Accessibility links

زیلینسکی میوانداری سەرۆک وەزیرانی ئەڵمانیا دەکات بۆ وتوێژ لەسەر قەیرانی ئۆکرانیا و ڕووسیا


ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا ڕۆژی دووشەممە میوانداری سەرۆک وەزیرانی ئەڵمانیا ئۆلاف شۆلز دەکات لە کیێف بۆ گفتوگۆکردن لەسەر قەیرانەکانی ئۆکرانیا و ڕووسیا، لە کاتێکدا سەرکردەکانی ڕۆژئاوا لە نێوان ترسی داگیرکردنی ڕووسیادا هاوهەڵوێستی لەگەڵ ئۆکرانیا دەردەبڕن.

شۆڵز ڕۆژی یەکشەممە بە پەیامنێرانی گوت کە کۆکردنەوەی سەربازانی ڕووسیا بە درێژایی سنوور لەگەڵ ئۆکرانیا هەڕەشەیەکی زۆر زۆر جدییە و سەردانەکەی ڕۆژی دووشەممەی بۆ کیێڤ و پاشان بۆ مۆسکۆ لە ڕۆژی سێشەممەدا بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ڤلادیمر پۆتنی سەرۆکی ڕووسیا دەربارەی دۆزینەوەی ڕێگایەکە بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی لە ئەوروپا.

ئۆکرانیا ڕۆژی یەکشەممە داوایکرد ڕووسیا و ئەندامانی تری ڕێکخراوی ئاسایش و هاوکاری ئەوروپا لە ماوەی دوو ڕۆژدا بەشداری لە دانیشتنێکدا بکەن بۆ تاوتوێکردنی جموجۆڵی هێزەکانی ڕووسیا.

وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا دیمیتۆ کولێبا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا دەنوسێت "ئەگەر ڕووسیا جدی بێت کاتێک باسی دابەشبوونە ئاسایشییەکان دەکات لە ( ڕێکخراوی ئاسایش و هاوکاری ئەوروپا) OSCE، ئەوا دەبێت پابەندبوونی خۆی بە شەفافییەتی سەربازی جێبەجێ بکات بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و دەستەبەرکردنی ئاسایش بۆ هەمووان."

ڕوسیا پلانەکانی بۆ داگیرکردنی ئۆکرانیا ڕەتکردەوە.

جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی یەکشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا دووپاتی کردەوە کە ئەمەریکا پابەندە بە "سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئۆکرانیا."

کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە بایدن "ڕوونی کردەوە ئەمەریکا بە خێرایی و یەکلاکەرەوە لەگەڵ هاوپەیمان و هاوبەشەکانیاندا وەڵامی هەر دەستدرێژییەکی زیاتری ڕووسیا دەدەنەوە لە دژی ئۆکرانیا."

بایدن بڕیاریدا سەربازانی ئەمەریکا ڕەوانەی ئۆکرانیا بکات بۆ شەڕکردن شانبەشانی ئۆکرانییەکان لە کاتی داگیرکاری ڕووسیادا، هاوکات بەڵێنی دا سزای ئابووری "خێرا و توند" بەسەر مۆسکۆدا بسەپێنێت.

سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG