Accessibility links

13 ئەندامی نوێی ئەنجومەنی شارەوانی هەڵەبجە دەستبەکاربوون


حکومەتی هەرێمی کورستان تا ئێستا ئەنجومەنی پارێزگای بۆ هەڵەبجەی دروست نەکردووە،ئەوەش وایکردوە کە ڕێکارە ئیداریەکانی پارێزگای هەڵەبجە بەتەواو نەکراوی بمێنەوە، بەڵام بە بڕیارێکی حکومەتی هەرێم لە بری هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی لەڕێگەی پرۆسەی هەڵبژاردنەوە کە 18 ساڵ بەسەر تەواوبوونی ماوەی یاسایی خۆیاندا تێپەڕبووە، 13 ئەندامی نوێی شارەوانی بۆ شارەوانی هەڵەبجە لە فەرمانگە و سەندیکا پەیوەستدارەکان بە شارەوانیەوە دانراون.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2000وە کە ئەوکات سیستەمی دوو ئیداریی بووە لە هەرێمی کوردستان هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەوانیەکانی ئەنجام داوە، لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا هیچ سندوقێکی دەنگدان بۆ ئەم ئەنجومەنە دانەنراوەتەوە لە پارێزگای هەڵەبجە، 10 کەس لە حیزبەسیاسیەکان بوونەتە ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی، بەڵام ئەمڕۆ بە بڕیارێکی حکومەتی هەرێمی کودستان کۆتایی بە کارەکانیان هێنرا کە دەبوو 4 ساڵ ئەندام بوونایە، لە بری ئەوان 13 ئەندامی دیکە دەستبەکاربوون کە پێکهاتوون لە بەڕێوبەرانی فەرمانگە ئیداریەکان و سەندیکا پەیوەستەکان بە شارەوانیەکانەوە، بەرپرسانی ئیداریش ئەم هەنگاوە بەوە وێنادەکەن، کە دەتوانرێت ئێستا لە ڕێگەی ئەنجومەنەکانەوە باشتر کارەکان ڕابپەڕێنرێن.

کۆێستان ئەکرەم سەرۆکی ئەنجومەنی شارەوانی هەڵەبجە ڕایگەیاند "ئەم هەنگاوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەیە، فەرمانگەکان لە کاتی بڕیارەکانی ئەنجومەندا زیاتر هەماهەنگیان هەبێت و دەتوانرێت لە ڕێگەیەوە بە ئاسانی و بەدروستی بڕیارەکان لەسەر ئەو بابەتانە بدرێت کە پێویستن، لە ساڵی 2019 وە بڕیارەکە دەرچووە، بەڵام لەم ساڵدا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە ، 75% کارەکانی شارەوانی بەو ئەنجومەن دەڕوات".

لەگەڵ ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان تا ئێستا هیچ وادەیەکی لەدوای پێکهێنانی ئەنجومەنی پارێزگاکانەوە بۆ هەڵبژادنی ئەم ئەنجومەنانە لە ڕێگەی دەنگدانەوە دانەناوە، بەلام ئەمڕۆ لە مەڕاسیمێکدا کۆتاییان بە کاری ئەندامانی ئەنجومەنی پێشوو هێنا ،ئازاد تۆفیق پارێزگای هەڵەبجە "دەستبەکاربوونی ئەنجومەنی نوێی ڕاگەیاند کە پێکهاتەی ژمارەیەک بەڕێوبەری گشتی و سەندیکان و داوایکرد ئەنجومەنی نوێ کارەکانیان دەستپێبکەن".

ئەمیر عەبدالعەزیز ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە بە ناوی ئەندامانی ئەنجومەنی ڕابردووە ڕایگەیاند"ئێمە بۆ 4 ساڵ لە ڕێگەی پرۆسەیەکی دیموکراسیەوە بووینە ئەندامی ئەنجومەن بەلام 22 ساڵی خایاند، توانیومانە بەرپرسیارتیەکان بە باشی بەڕێوەبەرین و خزمەتی شارەکەبکەین".

ئەگەرچی بڕیاربوو بە پێی پڕۆژەیاسای ژمارەی 1ی ساڵی2015 ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە پێکبهێنرێت، بەڵام لە هەڵەبجە بەهۆی ناکۆکی لایەنە سیاسیەکانەوە، نەتوانرا کورسیەکانی ئەنجومەن دابەشبکرێن، ئەوەش وایکردوە تا ئێستا ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە پێکنەهێنرێت، تا چاودێری کارەکانی ئیدارە و هەموو ئەو بودجە و داهاتانە بکات کە لە پارێزگاکەدا هەن ، دەستبەکاربوونی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێی شارەوانی هەڵەبجە هەر بەو هۆیەوە دواکەوت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:58 0:00

XS
SM
MD
LG