Accessibility links

تەرمی دانەر نەبەزی 10 مانگ دوای نزیکەی دوو مانگ دەدۆزرێتەوە


دوای نزیکەی دوو مانگ لە خنکانی منداڵێکی تەمەن 10 مانگ بە ناوی دانەر نەبەز کە بەهۆی لافاوی مانگی دوازدەی ساڵی ڕابردوو بێ سەروشوێن بوو، تەرمەکەی دەدۆزرێتەوە.

ڕۆژی شەممە كه‌لـه‌سه‌ری منداڵێك له‌ گوندی سۆربه‌شی سەر بە ناحیەی شه‌مامك له‌ هه‌ولێر دۆزرایه‌وه‌، مامی دانەری تەمەن 10 مانگ بۆ دەنگی ئەمەریکا پشتڕاستی دەکاتەوە کە تەرمەکە دانەر نەبەزی تەمەن 10 مانگە و دۆزراوەتەوە، گوته‌بێژی به‌رگری شارستانی هه‌ولێریش ئاشکرای دەکات کە ته‌رمی دانه‌ر نەبەز دۆزرایەوە.

هەرێم ساڵح مامی دانەر نەبەز بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " گەنجێک پەیوەندی بە دراوسێی باوکی دانەر کرد و پێی ڕاگەیاندوون کەلەسەرێکم لە دەمی سەگێگ سەندووەتەوە و ئەگەر تەماشا بکەن لەوانەیە تەرمی دانەر بێت دواتر کە ڕۆیشتینە ئەو شوێنەی کە کەلەسەرەکەی لێ بووە جلوبەرگەکانی دانەرمان بەدەستی خۆمان دەرهێنا وەکو بلوس و قاتەکەی، بەڵام لاشەی هیچ نەمابوو، تەنها کەلەسەر و قژ و هەندێک ئێسک پروسک مابوون، لە گوندی قوشتەپە بە خاکمان سپارد."

لای خۆیەوە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە نەبەز ساڵح-ی باوکی دانەر کرد.

سەرکەوت کاڕەش گوتەبێژی پۆلیسی بەرگری شارستانی هەولێر ڕایگەیاند" دوای چاوەڕوانیەکی زۆر لە ڕێگەی هاوڵاتیانی گوندی سۆربەش تەرمی دانەر دۆزرایەوە."

جێی باسە مانگی 12 ی ساڵی 2021 لافاو لە چەند گەڕەکێکی شاری هەولێر دروست دەبێت بەو هۆیەوە 12 کەس دەبنە قوربانی، یەکێک لەو قوربانیانە دانەر نەبەزی 10مانگ بووە دوای گەڕانێکی زۆر تەرمەکەی هەر نەدۆزرایەوە دواجار گەنجێک لە کاتژمێر دەی بەیانی ڕۆژی شەممە بەکاتی هەولێر کەلەسەرێکی لەنێو حەوشەی ماڵێکی گوندی سوربەشدا دۆزیەوە دواتر دەرکەوت کە ئەوە تەرمی دانەری 10 مانگە، سەرباری تێکچوونی جەستەی منداڵەکەش بەڵام لە کاتی گەیشتنی باوکی دانەر بۆ شوێنی دۆزینەوەی کەلەسەری منداڵەکە لە ڕێگەی جلوبەرگەکانەوە دەناسرێتەوە کە ئەوە تەرمی دانەری کۆڕەکەیەتی.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:27 0:00

XS
SM
MD
LG