Accessibility links

بڕیارەکەی RTUK سەبارەت بە میدیا وەک ئاستەنگ لە بەردەم کاری ڕۆژنامەوانی لە تورکیا دەبینرێت


لە 9ی مانگی 2دا ئەنجومەنی باڵای ڕادیۆ و تەلەفزیۆن (RTÜK) لە تورکیا مۆڵەتێکی کاتی دا بە دەنگی ئەمەریکا (VOA) و دویچە وێڵ و یۆرۆنیوز کە ئەگەر دەیانەویت بەردەوام بن لە پەخشەکانیان دەبێت مۆڵەت لە تورکیا وەرگرن.

هەروەها بڕیارەکەی (RTÜK) لە میدیاکانی تورکیادا بەشێوەیەکی ئەرێنی و نەرێنی باسی لێوەکرا، ئەوانەی لە دەسەڵات نزیکن بەرگرییان لەو بڕیارە کرد، بەڵام میدیاکانی دوور لە دەسەڵات هەم ڕەخنەیان لەو بڕیارە گرت هەمیش پاڵپشتی خۆیان بۆ ڕۆژنامەگەری ئازاد دووپات کردەوە.

پەخشی ڕادیۆ لە تورکیا بۆ یەکەم جار لە ساڵی 1923 دەستی پێکرد، دوای 29 ساڵ تەلەفزیۆن لە ساڵی 1952 دەستی بە پەخش کرد، تا ساڵی 1990 سەرجەم ئەو بڵاوکراوانە لەلایەن دەوڵەتەوە بەڕێوە دەبرا، بەڵام دوای ساڵی 1990 ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی تایبەت کرایەوە. بەکارهێنانی ئینتەرنێتیش بۆ یەکەم جار لە ساڵی 1993 دەستی پێکرد.

لە 13ی چواری ساڵی 1994، ئەنجومەنی باڵای ڕادیۆ و تەلەفزیۆن بۆ کۆنترۆڵکردن و ڕێکخستنی پەخشی میدیا دامەزرا.

هەر لە سەرەتای دامەزراندنییەوە ئەو بڕیارانەی RTÜK سەبارەت بە میدیاکان و بڵاوکراوەکانی ڕاگەیاندن دەریکردوون، لەلایەن هەردوو دەزگای ڕاگەیاندن و دامەزراوە دیموکراتیەکانەوە ڕەخنەیان لێ گیراوە و ئەو بڕیارانەی کە دامەزراوەکە دەریکردوون بە ڕاست نەزانراون.

ئەنجومەنی باڵای ڕادیۆ و تەلەفزیۆن کە لە سایتی rtük بڵاویکراوەتەوە، ئامانجی ئەو لێکۆڵینەوانە بەم شێوەیە ئاشکرا دەکات:

"ئامانجی ئەم ڕێنوێنە ڕێکخستنی سەتەلایت و کێبڵ و مۆڵەتەکانی تری پەخش و پێدانی مافی بڵاوکردنەوەیە، هەروەها دەستگەیشتنی ئینتەرنێتە لە ڕووی بەڕێوەبردن و داراییەوە."

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی ئیبراهیم ئوسلو جێگری سەرۆکی RTUK بڕیاری RTUK لەسەر دەنگی ئەمەریکا و دویچە وێڵ و یۆرۆنیوز هەفتەی داهاتوو بڵاودەکرێتەوە، هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە 72 کاتژمێر کاتیان پێدراوە بۆ ئەوەی داوای مۆڵەتی کارکردن بکەن.

ئەم بڕیارە لەسەر دەنگی ئەمەریکا و دێوچە وێڵ و یۆرۆنیوز لە تورکیا نیگەرانی لێکەوتەوە، سەبارەت بە سنوردارکردنی کاری میدیا، هەروەها ئەو چاپەمەنیانەی کە بەردەوامن لە ڕۆماڵکردن وەک ئۆپۆسیۆن لە تورکیا دەڵێن ڕەنگە بکەونە ژێر هەمان فشارەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:43 0:00

XS
SM
MD
LG