرج و داخوازی نوێ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا."

دوای چەند کۆبوونەوەیەکی هەماهەنگی بچووک لەلایەن لیژنەکانی هاوپەیمانیەکەوە لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا 157 ئەندامی لیژنەی بەفراوانی جەماوەری چوار کۆبوونەوەیان ئەنجامدا کە دوایەمین کۆبوونەوە لە ڕۆژی 12ی ئەم مانگەدا بەڕێوەچووە و لە ئەنجامدا کۆتا ڕەشنووسی ڕێککەوتننامەی کۆمەڵایەتی تەواوکرا.

ئەکرەم حەسۆ ئەندامی لیژنەی جەماوەری هاوپەیمانی دەڵێت " چوارچێوەی کارەکانیان بریتین لە لێکۆڵینەوە لە کاری لیژنە هاوبەشەکان و هەڵسەنگاندنی بەندەکانی ڕێککەوتننامەی کۆمەڵایەتی."

لە نێو کۆمیتەی پەیماننامەی کۆمەڵایەتییدا نوێنەرانی بەڕێوبەرایەتی خۆسەر، لایەنە سیاسییەکان، بزوتنەوەی گەنجان، چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، پیران و کەسایەتییە ناودارەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا شوێنی خۆیان هەیە و بەشداری دەکەن.

هەموو لایەنەکانی بەشدار لەم گروپەدا جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە ئامانجیان دامەزراندنی دەستوورێکی ڕێکوپێکە بۆ ڕێبەرایەتی خۆسەر لەپێناو سەرخستنی دۆخی دیموکراسی.

دکتۆر عەبیر حەساف ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا دەڵێت "پاراستن و مسۆگەرکردنی مافەکانی ژنان یەکێکە لە پرسە سەرەکییەکانی ئەم هاوپەیمانییە."

دەقی هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە چوار قۆناغدا تاوتوێ کرا و بۆ دوو لیژنە ئامادەکرا.

لە مانگی 12 ی ساڵی ڕابردوودا لیژنەی فراوانی جەماوەری یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا.

لە 15ی مانگی 7 ی ساڵی 2021 دا لیژنەیەکی 30 ئەندامی بۆ ئامادەکردنی ڕەشنووسی پەیماننامەی کۆمەڵایەتی پێکهێنرا کە دەستوورێکە بۆ ڕێکخستنی کاروباری سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی ڕێبەرایەتی خۆسەر.

دوای ئەوەی کۆمیتە جەماوەرییە بچووکەکان کۆتاییان بە کۆبوونەوەکانیان هێنا کۆبوونەوەکانی کۆمیتەی بەرفراوانی جەماوەری دەستیپێکرد.

لە هەردوو ڕۆژی 11-12ی ئەم مانگەدا گفتوگۆ لەسەر ئەو پرسانە کرا کە ماونەتەوە و هاوکات گفتوگۆش لەسەر پەیماننامەی کۆمەڵایەتی کرا و هێڵی کۆتایی ڕێککەوتننامەی کۆمەڵایەتی کۆتایی هات.

بە وتەی بەرپرسانی ئەم کۆڕبەندی هەماهەنگییە؛ دوابەدوای پەسەندکردنی ئەنجومەنی گشتیی ڕێبەرایەتی خۆسەر تا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی دیموکراتی گەلان لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا، کۆمیتەکان هەڵدەبژێردرێن.

بەڕای چاودێران ئەگەر ئەنجومەنی نیشتمانی کورد ناسراو بە ئەنەکەسە لەسوریایە ئامادە نەبێت ببێت بە بەشێک لەم هاوپەیمانییە کۆمەڵایەتییە ئەوا پرسێکی سەرەکیی سەرهەڵدەدات.

بەڕای چاودێران ئەگەر دیالۆگی کوردی نەگاتە ئاکامێک ئەوا کاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر بارودۆخی دیموکراسی ڕێبەرایەتی خۆسەر کە لەئێستادا هاوپەیمانییەکە لەبەردەم تاقیکردنەوەدایە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:33 0:00

XS
SM
MD
LG